با بزانین لەناو وەزارەتى خوێندنى باڵا چ باسە؟؟؟
Tuesday, 08/11/2011, 12:00
وەك ئەوەى خەڵكى كوردستان ئاگاداران كە وەزیرى ئەوروپى كراوە بە وەزیرى ئەم وەزارەتە دەبێت لە سەرەتاى دەست بەكاربوونیەوە تاكو نزیك بوونەوە لە كارەكەى چ كارێكى كردبێت بەبێ كەم و كوڕى كە شایەنى باس كردنێت وەك سەرجەم فەمرانبەرانى وەزارەتەكەى پئ ى ئاگادارن تاكو ئێستاش كارێكى نەكردووە شایەنى باس كردن بیت بە بێ كەم كوڕى هەر لە سەرەتایى هاتنیەوە دەستى كردى بە گۆڕینى ەسانى سەر بە لایەنگرانى پارتى وەك بەڕێوەبەرى كارگێرى و یاسایى .....هیتر
سەڕەڕایى ئەمانەش چەندین جارە هەوڵ دەدات بۆ گۆڕێنى بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنەبیریەكان واتە بەڕێز (د.كۆڤند حسین شیروانى) لەبەر ئەوەى ناوبراو كەسێكى دیارە و كوڕى شەهیدێكى ناسراوە پارتى یە هۆى كردنى ئەم كارەشى بەبیانووى ئەوەیە كە ناوبراو هیچ بایەخ بە وەیر نادات و كارەكانى بە بێ ئاگادارى وەزیر دەكات هەر لەسەتاى بوون بە وەزیر هەوڵ دەدات ناوبراو لە پۆستەكەى دوربخاتەوەو لایبەریت وە چەندین جاریش كێشەى بۆ دروست كردووەو لێژنەى لێكۆڵینەوەشى لەسەر داناوە بەس بۆ ئەوەى بتوانێت دوورى بخاتەوە لەبەر ئەوەى ناوبراو لایەنگرى پارتى و لەلایەن پارتى دانراوە لەم پۆستە وە لەسەرەتاى دەست بەكاربوونى بە وەزیر هەوڵى دا كە كەسێكى تر بەناوى (د. نورى هەرزانى) كە ئەویش بەرێوەبەر گشتى لەسەر لیستى یەكێتى بخاتە جێگەى (د. گۆڤند) بەڵام كێشەكە گەورە كرا تاكو گەیشە سەرگردایەتى پارتى بۆیە نەیتوانى لای بەرێت وە بەپێ ى یاسایى وەزارەتیش وەزیرى مافى لادانى بەڕێوەبەرى گشتى نیە، ئیتر بۆ ماوەیەك وازى لە ناوبراو هێنا و لەلایەن بەڕێوەبەراكانى ترى وەزارەت هوڵى چاككردنەوەى نێوانیان درا بەڵام وەزیر تاكو ئیستاش هەوڵ دەدات ناوبراو لابەرێت دووبارە پێش چەژن كێشەى تازە كەوتەوە نێوان (وەزیر) و (د. گۆڤند) بە بیانووى تر..... كە تاكو ئێستاش بەردەوامە بۆیە ئەمجارەیان وەزیر هەڵسا بەكەم كردنەوەى دەسەڵاتى (د. گۆڤند) ئەویش بەهۆى دانانى كەسێك وەك جێگر بەناوى (د. ماهر) كە ئەمەش پێچەوانەى یاسایى وەزارەتەكەیەتى لەبەر ئەوەى لە یاسایى وەزارەتى خوێندنى باڵا هاتووە كە نابێت هیچ (مدیر عام) ێك واتە (بەڕێوەبەرى گشتى) وەزارەتى خوێندنى باڵا جێگرى هەبێت كە ئەمە پێچەوانەى یاسایى وەزارەتە هەروەك (مدیر عام) ى دیوان واتە (بەرێوەبەرى گشتى وكارگێرى) یش جێگرێكى بۆ دانا ئەویش بەهۆى گلەیى خەڵك و فەرمانبەرانى وەزارەت بوو لەبەر ئەوەى ئەم (مدیر عام) ە زۆر زۆر هێواش و لەسەر خۆیە لەكارەكەى ئەویش بەهۆى ئەوەى تەنها كارى تدریسى كردووەو لە ژیانیدا كارى كارگێرى (ادارى) نەكردووە هەر واژووكردنێك زیاتر لە (1) مانگ دەخایەنێت لەلاى ئەم بەڕێوەبەرە گشتیەى وەزیرى ئەوروپى هەرچەندە لەسەر ئارەزووى خۆى و سەرۆكى حكومەت دانراوە ئەویش كەسێكە لایەنگى حۆیانە، وە بۆ ئاگادارى ئێوەو خەڵكى كوردستان ئەم وەزیر هەموو چەژن و بۆنەیەك وەك نەورۆز و دەگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا بۆ لاى منداڵەكانى لەسەر حیسابى حكومەت سەڕەڕاى بێ ئاگایى لە وەزارەتەكەى، لە كۆتایى دا ئەوە ئەڵێم ئەى وەزیرى ئەوروپى بەم شێوەیە گۆرانكارى ئەكەیت و خۆت بە گەندەڵ نازانیت دواى لادرانت لە پۆستەكەت تاكەى یەكەم وەزیرى ئەم كابینە ئەبیت لە گەندەڵى هەموو ئەم كارانەى كردووتە خەڵك ئەزانن وەكو پارەدانى خوێندكارى وەرگیراو لە خوێندنى باڵا ماستەر (ئاشنا و فوزیە) كە بڕى (12) ملیۆنت داوە بۆ هەریەكەیان بۆ ئەوەى گەندەڵیەكانى بەرنامەى تواناساى باس نەكات و بە شاراوەى بمینێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست