کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دلێری سەید مجید ی خەیات و كۆمپانیای نۆكان.

Friday, 03/04/2009, 12:00


بەرێزان من كە خۆم لەناو كۆمپانیای نۆكان كاردەكەم و لەنزیكەوە ئاگاداری حساباتیم هەزدەكەم وەك كوردێكی خاوەن ویجدان كۆمەلانی خەڵك ئاگاداركەمەوە لە دزی و ڕاوڕوتى و بێ ویژدانی ئەوانەی بەڕێوەدەبەن.
سەرەتا, با پێتان بڵم مەسئولی ئەوەلو ئوخیر كێیە!! كابرایەكى نەخوێندەوار كە فڕی بە بازرگانیەوە نیە ناوی دلێری سەید مەجیە ئەم برادەرە لەتی بگرە گیانی دەردەچێت , قودرەتی زەمان كردویەتی بە عالمی اقتساد و هەرچی بازرگانی ئەم شارە نەكبەتە هەیە دراوەتەدەستى ئەویش هەرچی ئەقڵی گرتی و مەسڵە هەتى خۆی و مامی تێدابێت دەیكات و میلەتەكەش با بمرێت لە برسا.
جا ئەم برادەرە بۆ ئەوەی كەشەرعیەت بدات بەكارەكانی ئەوا لیژنەیەكى پێك هێناوە بە ناوی لیژنەی باڵا , ئەمانەش جەماعەتی ئەشهەدو مابلان و هیچ قورسایەكان نیە , ئیواران كۆدەبنەوە بەدەم میوە خواردن و قسەی مجامەلاتی درۆوە بڕیار لە پڕۆژە ملیونیەكانی گەلی كورد دەدەن. ئنجا خۆزگە كێ باوەڕناكات با ئیواران بڕوات بۆلایان و تەماشایتن بكات , ئنجا ئەگەر خوانەخواستە شتێكى جدی ڕویدابێت و مەكتەبى سیاسى یان كاك نەوشیروان لە مجلیسێكا باسی یەكێكیانى كردبێت ئەوە هەمیان تایان لێدێت و گوێچكەیان سوردەبێتەوە و كەسناوێرێت میوەكانیش بخوات, وەڵاهی من ئیسا كە دەیگێرٍِمەوە تەریق دەبمەوە بۆ پیاوەتى چى لێهاتووە!!
ئیستایش با بزانین هەندیك لە ئەندامانى لیژنەی قەزەم لەكێ پێك هاتون؟
دەستە راستى دلێر كۆنە تەواڕیەك بەناوی ئەحمەد رٍیشە یە كە سەیر لەوەدایە هەر لەكۆمپانیا كارمان هەیە دەڵێت ئەم ئەحمەد ڕیشەیە بە تەواری داوای هەویەی لێكردوم , كەچی ئیستا هەرچی سەفقە جوانەكانی كۆمپانیا هەیە ئەم دەیكات پاش بڕانەوەی نسبەی خۆی !!. بشە من دەپرسم لە دلیر و مەكتەبی سیاسى كابرایەك لە جادەوە هاتبێت ئەگەر موچوكەی لە هەرچی كادرانی یەكێتى و بگرە لە مەكتەبی سیاسیش زۆرتربێت مانگى دلێری سەید مەجیدی خەیات دەسی برد سێ هەزاردولاری دایەو نەخێر ئێوە برڵن لەبەر كارامە ی و لێهاتویی ساڵانەش دەفتەرێكیان وەك دیاری دایە, باشە ئەمە لەكوێی بوو خانوو دروستكات سی دەفتەری تێبچێت و سێ سەیارەی پێنج دەفتەری هەبێت و خۆی و ئاژداو ئابای لە كۆمپانیا دەخۆن هەرچی دێیەكەیان هەیە كۆمپانیا هەیە یان كاردەكەن لە نۆكان.
ئنجا باس باسى لێپرسراوی بەشی موڵكەكانی نوكان بكەین كە علی فتاح برای عومەر لابراوی كۆنە مورتاحە وڵا برا ئەمە سەرەواو لە مێشكانیە و خۆشیش ئەوەیە كە پاش ئه‌م تەمەنە بە دابڕاو شەهادەی قانونی ئیوارانیان پێبەخشی, من تەحەدای ئەكەم ئەگەر تائیسا ناوی خۆی بە باشی بنوسێ!!!
ڕزگار عبدوالقادر ئەمە كابرایەكى هه‌تا بڵی زیرەكە بەڵام لەناو ئەو گەندەڵانەدا هیچی بۆ نەماوەتووە كەس بەقسەى ناكات و وەك و واجهە دایان ناوە قسەبكات جونكە ئەوانەی تر ڕوی مەجلیسیان نیە!!!
لەگەڵ ئەمانەشدا بەكر سعید هەیە كە لێپرسراوی فڕۆكەوانیە, ئەم برادەرە نە عربی ئەزانێ نە ئینگلزی كەچى خۆش لەوەدایە كە دەڕوات بۆ دەرەوەی هەرێم بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیانەی كە سی ساڵە لەبواری فڕۆكەوای كاردەكەن, ئنجا لەمەوە تەماشای گەشتەكانى سلیمانی بكەن و پرسن حاڵی!! ئەوبرادەرە سیستەر بووە لەبەر ئەوەی دلێر كە لەشە سیسەكەی كۆڵنج دەكات دەیشێڵت و شارەزایەكی باشى هەیە لەشێلان , دلێری سەید مەجید ئەم لێپرساویەتیە داوەتێ, ناوی دوو هێڵی ئاسمانی جیهانی لە بەر نیە بەڵام هەرچی دنیا هەیە گەڕاوە و ناوی هەرچی لەش فڕۆشى هۆتێلەكانی لەبەرە, ئنجا ئەم برادەرە وەختی خۆی ئیدارەی سلیمانی حكومەتى عومەر مورتاح (سابقا) دوو ملیون دولاری دایە بۆ ئەوەی هێڵی ئاسمانی دروست كات ئەویش دای بەزەرەر و لەبەركاك دلێری شەریكە دزی لەگوڵك كاڵتریان پێنەوت!!
با باسی ئومێدی بەشى بازرگانی بكەین, ئەم برادەرە ناسراوە بە ئومێدە گوێ ڕەپ, ئەمە یەكەم كەسە كە لە هەموو كۆبونەوەكاندا مات و زەلیل دادەنیشێت و گۆی سوور بۆتەوە و خواخوایەتی ناوی نەیەت.... ئنجا من لە بەشەكانی تردا بۆتان باس دەكەم كەچی لە كۆمپانیادا ڕوودەدات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە