پارتیه‌کی خه‌ت مائیل له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاشکرابوو
Thursday, 17/06/2010, 12:00
کاری سیخوڕی زۆر له‌مێژه باوه له‌ناو ده‌وڵه‌تان و ده‌ستگا ئه‌منیه‌کان وحزبه سیاسیه‌کان وده‌ستگا حکومیه‌کان و تا ده‌گاته بچووکترین چین و توێژی کۆمه‌ڵگا و هه‌ندێک جار سیخوڕ ده‌گاته ناو ماڵه‌کانمان و هه‌ڵده‌ستێ به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه نهێنیانه‌ی که شایسته‌ی هه‌ڵگرتنن.له ووڵاتی ئێران ساڤاک و له ئیسرائیل مۆساد و تا ده‌گاته ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری که هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌م به‌ستکردنی نه‌یاره‌کانیان . یه‌کێ له‌م سیخوڕانه که ئێستا به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌وه‌کاله‌ت له وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانه ئه‌ویش ئیسماعیل ئه‌بو به‌کره که ناسراوه به حاکم ئیسماعیل که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی هه‌ولێره ئه‌م مرۆڤه تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌ستۆی پارتی له‌م شوێنه ماوه‌ته‌وه هه‌ر بۆ به‌رچاو ڕوونیتان ئه‌م کابرایه ساڵی 1993 به نوسراوی ژماره 325 له‌به‌رواری 15 حزیران 1993 که شه‌هید رێباز ناردوویه‌تی بۆ ده‌زگای زانیاری که تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵده‌ستێ به په‌یوه‌ندی کردن به گروپه ئیسلامیه‌کان بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا هه‌ڵساوه به هێنانی زانیاری بۆ ده‌زگای زانیاری هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی که کۆکراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر گروپه ئیسلامیه‌کان بووه هه‌ر دوای ئه‌م ساڵه یه‌کیه‌تی هه‌ڵسا به شه‌رکردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه هه‌روه‌ها دوای ئه‌مه‌ش ئیسماعیل ئه‌بو به‌کر به‌شێوه‌یه‌کی خه‌ت مائیل له‌گه‌ل یه‌کیه‌تی ماوه‌ته‌وه چونکه هه‌ر له‌سه‌رده‌می کابینه‌ی پێنجه‌میش ئه‌وانه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدانی یه‌کیه‌تی بونایه ئه‌وا ئیسماعیل ئه‌بوبه‌کر و زاهیر جۆخین (که به‌ڕێوه‌به‌ری فایلی شه‌هیدانی یه‌کیه‌تی) وه له رێگای کۆسره‌ت ره‌سوڵ فایلی شه‌هیدانه‌یان ده‌دا ده‌ست که‌سوکاری شه‌هیدانی یه‌کیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌ستکاری له نوسراوه‌کانی ناو فایله‌که بکات له کاتێکا سه‌یرکردنی فایل بۆ فه‌رمانبه‌رانیش قه‌ده‌غه‌یه چ جا بۆ ئه‌وه‌ی بیبا بۆ ماڵه‌وه چونکه له کابینه‌ی پێنجه‌م ئه‌م حاکم ئیسماعیله دووجار به‌شێوه‌یه‌کی فه‌ڕمی ئاگادار کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن چنار سه‌عد وه‌زیری پێشووی شه‌هیدان چونکه ئه‌وانیش هه‌ستیان به‌م کاره کردبوو. وه‌هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌م ته‌واو بوو وه گه‌نده‌ڵیه‌کانی حاکم ئیسماعیل به شێوه‌یه‌ک زیادی کرد که ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری ئاگاداری ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه‌ی بوو حاکم ئیسماعیل بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانی بشارێته‌وه هه‌ڵسا به ماره‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری و کردی به هاوسه‌ری خۆی دوای ئه‌مه‌ش که کابینه‌ی پێنجه‌م کۆتایی پێ هات حاکم ئیسماعیل که‌وته دژایه‌تی نه‌یاره‌کانی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان بوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌کان فه‌رمانبه‌ره پارتیه‌کانی لادا و فه‌رمانبه‌ره یه‌کیه‌تیه‌کانی له‌شوێنی داناون هه‌موو ئه‌وانه‌ش به فه‌رمانی دکتۆر مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین و به‌ختیار فه‌ره‌ج ئه‌نجام دراون که ژێر به‌ژێر وا رێککه‌وتوون وه هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رۆژانی شه‌ممه که پشووی ده‌وامی فه‌ڕمیه حاکم ئیسماعیل و دکتۆر مه‌جید ده‌چن بۆ شاری کۆیه له‌وێ له مه‌ڵبه‌ندی کۆیه ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی حزب ده‌بن که‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه ده‌سه‌لمێنرێن له‌لایه‌کی تر حاکم ئیسماعیل هه‌ڵساوه به به‌رزکردنه‌وه‌ی نوسراوه بۆ فه‌رمانبه‌ره یه‌کیه‌تیه‌کان بۆ پله به‌رزکردنه‌وه به شێوه‌یه‌کی نایاسیی که ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک قابیلی قبوڵ نیه. وه به‌ختیار فه‌ره‌جی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان ئه‌ویش هه‌ڵساوه به به‌رزکردنه‌وه‌ی نوسراوه بۆ شوفێر و سکرتێره‌که‌ی تا ئه‌وانیش بکات به به‌ڕێوه‌به‌ر وه یه‌کێ له سکرتێرهکانیش که ئافره‌تێکی ئێرانیه ئه‌ویش به‌بێ هیچ کارکردنێک مووچه‌ی ته‌واوی پێ ده‌درێت و له‌مانگێکا ته‌نیا چوار رۆژ بۆ هه‌وه‌سی خۆی ده‌وام ده‌کات ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پێکردنه له نوسینگه‌که‌ی دکتۆر مه‌جید نۆ فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌یه که تا ئێستا له‌سه‌ر پۆستی پهڕیوهبهری نوسینگه کێشه‌یان یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه چونکه هه‌ر هه‌موویان خۆیان به به‌ڕیوه‌به‌ر ده‌زانن وه هه‌روه‌ها یه‌کێ له سکرتێره‌کانی دکتۆر مه‌جید ناوی هه‌ژاره که کوڕی هاشم جیهازی کۆنه یه‌کیه‌تیه زۆر به ئاشکرا ئیهانه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدانی پارتی ده‌کا و هیچ ده‌نگێک نیه که به‌رگری له که‌سوکاری ئه‌م شه‌هیدانه بکات..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست