كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و یه‌ك دوو ووته

Friday, 18/11/2011, 12:00



‌به‌ڕاستی جێگه‌ی خۆشحالێ و ده‌ست خۆشییه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌ی دادوه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ، جێگه‌ی خۆشحالێ هه‌موو لایه‌كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دوور له‌هه‌ر ده‌ستنیشانكردنێكی حزبی و سیاسیانه‌ بۆ یاساناسان ، بۆئه‌وه‌ی یاساناسه‌كانمان هه‌ڵبژێردرێن بۆ پۆستی دادوه‌ری و حوكامه‌كان بۆمه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی سیسته‌می قه‌ززایی له‌ ووڵاته‌كه‌مان ، ده‌بوو زۆر ده‌مێك بێت ئه‌و ده‌زگایه‌ تفعیل بكرایه‌ و بكرێته‌وه‌ چوون له‌ ساڵی 2009 وه‌ یاسای دامه‌زراندنی بۆ ده‌رچووه‌ واقعی حاڵ زۆر پێویستی به‌و ده‌زگایه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی بزری هه‌رێمه‌كه‌مانه‌ خۆی به‌ده‌ر بخستبوایه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی پێشانی هه‌موو لایه‌ك بدایه‌ وه‌ك هه‌رێمێكی دیموكراسی له‌ناو عێراق و ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌س ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناخۆشیه‌ ، دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كه‌یه‌ به‌رێز دادوه‌ر سیروان كه‌ كه‌س نازانێ چۆن و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دانراوه‌ ، وه‌ ئه‌و پۆله‌ فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌ ده‌وروبه‌ری خۆی كۆكردۆته‌وه‌ هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی وپارتایه‌تی وخزمایه‌تی دانراون ، زۆربه‌یان كوڕی دادوه‌رانن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك سیسته‌می ویراسی وڵاتانی دواكه‌وتوو شوێنی باوكیان بگرنه‌وه‌ ببن به‌ حاكم ، من تێناگه‌م ئه‌و هه‌موو ده‌رچووی كۆلێج و په‌یمانگه‌یه‌ هه‌ن بۆ له‌شوێنێكی نوێ وه‌ك ئه‌م ده‌زگایه‌ دانامه‌زرێن ، لێره‌وه‌ پرسیارێك دروست ده‌بێ به‌ڕاستی زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ بتوانێ دادوه‌ران و جێگرانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی دروست بكات و پێبگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌كادیمی و زانستی ، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌كرێ بڵێن خۆزگه‌مان به‌و دادوه‌رانه‌ی كه‌ له‌ كۆمیته‌و لقه‌كان هه‌ڵده‌بژێردران وداده‌مه‌زران..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە