تکایه کاک مه‌سعود ئه‌م نامه‌ی من بخوێنه‌وه
Sunday, 20/09/2009, 12:00
پێش هه‌مو شتێک داوا له کوردستانپۆست ئه‌که‌م ئه‌م نامه‌یه دا بنێن و هیچی لێ نه قرتێنن ، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌م نامیه‌ی من دانه‌نێن ئه‌وا دیموکارسێه‌ت و ئاڵ‌و گۆری بیر‌و رالای ئێوه هیچ مانایه‌کی نیه ، خۆ ئه‌گه‌ر نامه‌که‌تان دانام و کلکو گوێتان نه‌کرد ئه‌وا من دان به وه‌دا ئه‌نێم که ئێوه فه‌رق و جیاوازی له نوسیندا ناکه‌ن . نامه‌که‌ی منیش بۆ کاک مه‌سعود له‌سه‌ر سیاسه‌ت و گه‌نده‌ڵی و دزی و ئه‌و جۆره شتانه نیه ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌کاک مه‌سعو د ئه‌ڵێم چۆن جه‌مال فاتاحت له نوسین خست ئاواش هاواربانیخێڵانی که له‌قه‌بی پێشمه‌رگایه‌تی به‌مۆیه له نوسین بخه ، جه‌مال فه‌تاح که ناسراوه به‌جه‌مال بۆڕی له کۆنگره‌ی 12 که ده‌رنه‌چو که‌س متمانه‌ی نه‌دایه سه‌ری خۆی و ماڵ و منداڵی هه‌ڵگرت و قوچانی بۆ بریتانیا له‌وێش ماوه‌یه‌ک بێ ده‌نگ بو هه‌تا خۆی فێره کۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت کرد ئیتر له‌وه به‌دوا رۆژانه لاپه‌ره‌یه‌کی له کورستاننێت داگیر کردبو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی که ئێوه بیرتان بێته‌وه ئیتر له‌وساوه که ئێوه جه‌مال بۆریتان هێنایه‌وه‌و به‌ره‌و باوانتان کرده‌وه و مه‌نسه‌بتان داپێی و موچه‌و نه‌سرێی مۆڵ وه‌ر ده‌گرێ له‌هیچ شوێنێک یه‌ک دێری نابینرێ ، به‌ڵام تۆبی خودا هاواریش بێ ده‌نگ بکه برواش بکه کاتێ ئه‌م کۆنه شیوعیه هاته‌لای ئێمه زمان له ده‌میدا نه‌بو که‌چی ئێستا زمانی یه‌ک متر درێژه یان هه‌وروه‌ک جه‌مال فه‌تاح بێ ده‌نگی بکه یان ته‌حویلی لای سه‌رۆقادری بکه چونکه ئه‌وان کۆنه شیوعین و له زمانی یه‌ک تێ ئه‌گه‌ن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست