نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌دی پاراستن ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ کۆتایی پێ بێت .

Sunday, 23/05/2010, 12:00


له‌ ڕۆژی22/5/2010 ی سایتێکی پاراستن (که‌ یه‌کێک بوو له‌و سایتانه‌ی ئه‌یویست ته‌ئکید له‌ وێنه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بکاته‌وه‌ پێش تیرۆر کردنی)نه‌کیره‌یه‌کبه‌ناوی نه‌جات حه‌مید هه‌ر به‌ هه‌مان شێوازی ڕه‌فیق حیزبیه‌کانی زوو و نووسه‌ره‌ جاش قه‌له‌مه‌کانی ئێستا سنووری ئه‌ته‌کیتی کاری ڕۆژنامه‌ نووسی ئه‌به‌زێنێت و ڕووه‌ ڕه‌شه‌ حه‌قیقیه‌که‌ی خۆی ده‌رئه‌خات و به‌ زمانی فرمان کردن پێمان ئه‌ڵێت پێویسته‌ بێ ده‌نگ بین و جێتر باسی تیرۆرکردنی خامه‌ به‌ده‌ستێکی سڤیلی کورد نه‌که‌ین به‌ده‌ست مافیاو تیرۆریسته‌ ڕه‌زا گران و بازرگانه‌کانی خوێنی ڕۆله‌کانی كوڕژ (ئه‌گینا دیاره‌ ده‌یه‌وێت ئێمه‌ش هه‌ر به‌و ده‌رده‌ به‌رێت).

بۆیه‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ ده‌ڵێت:

"ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵڵایه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌ سه‌دا نه‌وه‌دو نۆیان هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ نانی دوژمنایه‌تیی كردنی هه‌موو سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه‌ سه‌ندنێكی كوردستان ده‌خۆن.. ئه‌وانه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ درۆ له‌ گه‌ڵ خۆیان و ووشه‌كانیان و باوه‌ڕه‌كانیان ده‌كه‌ن".



من لێره‌دا ده‌ڵێم تۆی موجه‌خۆرێکی ده‌سه‌ڵاتێکی مافیا که‌ ده‌ربه‌ستی هاوڵاتیه‌کانی خۆی نایه‌ت و به‌ نامه‌ردترین شێوه‌ له‌ناویان ئه‌بات هه‌ر هه‌مان ئه‌نجام چاوه‌روانت ئه‌کات که‌ جاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌گریسه‌ ئه‌کات که‌ زۆر لای ئاساییه‌ نۆکه‌ری و چڵکاوخۆری بۆ داگیرکارانی کورد ی وه‌ک تورکیاو ئێران بکات و بێ ده‌نگ بێت له‌ له‌ سێداره‌دانی 5 لاوی رۆژهه‌ڵات و سوپای تورکیا بێنێته‌ ناو خاکی کوردستان و تانکی به‌عس بهێنێته‌ شاری هه‌ولێرو ڕاوی که‌سانی ئازادی خوازیی پێ بکات (گوێ له‌ ئیعترافاته‌کان ژیته‌م:بروسک یه‌ڵدرم بگرن چۆن ڕاستیه‌کان باس ئه‌کات له‌ 18 به‌شدا له‌ یوتیوب).



به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت پیاوکوژه‌کانی جه‌نگی ناوخۆ هه‌ر هه‌مان بکوژه‌کانی سه‌رده‌شت عوسمانیشن...به‌ڵێ چونکه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موو بنه‌مایه‌کی مرۆڤایه‌تی داماڵراون و زۆر ئاساییش ئه‌بێت لایان که‌ به‌ ڕۆژی ڕووناک و به‌ نامه‌ردترین شێوه‌ ده‌ستیان بچێته‌ خوێنی لاوێکی ڕۆشنبیری وڵاته‌که‌یان که‌ ته‌نیا تاوانێک هه‌یبووبێت خستنه‌ ڕووی ڕاستیه‌تاڵه‌کانی وڵاته‌که‌ی بوو به‌ شێوازێکی فه‌نتازی و ئه‌ده‌بیی،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ جه‌نڕاڵه‌کانی جه‌نگ له‌ زمانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر تێ ناگه‌ن و به‌ گولله‌ وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه‌.له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ گوێ له‌ ڕه‌خنه‌کانی بگرن و چاره‌سه‌ریان بکه‌ن!!!



له‌ جێیه‌کی تردا پێنووسه‌که‌ی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌که‌ی پاراستن ده‌ڵێت:



"بۆچی له‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت و له‌ یه‌ك ڕووداوی تراژیدیی بچووك به‌ به‌راوورد له‌ گه‌ڵ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌كانی خۆی دنیا و ئاسمان به‌ یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌وته‌نانه‌ت گۆی زه‌وی هه‌موو تێگه‌یه‌نران كه‌ له‌ كوردستان ڕۆژنامه‌نووسێك تێرۆر كراوه‌؟"



له‌ وه‌ڵامدا پێت ئه‌ڵێم پارتیش له‌ ترۆپکی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ خۆی خستووه‌ته‌ ئاستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیانه‌ی لێره‌وله‌وێ دژی میلله‌تی کورد کاری تێکده‌رو کوشتار ده‌که‌ن به‌ڵام جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو کاره‌دا چونکه‌ پارتی له‌ خاڵی هێزو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌و کاره‌ هه‌ڵئه‌سێت که‌ ده‌بوو ئه‌وان یه‌که‌م که‌س بوونایه‌ ڕێزیان له‌ یاسا بگرتایه‌و ئه‌گه‌ر به‌شێک بن له‌ میلله‌تی کورد ده‌بوو یه‌کسان بوونایه‌ له‌گه‌ڵ میلله‌تدا به‌رامبه‌ر یاسا و هه‌ر له‌وێش چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نووسینه‌ خه‌ون ئامێزه‌کانی شه‌هید سه‌رده‌شتیان بکردایه‌.



من دڵنیات ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ تۆش له‌ هه‌مان سه‌ربازگه‌ی میلله‌ت کوژیدایت و به‌ پێنووسه‌که‌ت ڕاستی تیرۆر ئه‌که‌یت وهه‌مه‌ن ئه‌نجامیش چاوه‌ڕوانی تۆ و هاوشێوه‌کانت ئه‌کات،سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگیش نه‌ک ته‌نانه‌ت بووه‌ته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش و بابه‌تی هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌ جیهانیه‌کان و24 هه‌مین ڕۆژنامه‌ نووسی ناوداری جیهان به‌ڵکو ده‌بێته‌ سیمبوڵی ئازادی و تێکۆشانی میلله‌تی کورد.



ئیتر که‌س گوێ له‌و وشه‌ سواوانه‌ت ناگرێت که‌ هه‌موو ڕۆژێک گوێ و دڵی هاوڵاتی پڕ کردووه‌ له‌ ڕێی هه‌موو ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌ جیاوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فاشیزیمه‌وه‌ که‌ خه‌ڵک لێیان بێزار بووه‌و چیتر نایانه‌وێت بیبیستن و تامه‌زرۆی بیستنی ڕاستیه‌کانن که‌ زوڵم و زۆری بێ سنووری ئه‌و مافیا کورد فرۆشانه‌ هه‌ڵماڵێ و زوو بێ یان دره‌نگ ته‌مه‌نی ڕه‌شی سته‌میان هه‌ره‌س پێ بهێنێت، دڵنیا به‌ به‌ هیج هێزێک (به‌ سه‌گی پۆلیسی ئه‌مه‌ریکی و مۆسادی ئیسرائیلیشه‌وه‌) ناتوانێت به‌ری پێ بگرێت.

بۆیه‌ من له‌ کۆتاییدا ته‌نیا پێکه‌نینم دێت به‌و هۆیه‌ی که‌ تۆ باسی ده‌که‌یت که‌ گوایا هانی خه‌ڵک ئه‌دات که‌ له‌م بابه‌ته‌ بدوێن که‌ ده‌ڵییت:



ئامانجی سه‌ره‌كیی هه‌ندێك له‌ كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ ئه‌وانه‌ی به‌ر مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان كه‌وتوونه‌ بۆ كوردستان ئه‌وانه‌شی چاوه‌ڕێی مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و كه‌س لێیانی نه‌پرسیوه‌ته‌وه‌. ئه‌وانه‌ زۆر خۆش حاڵن به‌وه‌ی كه‌ كوردستان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی نائارامی وا له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن كه‌ مه‌ترسیی تێدایه‌ بۆ سه‌ر ژیانیان كه‌ مه‌رجی مانه‌وه‌و په‌نا به‌رێتی وه‌رگرتن ئه‌م هۆكاره‌یه‌ كه‌ نه‌ده‌بوایه‌ به‌و جۆره‌ بێت



بۆیه‌ من هیچ ناڵێم ته‌نیا بڕیار بۆ خوێنه‌رانی هوشیار جێ ده‌هێڵم که‌ بڕیار بده‌ن ئایا تا چه‌ند میلله‌ت به‌م قسه‌ منداڵانه‌یه‌ت بڕوا ئه‌کات که‌ ئه‌ته‌وێت بیکه‌یته‌ په‌رده‌پۆشی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌نجام درا له‌ لایه‌ن ده‌زگای قێزه‌ونی چاره‌ڕه‌شی پاراستنه‌وه‌ پێی هه‌ستاون و پێتان ئه‌ڵێم بزن که‌ هار بوو نانی شوان ئه‌خوات.
هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە