دکتۆره بێ وویژدانهکان و سیسته‌می دواکه‌وتووی ته‌ندروستی
Saturday, 04/06/2011, 12:00
پێشه‌کی ده‌بێت ئه‌وه بڵێم ڕێزم بۆ ئه‌و دکتۆره شاره‌زا دڵسۆزانه هه‌یه که هه‌موو هه‌ستێکی مرۆڤانه و کوردانه‌یان له ناخدایه و هه‌میشه یارمه‌تی ده‌ری خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان و قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و گوندنێشینهکانی کوردستانن.
ڕووی ده‌مم له‌و دکتۆره بێ وویژدانانهیه که هه‌ستی مرۆڤایه‌تی یان تێدانی یه وگه‌ڕ دکتۆر نه‌بونایه دڵنیام که‌سانی چه‌کداری سه‌رکوتکه‌ر یان لێپرسراوێکی حیزبی گه‌نده‌ڵ ده‌بوون چونکه ئه‌مانه ته‌نها بازرگانی ده‌زانن و له هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێکی خێرادان...
ئه‌و دکتۆرانه که‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵکی کوردستان و به ئاره‌زووی خۆیان پاره‌ی سه‌ردان زیاد ده‌که‌ن و فه‌حس ده‌نووسن وپیشهکهیان کردۆته بازرگانی و مرۆڤی داماوی نه‌خۆشی کوردیان کردووه به مشکی تاقی کردنه‌وه و فێربوونیان...زۆر له‌م دکتۆرانه ته‌نها زانیاریه‌کی گشتی یان هه‌یه و ناوی چه‌ند ده‌رمانێک و چه‌ند شێوازێکی فه‌حس ده‌زانن و هیچی تر . لێپرسینه‌وه و هه‌ست به مه‌سولیه‌ت وجودی نی یه وه‌ک ووڵاتانی تر گه‌ر به‌هه‌ڵه ده‌رمانێک بنوسێت یان عه‌مه‌لیاتێکی هه‌ڵه یان سه‌رکه‌وتووی نه‌کرد ئه‌و که‌سه بتوانێت شکات بکات و قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه به پاره‌یه‌کی زۆر...
که‌س به‌که‌س نی یه و یاسا نی یه و هه‌ر که‌سه بتوانێت به‌شی خۆی به‌رێت ...ووڵاتێکه پڕ له مافیا و تاڵانکار و دز و چه‌ته...
سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ندروستی له هه‌رێمی کوردستان دا له و په‌ڕی گه‌نده‌ڵی و دوواکه‌وتوو و بێ سهروبهردایه...هیچ یاسا و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێکی ته‌ندروست و مۆدێرن نی یه له ڕێکخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی دا.
له ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا وزۆربه‌ی ووڵاتانی تردا مه‌سه‌له‌ی ڕیفۆرمی سیسته‌می ته‌ندروستی گرنگترین مه‌سه‌له‌یه و گفتوگۆیه‌کی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت زۆرجاریش بۆته هۆی سه‌رکه‌وتنی حیزبێک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گه‌ر پرۆژه‌یکی باشی بۆ سیسته‌می ته‌ندروستی پێبووبێت..
ئه‌مه‌ی له کوردستانی باشوردا ده‌بینرێت به‌راستی کاره‌ساته که کۆمه‌ڵێک دکتۆر به ئاره‌زووی خۆیان نرخ داده‌نێنن و وه کۆمه‌ڵێک لاب یان موخته‌به‌ر نرخی جیاجیا و سه‌یروسه‌مه‌ره داده‌نێن و بیانووی بازاڕی ڕه‌ش و کڕینی ئه‌ده‌وات و موادی ئه‌جنه‌بی و ئه‌سڵی ده‌که‌ن به بیانوو بۆ نرخه به‌رزه‌کانیان...
زۆر گرنگه ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می ته‌ندروستی دا بکرێت له کوردستانی باشوردا به سوود وه‌رگرتن له سیسته‌می ته‌ندروستی ووڵاتانی تر..
هه‌موو که‌سێک پێویسته دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌بێت واته ته‌ئمینی ته‌ندروستی ، واته چوون بۆ خه‌سته‌خانه یان عیاده‌ی تایبه‌تی دکتۆر ، ئه‌و که‌سه ته‌نها کارتی دڵنیایی ته‌ندروستیه‌که‌ی پیشان ده‌دات که ده‌یسه‌لمێنێت دڵنیایی ته‌ندروستی هه‌یه .
هه‌ڵبه‌ته دڵنیایی ته‌ندروستی دهکڕدریت له حکومه‌ت یان کۆمپانیای تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌بێت له پاشه‌ڕۆژدا ، که مانگانه میقدارێک پاره ده‌ده‌یت ، گه‌ر ئه‌و که‌سه موچه‌خۆربێت ، ئه‌وا له موچه‌که‌ی مانگانه داده‌شکێنرێت ، گه‌ر مووچه‌خۆر نه‌بێت یان که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ بێت ، ده‌توانێت به هه‌مان شێوه مانگانه یان ساڵانه دڵنیایی ته‌ندروستی بکڕێت له حکومه‌ت یان کومپانیای تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌بێت له پاشه‌ڕۆژدا.
جا ئیتر گرنگ نی یه چه‌ندجار سه‌ردانی خه‌سته‌خانه ، دکتۆر یان موخته‌به‌ر ده‌که‌یت ، ئه‌و که‌سه پاره نادات ...ئه‌و دکتۆره یان خه‌سته‌خانه‌یه یان موخته‌به‌ره له ڕێگه‌ی سیسته‌مێکی پڕۆگرامی کۆمپیته‌ره‌وه ئه‌و زانیارانه ده‌دات به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێم که بریتی ده‌بێت له ناوی نه‌خۆشه‌کان و ژماره‌یان ، ئه‌و دکتۆره مانگانه کرێ ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که بینیوێتی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرێت یان ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه یان ئه‌و موخته‌به‌ره پاره‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن...به‌م شێوه‌یه ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تی له بواری ته‌ندروستی دا دێته کایه‌وه ...
ته‌نها هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ک جوانکاری و ناپێویست که دڵنیایی ته‌ندروستی نایگرێته‌وه و ئه‌و که‌سه خۆی له پاره‌ی خۆی ئاماده‌ی تێدایه که بیدات و بچێته لای دکتۆری تایبه‌ت ...
هیوادارم که ئۆپۆزیسیۆن بیر له ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تی بکاته‌وه له سیسته‌می ته‌ندروستی دا چونکه ئه‌م ده‌سته‌ڵاته تاڵانچیه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و چه‌ته‌کانیان ، کۆنترۆڵیان کردووه به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا که له هه‌مووی گرنگتر بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستیه که ژیانی نه‌وه‌کانمانی پێوه به‌نده.
به سیستماتیک و سهنتڕاڵهکردنی سیسته‌می ته‌ندروستی زۆر ئاسانه و ده‌توانرێت بدرێت به کومپانیایه‌کی ئه‌وروپی یان ئه‌مه‌ریکی و پاره‌یه‌کی واشی تێناچێت له چاوئهو پاره بێ شوماره‌ی که دوو بنه‌ماڵه‌ی دز و جه‌رده و چه‌ته‌کانیان ڕۆژانه ده‌یدزن و ئاودێری بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌که‌ن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست