کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو بارودۆخەیى زۆنى سەوزیى پێدا تێپەڕئەبێت دەرەنجامى هەڵەیى سیاسى مام جلالە ...!!!

Tuesday, 17/12/2013, 12:00






ڕەنگە سەخت بێت لەئێستادا ڕەخنە لەمام جلال بگیرێت بەهۆیى نەخۆشیەكەیەوە هەواداریكى زۆر سۆزیان بۆیى هەیە ئێمەی كوردیش میژوو بەوە مەحكومان ئەكات گەلێكین زۆربەیى شكستەكانمان بەهۆیى زاڵبونى عاتیفە بووە بەسەر واقیعى سیاسیماندا , با لەسۆزو عاتیفە بگەڕێن و تۆزێك واقیعیانە شرۆڤەیى بۆچونێك بكەین كەلەناو و دەرەوەیى یەكێتى پێیان وایە ئەم كوشتارگەیى دەڤەریى سلێمانى و گەرمیانى گرتوەتەوە لە غیابى مام جلالدایە و ئەوقەڵایى دیموكراسى و پانتایى ئازادیى ڕادەبڕینەیى یەكێتى شانازیى پێوە ئەكرد لەكاتى خۆ بەراوردكردن بەپارتى و زۆنى زەردا لە تیرۆركردنى كاوە گەرمیانیدا پایەكانى ئەوقەڵایە درزیى بردو ڕوخا چیتر یەكێتى مافى شانازیى كردنى نەماوە !
ئەم بۆچونەش نزیكە لەڕاستیەوەو هەموومان ئەوە باش ئەزانین ئەگەر مام جلال لەگۆڕەپانەكەدا بوایە زۆرێك لەم ڕووداوانە ڕوویان نەئەدا لانى كەم نزیكترین پاسەوانى خۆیى تیرۆر نەئەكرا ! ئەگەر بەوردیى بۆ مێژوویى سەرەتایى كاریى سیاسى مام جلال لەناو پارتیدا بگەڕێنەوە دەبینین مام جلال هەر لەسەرەتاوە سیاسیەك بووە زۆرحەزیى بەخۆدەرخستن و بەهێزكردنى كەسایەتى خۆیى كردووەو بێ گوێدانە باجەكەى دواتریش لە شۆڕشى نوێدا حەقیقەتى گرنگى دان بەڕەوتى جلالیزم زیاتر فۆرمەلە ئەبێت و "ناكۆكى نێوان كادیرانى كۆمەڵە و مام جلال لەسەرئەوە ئەبێت كادریرانى كۆمەڵە باوەڕیان وایە شۆڕش پێویستى بەكاكڵەیەكى پوخت و ئیلیتى (نوخبەویى) هەیەو مان ئەگرن دژى سەركردە عەشایەرو پیاوكوژو ڕاوڕوتكەرەكانى سەربەخەتى خەتى گشتى ! بەڵام مام جەلال باوەڕى بەزۆرى و بۆرى هەبوە لەسیاسەتدا و ڕاشكاوانە بەمانگرتووەكان ئەڵێت شۆڕش تەنها بە ئێوەیى قەڵەم بەدەست و خوێندەوارناكرێت شۆڕش چیرۆكى ناو كتێبان نیەو لەواقیعدا شتێكى ترە پێویستمان بەهەموو جۆرە خەڵكێكە توڕە دەبێت و مانگرتووەكان جێدێڵێت"(پشكۆنجمدین/ئەزمون ویاد) بەپشت بەستن بەجنراڵە خێلەكیەكان و زۆركردنى هەوادارانى خۆیى لەناو سێكتەریى عەشایەردا بەڕەكە لەژێر پێى كادیرانى كۆمەڵەیى ڕەنجدەران دەردێنێ و لەوسەردەمەوە تا ئێستا لە پێناو تاقانەكردنى كەسایەتى خۆیى و بێ هاوتایى لەسیاسەتدا لەشكرێك سەركردەیى نەخوێندەواریى عەقلأ شاخاویى بەرهەم هێنا كە زیاترلە 20ساڵە میللەت باجى هەڵە سیاسیەكەى مام جلال و ئەم بەرپرسە نەخوێندەوارانە ئەدات !
هەڵەیەكى تریى مام ئەوەبوو خۆیى وەك یاریزانێكى سیاسى زۆرباش ئەیزانى بەرپرسەكان چۆن بەكاربهێنێت و وەك داشى شەترنج یارییان پێبكات زۆرباش ئەیزانى بەرپرسێك تاڕادەیى فیلى شەترەنج بەهێزبكاو لەكوێدا پێى لەبەڕەیى خۆیى زیاتر درێژكرد بەرپرسێكى تر وەك قەڵایى شەترەنج لەبەردەمیدا قیت بكاتەوە ئەو زۆرباش ئەیزانى بەپرسێكى سلێمانى بەهیزبكات و دواتر بەرپرسێكى هەولێریى بكاتە منافیسى و نەهێڵێ كەسیان زۆر پەل بهاون ئەو ئەیتوانى تاڕادەیى مەحالأ جنڕاڵێكى گەرمیانى سەركێش و لەخۆبایى بكات دواجار جنڕالێكى شارەزووریى قیت ئەكردەوە بەیەكەوە سەرگەمى ئەكردن لەم نێوەندەشدا مام جلال وەك كەسایەتى كاریزمایى لەپێویست زیاتر زەق ئەبویەوە و هەموان بەمامى گەورەو گۆچانەكەیان بەگۆچانى سیحریى بۆچارەسەریى گرفتەكانى یەكێتى ئەزانى !
ڕاستە مام جلال پیاوێكى ئەفسوناویى بوو بۆیەكێتى ئەوباش ئەیزانى كەى سەردانى سەرۆك خێڵەكان بكات و هانى عەشایەرەكان بدات دەنگەكانیان بۆ یەكێتى بێت تا نەهێڵێ یەكێتى بەم شكستەیى ئەمڕۆیى بگات؟ئەو باش ئەیزانى كەیى یەخەسپیەكى ناویەكێتى زمانى لەقەڵەمەكەیى درێژتر بووە و پێویستە تجمیدیى بكات بەڵام پرسیاریى گرنگ ئەوەیە ئایا مام جلال ئەو سیاسیە بوو بیر لەداهاتوویى میللەتەكەیى بكاتەوە یان كەمتر لەوە ئەو سیاسیە بوو بیر لەدوایى مردنى خۆیى بكاتەوە ؟
ئایا مام جلال بیرى لەوە كردبووە ئەو هەموو زەعیمە پیاو كوژ و جنراڵە سەربازییە شەق وەشێن و سەرۆك خێڵە عەشرەتدارانەیى ئەو بۆبەهێزیى یەكێتى و تاقانەكردنى كەسایەتى خۆیى گرنگى پێدا بوون دوایى خۆیى كێ جڵەویى سەركێشیان بكات و لەغاو لەدەمیان بنێت ؟ تا ئەمڕۆژە بەدینەیەت و شارە حەیاتەكە بەزمانى خۆیى و گەرمیانى پشت و قەڵایى یەكێتى نەبێتە مەیدانى ڕۆمانیەكان و زەعیمە پیاوكوژەكان هەركەسیان بەدلأ نەبێت بۆسەرگەرمى خۆیان چێژ لەكوشتنەكەیى ببینن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە