کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوەندى چیاى ئێواران لە سلیمانى

Tuesday, 09/11/2010, 12:00


پاش ئەوەى چەند رۆژێك لەمەو بەر لە سایتە بەرێزەكەى كوردستان پۆست ئاماژەمان بە چەند گەندەلى و چەندین كارى نارەواى بەرێوەبەرى ئەو قوتابخانەیە كرد و سكاڵامان لە دەستى بەرێزیان گەیاندە ناوەندە پەیوەندیدارەكان .

دوا بە دواى بلاو بوونەوەى بابەتە بەرێزیان وەك بە ئاگا هاتنەوە یان بۆ دەم كوت كردنى ئەو قوتابیانەو كۆتایى هاتن بە نووسین لە دژى چەند رۆژێكى سەرەتا لە بەرامبەر ئەو سكاڵادا چەند هەنگاوێكى نا كە زۆربەى قوتابیەكان پێى دلخۆش بوون و پێیان وا بوو ئەم بەرێزە بە خۆدا چووەتەوە .

لەوانە :

1- هاتنە پۆل لە كاتى وانەى كوردىدا و ووتنەوەى وانەكە بە شێوەیەكى باشتر لە جاران .

2- گۆرینى شێوازى قسە كردن و هەلسو كەوتى لەگەل قوتابیەكان .

3- بەكار نەهێنانى ووشەى ناشیرین و دەرپەرێنەرى قوتابیەكان لە و ناوەندەدا .

ئەمانە جێگاى دەست خۆشى بوو بۆ ئەو بەرێزەو هیوایەك بوو بۆ چاك بوونى .

بەڵام بە داخەوە رۆژى 8 / 11 / 2010 بەرێزیان لە هۆلى تاقیكردنەوەدا هەمان شێوەى جاران دەستى كردەوە بە ووتەى ناشیرین و چەندین هەنگاوى نەشیاوى گرتەبەر بەرامبەر بە قوتابیەكان و رایگەیاند كە لەمەو دوا رێرەوى هەلسو كەوتى دەگۆرێت بە توندو تیژى و سەر لێشێواندنى قوتابیەكان و خستنیان لە تایكردنەوەكان و لە جاران خراپتر هەلس و كەوتى دەكرد ، وەكو ئەوەى (نە باى دیبێ و نە بۆران)

بۆیە ئەمجارە هەموو قوتابیەكانى ئەو قوتابخانەیە زۆرتر بێزار بوون و پێى دەچێت لە بەرامبەر ئەو بەرێوەبەرەدا مان بگرن و برژێنە سەر شەقامەكان و ناچارى بكەن بە دوور كەوتنەوە لە قوتابخانەكەیان و چیتر نەبێتە دێوەزمە بەسەر قوتابیانەوە و نەبێتە رێگر لە بەردەم پرۆسەى خوێندن و چیتر بە هۆیەوە قوتابخانەیەك و ئەو هەموو مامۆستا بەرێزەش ناشیرین نەبێت .

ئەم بەرێزە دیارە زۆر بە خۆى دا دەنازێت و پشتى قایمە یان ئەیەوێت دەسەڵات ناشیرین بكات و بە ناوى دەسەڵاتەوە قسەى زل دەكات و هەر كەس بچوكترین رەخنەى هەبێت پێى دەڵێت (برۆ بە كێ دا دەنازیت پەناى بۆ بەرە) واتە ئەم لە هەموان بەهێزترە و حساب بۆ كەس ناكات .

ئێمە لەگەڵ زۆربەى مامۆستا بەرێزەكانى قوتابخانەكەدا قسەمان كردووە و پەنامان بۆ زۆریان بردووە كە هاوكاریمان بكەن لە بەرامبەر ئەم هەموو كارە نارەواو ناشیرینەى بەرێزیان بەڵام ئەوانیش لە ئێمە زیاتر سكاڵایان لە دەستى هەبوو زۆر بە راشكاوانە دەیانووت ئەمە پشتى قایمەو ئێمەش ناوێرین لە رووى دا هیچ بڵێین چونكە بە نووكە قەلەمێك نەقڵمان دەكات و لێمان تێك دەدات .

بۆیە ئەوانیش پشتگیرمان بوون لە دژایەتى كردنى ئەو بەرێزە بەڵام بە شێوەیەكى نهێنى و زۆریشیان هەیە خزمەتیان لەو زیاترەو زانیاری زۆر زیاتریشى هەیە لەو و زۆریش شایستە ترن بۆ ئەو پۆستە بەڵام بە حوكمى حیزبایەتى بووە بە بەرێوەبەرو بووە بە دێوەزمە بەسەر قوتابیان و مامۆستاكانیش و ناوەندەكەشەوە .

بۆیە داواكارین لە سەرۆكى حكومەت و بەرێوەبەرى گشتى پەروەردە ى سلیمانى هەتا زووە ئەم بەرێزەمان لێ دوور بخەنەوەو چیتر ئەو هەموو قوتابیەو ئەو مامۆستا بەرێزانەش و ئەو ناوەندەش مەكەنە قوربانى تاكە كەسێك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە