کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەهۆى ململانێى حزبیەوە ماوەى مانگێكە قەزاى دووبز بێ قایمقامە

Sunday, 05/02/2012, 12:00




دواى دەركردنى یەكێك لە دزە گەورەكانى دووبز (هادى غزایى) قایمقام كەماوەى مانگێك زیاترە تا ئێستا هەردوو حزبى (پارتى و یەكێتى) رێكنەكەوتونە لە سەر دانانى قایمقامێك بەوەى قایمقام پۆستى پارتییە و یەكێتى دەنگى بۆنادات تا پۆستى (بەرێوبەرى پۆلیس) لە پارتى وەرنەگرێتەوە كە پێشتر پۆستى یەكێتى بووە و لەلایەن پاتى داگیر كراوە هەر بۆیەش ئێستا پارتى (وەكو نەریتە مێژوییەكەى) پەیوەندییەكانى لەگەڵ عەرەبى دەڤەرەكە چر كردۆتەوەو هانیان دەدات ئەوانیش داواى پۆستى سەرۆكى ئەنجومەنى قەزاى دووبز بكەن بەوەى ئەو پۆستە پۆستى عەرەب بووەو ئەوان داویانە بە یەكێتى من لێرە دەڵێم ئەوە كوردایەتى ئەم دوو حزبەیە لە كەركوك و ئەوە عەقڵیەتى كادیرانى حزبى پارتى و یەكێتى و نوێنەرانى ئەم دوو حزبەیە لە ئیدارە دانى قەزاى دووبز بە یەقینەوەش دەڵێم بە هەمان عەقڵیەت و بە هەمان شێوە هەرێمەكەمان ئیدارە ئەدەن و هەر ئەوهاش كاریان كردووە لە بەغدا بەرامبەر نەیارەكانى كورد .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە