نا بۆ توندو تیژی دژی رۆژنامەنووسان
Saturday, 23/04/2011, 12:00
لە چەمچەماڵ دواى دەسكیركردنى رۆژنامەنووس ئاسۆ شوانى و ئیهانەكردن و لێدانى رۆژنامەنووس هەژار بابان سەرنوسەری رۆژنامەى چەرمو، ئێستاش هەر یەكە لە رۆژنامەنووسان بەكر حەمە حسین و ئەحمەد سەنكاوى لە زینداندان كە لە لایەن ئەو هیزانەى كە لە كەركوكەوە هاتوون دەسگیر كراون، لە كاتێكدا ئەو رۆژنامەنووسانە نە تیرۆریستن نە جاش و مستەشارن.
ئێمە وەك ئازادی بۆ گروپی رۆژنامەنووسانى داوا لەحكومەت و هێزە ئەمنییەكان دەكەین توندو تیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان بوەستێنن و بەزویی ئەو دوو رۆژنامەنووسە ئازاد بكەن،ئەگەر هەڵویست دەنوێنین و هەموومان دەچێنە بەردەم ئاسایش تا ئەوكاتەى ئازاد دەكرێن لەوێدا دەمێنینەوە.
گروپی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسانی چەمچەماڵَ
23/4/2011
چەمچەماڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست