کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەریز ... وەزیرى خویندنى بالا .. تكایە بەدواداجونیك بۆ ئەم بابەتە بكەن

Monday, 13/12/2010, 12:00


به‌ریزان وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ كه‌ زانكۆ له‌ هه‌موو ولاتیكدا شوینی به‌رزترین ئاستی رۆشنبیریه‌ . به‌لام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ناو زانكۆی سلیمانیداهه‌ندیك له‌ خاوه‌ن هه‌لگریانی بروانامه‌ی دكتۆراو ماجیستر به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك ئاستی رۆشنبیریان له‌ ئاست بروانامه‌كه‌یاندا نیه‌ .به‌لكو زۆر له‌ ئاستیكی نزمدایه‌ ، ئه‌گه‌ر نا چون كه‌سیك خاوه‌نی بروانامه‌ی دكتورا بیت وه‌ به‌ كه‌یفی خۆی هه‌رچی ووشه‌ی ناشرین هه‌یه‌ له‌ زاری بیته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ رامبه‌ر به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی و پییان بلیت (ئیوه‌ درۆ ئه‌كه‌ن..... . گو بخۆن ..... هتد) وه‌ زۆر ووشه‌ی نه‌شیاو نه‌گونجاو له‌ زاری ئه‌م دكتوره‌ دیته‌ ده‌ره‌وه‌ .وه‌ ئه‌توانن به‌ دوادا جون بكه‌ن له‌سه‌ر راستی ئه‌م بابه‌ته،ئه‌ویش به‌ پرس و را له‌گه‌ل ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌و كولیژه‌دا ،له‌ جیاتی ریز گرتن لییان و ده‌ستخوشی كردنیان له‌ ماندوو بونیان ،رۆژانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ كه‌سه‌وه‌ ئیهانه‌ ئه‌كرین . تا ئیستا هیچ لیپیچینه‌وه‌ لیپرسینه‌وه‌ له‌كه‌ل ئه‌م دكتۆره‌یا نه‌كراوه‌ كه‌ به‌ چی هه‌قیك ئه‌توانیت قسه‌ی به‌رزو نزمو سوكایه‌تی به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئه‌كات؟؟
به‌ریزان ئه‌تانه‌ویت بزانن ئه‌م كه‌سه‌ به‌ریزه‌ كییه‌؟ ئه‌مه‌ معاون عمیده‌كه‌ی كولیژی زمانه‌ به‌ ناوی (تاهیر عبدالله) .به‌ راستی ئه‌م كه‌سه‌ پیویست به‌وه‌ ئه‌كات كه‌ سنوریكی بۆ دابنریت ،له‌مه‌ زیاتر زیادره‌وی نه‌كات ،وه‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م كۆلیژه‌ كه‌ وه‌لامی ناده‌نه‌وه‌ ریز له‌ خویان ئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ توشی كیشه‌و ده‌مه‌قالی نه‌بن له‌گه‌ل ئه‌م ده‌م پیسه‌دا .ئه‌گینا هه‌موو كه‌سیك به‌شی خۆی قسه‌ ئه‌زانیت و ئه‌توانیت جوایی ئه‌م نارۆشنبیره‌ بداته‌وه‌ .
جا من له‌ ریی ئه‌م سایته‌ خۆشه‌ویسته‌وه‌ و به‌ ناوی خۆم و به‌ ناوی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م كولیژه‌وه‌ داواكارین له‌ به‌ریز وه‌زیری خویندنی بالا كه‌ به‌دواداچونیك بۆ ئه‌م كیشه‌یه‌ بكه‌ن و وه‌ ئه‌م كیشه‌یه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌م كۆلیژه‌ له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌ .
به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن


‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە