کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستى حیزبى و ئیدارى بووە بە وێستگەى رزگارى

Saturday, 28/07/2012, 12:00







حیزبایەتى لەمێژوودا وا دەخوێنرایەوەو خەڵكیى بۆ پەروەردە دەكراكە گیان وسامان وئەوەى لاى تۆ پیرۆزە بیبەخشیت بۆ بەدەست هێنانى ئازادییەكان وگەیشتن بەئامانجە ڕەواو دیارى كراوەكانى میللەتەكەت ،هەرچى ئازارو نەهامەتى هەیە تۆبیگریتە كۆڵت ،ئەوەى بێنازو لێو بەبارەتۆ بزە بۆ سەر لێوى بگێڕیتەوە، پیرو پەككەوتەكانیش تۆ ببیت بە گۆچانى دەستیان،كچ ودایكە ڕەش پۆشەهەناسە ساردەكانیش تۆ گوڵى زەردو سوور بدەى لە بەرۆكیان،دیارە ئەوە بەسەرچوەو ئێستا پێچەوانەكەى ڕاستەو بووە بەئەو وێستگە قەرەباڵغەى پاڵـپـاڵـێـنى لێ دەكرێت بۆسەركەوتن وگەیشتن بە مەنزڵ، ئەوەندەت بەسە جێ پێی خۆتى لێبكەیتەوە تا بتوانى زیرەكانە قەناعەت بەدەورو بەرت بكەیت كەدەست نیشانت بكەن بۆ پۆستـێـكى ئیدارى بەرزو چەور، چونكە ئەوە سەرەتاى رزگاربونە لە برسێتى وقات وقڕى و كەوتنە دنیاى ڕەفاهییەت و ناسك بونەوەیە،ئێستا واى لێهاتووە حیزبایەتى خولیاى زۆرینەى خەڵكەو وێستگەیەكە بۆ گەیشتن بە دنیاو شتە جوانەكانى وبە تایبەتى پۆست و پلەى سیاسى و دواتر بەرەو پۆستى ئیدارى ،پاش بڕینى ئەم قۆناغەوگەیشتن بۆخاڵى مەبەست ئەوجار كار بۆ خۆ دورخستنەوەلە قەرە باڵغى و خۆ دزینەوە لە ڕەش وڕووت ودۆستان ودەنگ دەرەكان ئەكرێت،پاشان هەوڵدان بۆدەركەوتن لە شاشەى تیڤی یەكانەوە بە شێوەیەكى نەرم ونیان خۆ ناساندن بە كەسێكى مۆدێرن وسەردەمیانە,پلان دانان بۆ كرینى شوققەو ڤێلاوئۆتۆمبێلى دەگمەن لە ئەولەوییەتى كارەكانە، ئەمانەو زۆر شتى تر كەمن بیرم نییەو خەمخۆرانى تر هەیە لە شوێن وكاتى تردا ئاماژەى پێبكەن،ئەمانە ئەو ڕاستى یانەیە كەس ناتوانىِ نكۆلى لێ بكات و خۆزگەو ئاوات و خەونى ئەو دونیا ویستانەیە كە هەر گەیشتن بە پۆست و پارە حەیاتەكە، لەناخەوە گۆڕانكارى دروست ئەكەن و بە هۆى كۆمەڵێك پاساوو بیانوى شەرمناوى بڕیارى دور كەوتنەوە لەكارى حیزبى وبەشدارى نەكردنى تەواوى چالاكى یەكان ئەدەن كە هەر لەسەرەتاوە رۆژگاریان ژماردوە بۆ گەیشتن بە هەردوو لایەنەكەى،لەوەتەى من چاودێرى دەكەم نەمبینى كەسێك لەئاستێكى حیزبی دا وەك سەركردایەتى و پێش بەستنى كۆنگرەى حیزبەكەى واز لە پۆستەكەى بهێنێت بێجگەلەوەزیروپەرلەمانتارەحیزبییەكان لە بەرئەوەى پێویستى یان بە پۆستە حیزبییەكەیان نەماوە،یاپەرلەمانتارو وەزیرەكانیش كە مسۆگەرن بە خانەنشیی هەنگوینى جێگاكانیان بۆ هاوبیرێكى تریان چۆڵ بكەن،ئیتر ماندوو بونى خەڵك وخوێنى شەهیدان وبێنازى ڕۆڵەكانیان و ناڵەى زیندانیانى كاروانى خوا ویستى وشەونخونى و نزا كردنى دڵسۆزان هپچ ئەرزشێكى نییە،من وهەزارانى تر ئەو پرسیارە دەكەین بۆ دواى دەستگرتن بە پۆست و پارەوە هەموو شتێك لە بیر دەكەن و دەست لەكاركێشانەوەى پاراستنى بەرژەوەندیەكانتان پێشكەش دەكەن و ئەوەى لاى ئێوە زۆر قێزەون بێت حیزبایەتیە،كاتێكیش حیزبایەتیتان ئەكرد بەوەسیلەبۆگەیشتنى ئامانجەكانتان هەزارو یەك تەئویلى ناڕەواتان بۆئەهێنایەوە،بۆئەوەى شەیتان رێگریتان لێ نەكات بۆ هەنگاو نانى چاك و بە خۆداچونەوەبیرێك لەدوارۆژى خۆتان بكەنەوەو لەو رۆژە بترسن كەدەگەڕێنەوە بۆ لاى خواى گەورە،نەوەك خۆتان فریوبدەن بە كۆمەڵێك گومانەوە ،لە كۆتایى دا ئەوەندە ئەڵێم خراپ حاڵى نەبن چونكە من حیزبى نیم و كەس دەستى بە پشتما نەداوە، بێ مسۆگەركردنى خانەنشینى هەنگوینى زۆر لەمێژە لەحیزبایەتى دوركەوتومەتەوەپێش ئەوەى وەك ئێوە لە سەر گیان و خوێنى خەڵك مسۆگەرى بكەم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە