کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو یه‌کێتی‏

Friday, 25/12/2009, 12:00


من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی یه‌کێتی که‌ ئێستا پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌م ده‌مه‌وێت چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باس بکه م كه‌له‌نزیکه‌وه‌ ئاگام له‌هۆکاره‌کانیانه‌ که‌ هیچی له‌سه‌ر دڵسۆزی و په‌رۆشی بۆ خه‌باتی ڕابووردویان و په‌رۆشی بۆ میلله‌ته‌که‌یان نیه‌ ،ئێمه‌ که‌ په‌یمانی دروستکردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان دا بۆ باشکردنی هه‌موو چین و توێژێکی میلله‌ته‌که‌مان بوو نه‌وه‌ک بۆ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕابووردوه‌ی که‌له‌ناو ئه‌حزابه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا پێڕه‌ویان ده‌کرد به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌دای کارکردنه‌ی که‌له‌ناو یه‌کێتی دا په‌یڕه‌و ده‌کرا هه‌موومان له‌و ئه‌دایه‌ ناڕازی بووین و جاری وا هه‌بوو په‌شیمانیش بووین له‌ خه‌باته‌ی که‌له‌ ناو یه‌کێتی دا کردبوومان له‌به‌ر خراپی نامه‌سئولی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی .به‌تایبه‌تی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حیزب و حکومه‌ت له‌ ژێر چنگی (جه‌لال تاڵه‌بانی) دا قۆرخ کرابوو ،به ڵام له‌ئێستادا زیاتر قۆرخ کردن و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالی زیادی کردووه‌ له‌ ناو یه‌کێتی دا ،به‌ڵام من جار جاره‌ ده‌بینم هه‌ندێ له‌و کادیرانه‌ی که‌له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و (جه‌لال تاڵه‌بانی) پێشوازیان لێده‌کات و وا ده‌زانێت نۆ هه‌نگی له‌ دارێکدا دۆزیوه‌ته‌وه‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش چه‌ند پارچه‌ ووشه‌یه‌ک قسه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ که‌ زانیمان مێژووی یه‌کێتی تێک ده‌چیت و قوبووڵمان نه‌کرد و خۆمان به‌ڕۆڵه‌ی یه‌کێتی ده‌زانین ،به‌ڵام میلله‌ت چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئه‌م کادیرانه‌ بێت که‌به‌م شێوه‌ سه‌ر لێشێواویه‌ی خۆیان هاتوونه‌ته‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ ،ده‌بوو زووتر بڕۆشتنایه‌و هه‌موویان له‌به‌ر پێنه‌دانی پله‌و پایه‌ له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پێیان نادرێ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو بۆگه‌ناویه‌که‌ی جه‌لالی ئه‌گینا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریه‌و پێویستی به‌ ئه‌قڵێکی نوێ و گوڕێکی نوێ و جیلێکی نوێ هه‌یه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و هه‌ڵسوڕانی .له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ خه‌باتێکی مه‌ده‌نیانه‌ی مۆدێرنه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌چه‌ند که‌سانێکی ئه‌قڵیه‌تی کۆن نه‌ له‌کار ده‌که‌وێ و نه‌ ده‌وه‌ستێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا تا ئێستا هیچ سیستمێکی په‌یڕه‌وکردنی هه‌رێمی کوردیمان نییه‌ وه‌ تازه‌ به‌ یه‌کێتی و پارتی سیسته‌م دروست نابێت ئێستا (جه‌لال تاڵه‌بانی) به‌ ئه‌قڵیه‌تی حه‌فتاو هه‌شتاو نه‌وه‌ده‌کان کار ده‌کات. داده‌نیشێت له‌بری ئه‌وه‌ی کار بۆ سیستمێکی به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی بکات ،داده‌نیشێت پێشوازی له‌کادری گۆڕان ده‌کات وه‌ دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ده‌کات که‌ داوای سیسته‌م و قانوون و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرنی ئه‌قڵانه‌ی بۆ دروست ببێت که‌ بتوانێت له‌گه‌ل هه‌موو کایه‌کانی ڕۆژگاردا کار بکات ئه‌مه‌ سه‌رکرده‌ی کورد بێت هه‌ر ئاواتێکی شاره‌وانی پیره‌مه‌گروون له‌که‌ناله‌کان به‌و شێوه‌ قسه‌ ده‌کات که‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی به‌چی شێوه‌یه‌ک وه‌لامیان دایه‌وه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ئه‌قڵانه‌ تکایان لیده‌که‌ین واز له‌م میلله‌ت و خاکه‌ بێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕۆژێک له‌ مێژووی کوردا سوپاسی ئه‌و خه‌باته‌یان بکه‌ین که‌ خۆیان باسی ده‌که‌ن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاران له‌هه‌موو میدیاکانی یه‌کێتی و پارتی ده‌یان ووت ئه‌گه‌ر که‌سێکی که‌ بێ له‌بری ئێمه‌ دیفاع له‌میلله‌ته‌که‌ بکات ئێمه‌ زۆر مه‌منوونی ده‌بین ،ئه‌وا ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دروست بوو به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌ک به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن و تانه‌و ته‌شه‌ری بۆ دروست ده‌که‌ن و به‌حسابی خۆیان له‌باری به‌رن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌ره‌س به‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ دێنێت و ئه‌و دوو حیزبه‌ زلهێزه‌ نه‌فه‌سیان به‌ره‌و کۆتای ده‌چێت هه‌ر به‌لێدوان و شڵه‌ژاویه‌که‌یاندا دیاره‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە