ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و نامانه‌ی له شاخه‌وه نووسراون
Thursday, 18/11/2010, 12:00
من چه‌ند روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ده‌م له‌سه‌ر تێبینیه‌کانتان سه‌باره‌ت به‌و نامانه به‌ونامانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شاخ به‌شی 4
ئه‌و ئه‌مریکی و که‌نه‌دی و که‌باسی ده‌که‌یت و لێی که‌وتویته گومان ئه‌وانه خه‌بیر بوون له‌بواره‌کانی کۆمپانیانکانی عه‌سکه‌ری و نه‌وت و هتد کاریان ده‌کرد، دیاره ئه‌وکاته‌ش که سۆسیالیست خاوه‌نی به‌هێزترین هێز بوو له سه‌ر ساحه‌که‌دا وه چالاکیه‌کانیان ئه‌وه‌نده به‌رفراوان بوو که گه‌یشتبووه ده‌وروبه‌ری شاری موسل ، به‌ڵێ ئه‌وکاته له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌ره‌چوخ که له‌لایه‌ن شه‌هیدی فه‌رمانده قادر مسته‌فا و مامه غه‌فه سه‌رپه‌رشتی ده‌کران، هه‌ڵده‌ستان به هێنانی ئه‌م خه‌بیره گه‌ورانه له ده‌ڤه‌ری موسل وه‌تا ده‌گه‌یه‌ندرانه سه‌رکردایه‌تی تووشی ده‌یان شه‌ڕ و هێرشی دووژمن ده‌بوون. مه‌به‌ستیش له‌م چالاکیانه زیاتر بۆ گۆڕینه‌وه بوو به سجنه‌کانی حیزبی سۆسیالیست و میلله‌ته‌که‌مان که جاوه‌ڕێی له‌سێداره‌دانیان ده‌کرد هه‌روه‌ها له‌پێناو ناساندنی کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان به‌م ووڵاته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه که هه‌موویان به‌رژه‌وه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ عیراقی سه‌دام حسین دا هه‌بوو
ئه‌و کاتانه یه‌کیه‌تی هه‌زار ناو ناوتۆره‌یان بۆ مامه غه‌فه و عه‌ریف علی و عه‌وڵا بۆر و هه‌ندێکی تر ده‌کرد له‌باتی ده‌ستخۆشی و منافه‌سه کردنیان به‌ئه‌نجامدانی چالاکی باشتر . به‌ڵام له ساڵی 1984 که چوونه
ناو یه‌کیه‌تی ئیتر بوون به خه‌ڵکی شۆرشگێڕ و شتێکی تر
سه‌باره‌ت به سوریا دیاره ئه‌وکات و ئێستاش سوریا ده‌رگای کراوه بوو بۆ هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی ناوچه‌که‌و دنیا وه ئه‌وکاته زۆربه‌ی معاره‌زه‌ی عیراقی له سوریا نیشته‌جێ بوون و خه‌ریکی دروستکردنی جه‌بهه‌ی جه‌وقد بوون، زۆر کۆبوونه‌وه ده‌کران هه‌تا جارێکیان کۆبوونه‌وه‌ی 19 قۆڵی له لیبیا کرا که هه‌موو حیزبه کوردیه‌کانیش به‌شدار بوون و له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک شت رێکه‌وتن به‌ڵام دوای چه‌ند رۆژێک یه‌کیه‌تی له‌چه‌ند قۆڵێکه‌وه له سۆسیالیستیان دا.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی سۆسیالیست به‌ووڵاتانه‌وه زۆر په‌یوه‌ندیه‌کی به‌جێ بوو که له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ته‌که‌مان نه‌بوو به‌ڵکو هه‌میشه له سه‌ر ئه‌ساسی دوژمنی دوژمنم دۆستم بووه بووه. په‌ێوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ ئیران له‌دوای روخانی شای گۆڕبه‌گۆڕ دروست بوو له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز به‌و سیفه‌ته‌ی که حیزبی سۆسیالیست به‌شدار بوو شانبه‌شانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستانی ئیران دیاره چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی دلێری وه‌ک ملازم ئه‌نوه‌ر مه‌جید سلگان له‌وێ شه‌هیدبوون بۆیه هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سۆسیالیستیان ده‌گووت حیزبی خۆشه‌ویست
ئه‌م شتانه‌ی که ئێستا ئێوه ده‌ینووسن و ئه‌وانه ئه‌وکاته ئێمه‌ی سۆسیالیست باسمان ده‌کرد و خه‌ڵکامن لێ هووشیار ده‌کرده‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ئێستا خۆیان به خه‌مخۆری کوردستان ده‌زانن به گوله به دڕنده‌ترین شێوه به‌رپه‌رچی ئێمه‌یان ده‌دایه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته سۆسیالیست خاوه‌نی ده‌زگاو ئامێری بێته‌ل نه‌بوو خۆئێستا شته‌کان یه‌کسه‌ر له ئینته‌رنێت داده‌به‌زن به‌ڵام برای بابم میلله‌ت له‌گه‌ڵ ته‌قه‌ی خۆیشیه واته ئه‌وکاته‌وه ئیستا و له‌داهاتووشدا ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ر ده‌ستی به‌کڵاوه‌که‌یه‌وه گرتوه بانه‌یبات هه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌پڵه‌رێزان پیاهه‌ڵدانه
هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتووبن هیوادارم دڵگرانم نه‌کردبن
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست