کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاک سه‌باح زۆرمان وه‌ک تۆ واین به‌ڵام ...

Saturday, 25/04/2009, 12:00


ئه‌م نیشتیمانه‌ وا هه‌ڵکه‌وتوه‌ که‌ بۆ بژێوی ژیان و ده‌ستێک به‌ دونیاوه‌ بگیرێت، چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ روی گوزه‌ران و ژیانی رۆژانه‌ سیاسه‌تی دوژمنان و ده‌رو دراوسێ پیاده‌ ده‌که‌ن ، کاریان بۆ ئه‌وه‌ نه‌کردوه‌ وه‌ک ووڵاتانی تری دونیا مرۆڤ بۆ خۆی بژی و هیچ کاتێک چاوه‌روانی موچه‌و سواڵی ده‌سه‌ڵات نه‌کات ، ئه‌م مافیا کوردانه‌ی که‌ تاکی کوردی گرفتاری ده‌ستی خۆیان کردوه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ی شه‌ریکات و بیمه‌ی بێکاری بۆ هاووڵاتیان دابین بکات جگه‌له‌وه‌ی داهاتی کوردستان بۆ خۆیان ده‌دزن و ده‌یبه‌ن مرۆڤیشیان ناچار کردوه‌ جاوه‌روانی موچه‌ و سواڵی خۆیان بێ تا به‌م شێوه‌یه‌ سامانیش بۆ خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌ ، خه‌ڵکی کوردستانیش چه‌ند به‌شێکه‌ له‌و به‌شانه‌ هه‌یه‌ که‌ ته‌مه‌نی خۆی له‌ سۆرش و پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌سه‌ر بردوه‌و هیچ کارێکی دیکه‌ی پێ ناکرێ یان ئه‌و توانایه‌ی نه‌ماوه‌ که‌ رۆژانه‌ جه‌سته‌ی ماندوی بخاته‌ ژێر باری کرێکاری که‌رۆژێک هه‌یه‌و ده‌رۆژ نیه‌، به‌شێکی دیکه‌ش هه‌ر فێری ئه‌و کاسه‌لێسیه‌ بوه‌و بۆی ته‌رک ناکرێ چونکه‌ له‌سه‌رده‌می رژێمی روخاوه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ژیانی بردۆته‌ سه‌ر . به‌شیکی دیکه‌ش که‌ بریتیه‌ له‌ خه‌ڵکانی بێ لایه‌ ن که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بێ لایه‌ن خۆی هێشتۆته‌وه‌و پیشه‌یه‌کی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ تائێستاش چاوه‌روانی موچه‌و سواڵی هیچ که‌س و لایه‌نێک نیه‌وه‌ به‌ هێزو بازوو ماندوبونی خۆی خۆی خۆشگوزه‌ران کردوه‌. له‌ووڵاتانی مرۆڤ دۆستدا پێچه‌وانه‌ی ووڵاتی ئێمه‌ کارده‌که‌ن و بێ جیاوازی بیرو را خزمه‌تی خه‌ڵکی خۆی ده‌کات و له‌روی ته‌ندروستیشه‌وه‌ یان عیلاج و چاره‌سه‌ر کردن به‌یه‌ک چاو سه‌یری میله‌تی خۆیان ده‌که‌ن ، به‌ڵام له‌وڵاتی من و تۆدا گه‌ر له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ر پرسان چویته‌ ده‌رێ ئیتر وه‌ک دوژمنێکی سه‌ر سه‌ختی خۆیان لێت ده‌روانن که‌نابێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت ، هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر وه‌ک پێویست نه‌یان توانیوه‌ له‌ هیچ رویه‌که‌وه‌ ئاسانکاری بۆ تاکی کورد بکه‌ن ، سه‌ر باری ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌ مه‌ته‌رێزدان زیاتر خوێنت بگرن و بتچه‌وسێننه‌وه‌ ، من ده‌پرسم ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نارازین و خوازیاری رۆژێکن که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ ی کوردستان سه‌ر نگونببێ به‌ڵام چی له‌ خێزانداری و ژیانی کوله‌ مه‌رگی ده‌که‌یت ؟ میله‌ت حه‌قی خۆیه‌تی ره‌نجه‌ شانی خۆی بخوات چونکه‌ سه‌رانی مافیایی کوردستان وه‌ک خه‌ڵات بۆی نه‌هێناون به‌ڵکو له‌ تۆوه‌ تا هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان عاره‌قه‌ و خوێنی له‌ پێناودا رشتوه‌ ، که‌وابو هه‌ر هه‌مومان حه‌قی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ئازادی خۆماندا هه‌مو رفایه‌تیه‌کی ژیانمان بۆ فه‌راهه‌م بکرێ و ناشبێته‌ خێری دایکی جه‌لال و مه‌سعود ، ده‌بێ له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ له‌تۆ بکرێ به‌دوای چاره‌سه‌ری گونجاودا بگه‌رێن تا به‌چی نرخێک له‌ ئازاره‌کانی تۆ که‌م ده‌بێته‌وه‌ . نه‌ک چاوت لێ سور بکرێته‌وه‌ ، ئه‌ و‌ی رۆژێش له‌چات زۆرمان له‌م باره‌یه‌وه‌ قسه‌ کرد ، ده‌بێ مافیاکانی کوردستان که‌وه‌ک ماری حه‌وت سه‌ر ده‌میان ناوه‌ به‌خوێنی میله‌ته‌وه‌ دادگایی بکرێن نه‌ک تۆیه‌کی له‌دایک بوی ده‌شتی گه‌رمه‌سێر که‌ ئێستا به‌روبومی زینده‌ به‌چاڵانی گه‌رمیانه‌ ئه‌مان له‌ سایه‌یدا شه‌وه‌ سوره‌کانی خۆیان پێ ده‌به‌نه‌ سه‌ر .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە