کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیوا قادر وه‌ک نموونه‌ی نووسه‌رێکی هه‌لپه‌رست

Tuesday, 15/03/2011, 12:00


من نووسه‌رو رۆشنبیرنیم و هه‌رگیز له‌ خۆم خۆشنابم نامه‌ بۆ که‌سێکی وه‌ک تاڵه‌بانی بنووسم که‌ هه‌رچی سیفاتیکی باشی ئینسان هه‌بێت له‌ جه‌لال تاڵه‌بانییدا  نابینم، به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ سه‌رم هێناو سه‌رم بردو بیرمکرده‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتم حیکمه‌تی ئه‌و نامه‌یه‌ چییه‌ که‌ ئه‌و کۆمه‌له‌ نووسه‌رو به‌ ناو رۆشنبیره‌ بۆ جه‌لال تاڵه‌بانیان نووسیوه‌ ئاخر وه‌ک له‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بابه‌تێکم له‌ کوردستاپۆست خوێنده‌وه‌ له‌ نووسینی (ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د که‌ ده‌ڵێت: بۆچی نوسه‌ره‌کان و فه‌یله‌سوف و شاعیرو ڕۆمان نوسه‌کان نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کرد ؟
منیش ده‌ڵێم بۆچی؟! به‌راست ئه‌مانه‌ یان هیچ رۆشنبیرییه‌کیان نییه‌ یان خۆیان گێل ده‌که‌ن چونکه‌ کێ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ نه‌زانێت که‌ تاڵه‌بانی له‌ ژیانیدا هه‌ڵوێستی نه‌بووه‌و به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵپه‌ی په‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بووه‌ ئیتر چ پێویست ده‌کات نامه‌ی بۆ بنێرن و وه‌ک که‌سێکی کارساز و فریادره‌س بیخوێننه‌وه‌.
 جه‌لال تاڵه‌بانی ئێستا سه‌ره‌ڕای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌ی خه‌مێکیتری ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام پیشانی بدات که‌ کۆیله‌یه‌ک و گوێ له‌ مستێکی مه‌سعوده‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سعود پێداگری ده‌کرد بکرێته‌وه‌ سه‌رۆک کۆمار، ئه‌مه‌ نه‌ فه‌لسه‌فه‌یه ‌و نه‌زانسته‌ تا زانینی هێنده‌ گران بێت ئیتر بۆ ده‌بێت ئه‌و براده‌رانه‌ نامه‌ بۆ تاڵه‌بانی بنێرن یان وه‌ک کاک ئازاد له‌ وتاره‌که‌یدا نووسیوێتی ئه‌م نامه‌یه‌ هیچمان پێناڵێت ته‌نها ئه‌وه ‌نه‌بێت (تکایه‌ تکایه‌ تاڵه‌بانی (موچه‌که‌مان مه‌بڕه‌) و بڕایه‌وه‌) به‌راستی وه‌ک کاک نه‌ژاد له‌ وتارێکیدا نووسیبووی ئه‌م نامه‌نووسینه‌تان ته‌نها گره‌وکردن بوو له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو، هه‌موومان ده‌زانین هیچ شتێکی باش له‌ تاڵه‌بانی چاوه‌ڕێ ناکرێت مێژووی جاشایه‌تی و کلکایه‌تی ئه‌م میکرۆبه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌.
من زیاتر بۆ یه‌ک دوو ناوی ئه‌و براده‌رانه‌ بێتاقه‌تم، ئه‌گه‌رنا هه‌ندێکیان هێنده‌ی کادیرێکی حیزبی ناره‌زایه‌تی و ره‌خنه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردی نه‌گرتووه‌ بۆ نموونه‌ ناوی هیوا قادر له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و براده‌رانه‌ی تردا هاتووه‌.
 هیوا قادر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ک کاک ئازادیش ئاماژه‌ی پێکردووه‌ هه‌رگیز دێرێکی دژی ده‌سه‌ڵات نه‌نووسیوه‌، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدابووه‌ ده‌ستی بگاته‌ ده‌سه‌ڵات و گیرفانه‌کانی پرکات.
 من به‌ هه‌وانته‌ ئه‌م قسانه‌ ناکه‌م، زۆر جار هیوا قادر باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ ئاماده‌ نییه‌ بۆ رۆژێک له‌ ده‌سه‌ڵات نزیک بێته‌وه‌، به‌ڵام ساڵی پار له‌ رێگای مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ داوه‌تی ڤیستیڤاڵی گه‌لاویژ کرا، به‌په‌له‌ پڕوزێ خۆی گه‌یانده‌وه‌ کوردستان و له‌وێیش هه‌موو ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی قبوڵکردبوو، که‌ مه‌لا به‌ختیار به‌ به‌رچاوی حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌نه‌وه‌ پێیکردبوو، دواتر له‌ سلێمانییه‌وه‌ خۆی گه‌یاندبووه‌ لای به‌دران حه‌بیب و به‌ پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆره‌وه‌ به‌درانی ڕازی کردبوو، که‌ کتێبی (بۆنی شه‌رابی) بۆ چاپکرد له‌ ده‌زگای ئاراس، ئێستایش ئێره‌یی ده‌رکه‌وتنی فاروق ره‌فیق به‌و ئاسته‌وه‌ ئه‌میش وه‌ک چاولێکه‌ری به‌ختیار و ئاراس خۆی گه‌یانده‌وه‌ کوردستان و ئه‌و گه‌نجه‌ دڵ ساف و جوانانه‌ی به‌رده‌رکی سه‌را ره‌سمییان له‌گه‌ڵدا ده‌گرت، که‌چی کاک هیوا قادر ژێر به‌ژێر له‌ بنکه‌ی گه‌لاوێژ خۆی دامه‌زراندوه ‌و له‌وێش موچه‌یه‌کی مفتی حاسڵ کردووه‌ من ئیره‌یی به‌و موچه‌ مفته‌ی هیوا قادر نابه‌م، به‌ڵام زۆر زۆر نیگه‌رانم بۆ دڵ سافی و جوانی پاکی ئه‌و گه‌نجانه‌ی سه‌رای ئازادی، ئه‌م نووسه‌ر و روناکبیرانه‌ ناناسن وا ا ده‌زانن هیوا قادر بۆ لای ئه‌وان و بۆ بۆپشتگیری ئه‌وان هاتۆته‌وه‌، نازانن بۆ ئه‌وه‌ هاتۆته‌وه‌ له‌ بنکه‌ی گه‌لاویژ ژێر به‌ژێر دامه‌زراوه ‌و موچه‌یه‌کی مفت وه‌رده‌گرێت،
ئاخ له‌ ده‌ڵسافه‌کانی گه‌نجانی سه‌رای ئازادیی و ئای شه‌یتانی هه‌ندێک به‌ناو نووسه‌ر
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8e3e79ef
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە