کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى حكومەتى ئیدارەى سلێمانى داوا دەكەین كە لەماوەى 48 كاتژمێردا بڕیارى دانانى وەزیرى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان هەڵبوەشێنەوە ئەگینا ئێمە

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


لەجیاتى ژمارەیەك* سڵاوێكى گەرم
بەڕێزان ئێمەى كەسوكارى شەهیدانى سنورى گەرمیان هەڵوێستى خۆمان دەردەبڕین دەربارەى پۆستى نوێى وەزیرى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان وە داواكارین ئەم یاداشتەمان بە هەند وەربگیرێت كە ماوەى زیاتر لەمانگێكە ئەو پۆستە بە خالى ماوەتەوە و یەكلا نەكراوەتەوە هەڵبەتە خۆى لە خۆیدا ناوى وەزارەتەكە زۆر ڕوونە كەتایبەتە بە توێژو كەسوكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان وەلەسەرەتاى دامەزراندنى وەزارەتى ناوبراو ڕەچاوى ئەو تایبەت مەندییە كرا و سەرەتا كچى شەهیدێك و دواتریش كوڕى شەهیدێك دەست نیشان كران بۆ ئەو پۆستە كە ئەویش بووە مایەى خۆشحاڵى كەسوكارى شەهیدان .......
بەڵام بۆ ئەم جارە جێگاى پرسیارە وەك باس دەكرێت لەكۆى 21 كاندید چڕكراوەتەوە بۆ 3 كاندید وە لەو 3 كاندیدەش كەسێك دیارى كراوە كە ماوەى 24 ساڵە لە وڵاتى بەریتانیا دەژى وە هەروەها هیچ كەسێكى پلە یەك و پلە دووى شەهید و ئەنفال نیە ئایا ئەم بەڕێزەى كە لەو ماوەیەدا دابڕابێت و ئاگاى لە و هەموو جینۆ سایدو ئەنفال و كارەساتانە نەبوبێت و دا بڕابێت لە هەموو وێستگەكانى خەباتى پێشمەرگایەتى لە ساڵانى 1988 تا ساڵى 2010 پێتان وایە دەتوانێت خزمەتى تەواوى كەسوكارى شەهیدان بكات و لە نازیان تێبگات كە گەورەترین توێژى كۆمەڵكاكەمانن ....؟؟؟؟؟
بەڵام تاكە چانسێك لەبەردەم ئەم برادەرەدا بێت بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى ئەوەیە كە كەسى زۆر نزیكى (د. كردار شەرتە) یە بۆیە ئێمەى كەسوكارى شەهیدان دڵنیاتان دەكەینەوە لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە زیان دەشكێتەوەو خزمەت بەحكومەت و كەسوكارى شەهیدان ناگەیەنێت...... بۆیە داواكارین بە هەوڵ و هیمەتى هەموو لایەكتان ئەم یاداشتەمان بەهەند وەربگرن و كارى جدى بۆ بكرێت ئەگینا هەلوێستمان دەبێت و هەموو ڕێگا مەدەنیەكان دەگرینە بەر.......
با چیتر حكومەت و كەسوكارى سەربەرزى شەهیدان نەبنە قوربانى دەستە گەرى چەند كەسانێك كە تەنها بەرژەوەندى خۆیان لەبەرچاو دەگرن

لەگەڵڕێزماندا
لەجیاتى ژمارەیەك كەسوكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكانى گەرمیان
15/2/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە