كاك جەوهەر نامیق بۆ وات كرد؟
Saturday, 06/06/2009, 12:00
لەئێستادا باس لەوە دەكرێ كەوا جەوهەر نامیق سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى كوردستان گەراوەتەوە بۆ مەكتەبى سیاسى پارتى، ئەمە بۆ خۆى جێگەى شەرمەزارییەچونكە جەوهەر نامیق یەكێك بوو لەو سەركردانەى كە بەردەوام ڕەخنەى لە دەسڵاتى كوردى دەگرت وبە دەسڵاتێكى گەندەڵى وەسف دەكرد ئەى ئێستا بۆ خۆى گەڕاوەتەوە ناو ئەوحیزبە گەندەڵەى كە هەردوو پۆستە باڵاكەى وڵاتیان بە دەستە. لەو كاتەى كاك نەوشیروان لە كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى هاتە دەرەوە زۆربەى خەڵك بڕواى وابوو جەوهەر نامیق دەبێتە پشتگیرییەكى چاك بۆ سەرخستنى لیستەكەى كاك نەوشیروان و دەبێتە كەسى دووەم لە دواى نەوشیروان مستەفا لە لیستى گۆڕاندا بەڵام هەموو بۆچونەكان پێچەوانە بونەوە كاتێك ئەوە بڵاو بویەوە كەوا جەوهەر نامیق گەڕاوەتەوە ناو پارتى،ڕۆژنامەى هاوڵاتیى لەم ڕۆژانەدا بڵاوى كردەوە كەوا پاش كۆبونەوەى جەوهەر نامیق لەگەڵ كاك نەوشیروان جەوهەر نامیق داواى لە كاك نەوشیروان كردوە خۆى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم هەڵبژێرێت بەڵام كاك نەوشیروان ڕەتى كردۆتەوە بە بڕواى من ڕەنگە ئەمە ببێتە هۆى وازهێنانى جەوهەر نامیق لە پشتگیرى كردن لە لیستەكەى كاك نەوشیروان و گەرانەوە بو ناو پارتى .لێرەدا دەپرسم جەوهەر نامیق لە بەرامبەر پێدانى چیدا ئاوا بە زووى هەموو ئەو قسانەى لە بیر چووەوە كەبەردەوام دەیوت من پەیوەندیم بە پارتییەوە نەماوە.بەڵگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە مەسعود ساڵەیى لە چاوپێكەوتنێكدا لە یەكێك لە ڕۆژنامەكاندا دەڵێت كاك جەوهەر تائێستاش ئەندامى مەكتەبى سیاسیى پارتییە بەڵام پاش ماوەیەك جەوهەرنامیق لە چاوپێكەوتنێكدا رەتى دایەوەو ڕایگەیاند من چەندین جار نەچوومەتە كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسییەوە ئیتر چ پەیوەندییەكم بەو حیزبەوە ماوە ،ئەى كاك جەوهەر خۆت بە بەرپرسیار نازانیت كاتێك ئەم قسانەت دەكردو ئێستاش گەرایتەوە ناو پارتى بروام وایە میژووى كوردایەتى هەموو ئەم شتانەى كە مەسئولە گەندەڵەكانى ئەمرۆ ئەو تەنازولانەى لە پێناوى پێدانى پارە یان پێدانى پۆستێكى باڵا دەیكەن وەك خۆى تۆمار دەكات بۆ ئەوەى نەوەكانى داهاتوو بۆیان ئاشكرا بێت كە سەردەمانێك چەندین بەرپرسى ئەم وڵاتە لە پێناوى وەرگرتنى پلەو پۆستدا هەموو شتێكیان قبوڵ بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست