کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک لە زاناى داناى ئەحمەد مەجیدەوە بۆ ئازاد جندیانى

Thursday, 19/09/2013, 12:00


ئازاد جندیانى لە کەناڵى گەلى کوردستان باسى داناى ئەحمەد مەجید دەکات وەکو دەسەڵات و حوکمڕانى گۆڕان ناوى دێنێت ، ئەم کەسانە کاتێک دەگەنە لێوارى دۆڕاندن و هیچیان بەدەستەوە نامێنێت بیریان دەچێتەوە کە دوێنێ چیان وتوە ، سەرەڕاى ئەوەى کە باوکم دوو ساڵە لێرە نەماوە بەڵام با ئەوە بیر ئازاد جندیانى بێنینەوە کە هەر ئەوان بوو لە زارى پیاوە دەسەڵاتدارەکانى وەک کاک عیماد ئەحمەد و دکتۆر بەرهەمەوە دەیان وت کە داناى ئەحمەد مەجید هیچ کێشەیەکى لەسەر نیە خێرە وا ئێستا ئەم برادەرە بێ ئاگایە لەوەى کە پێش ئەوەى دژى داناى ئەحمەد مەجید قسە بکات دژى سەرکردەکانى خۆیان قسە دەکات ئەگەر ئەم بابەتە لەم کاتەدا هۆکاریکى ڕاگەیاندن نەبێت بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن و کوردواتەنى لە کاتى خنکاندا پەنا بردن نەبێت بۆ ئەم دۆسیەیە هچى تر ناکات ئەگینا هەموو سلێمانى دەزانێت کە ئەم دۆسیەیە لەسەر زارى باڵادەستەکانى ناو یەکێتیەوە باس کراو باوکم بێ تاوان دەرچوە خۆشیان باش ئەو ڕاستیە دەزانین کە ئەو دۆسیەیە هێندەى کراوە بەسیاسی هێندە یاسایى نیە بۆیە ئەم برادەرە لەوە دەچێت نەزانێت پێشتر چى وتراوە ، ئەم برادەرە هێندە سەرقاڵە بە باوکمەوە باشترە بچێت دۆسیەکانى خۆیان لەبەردەم خەڵکدا بخوێنێتەوە ، من بە ئازاد جندیانى دەڵێم داناى ئەحمەد مەجید لەسەر دڵى تۆ و ئینجا برادەرەکانتە زۆرى نەماوە ئەنجامى هەڵبژاردنەکان ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئێوە لە سلێمانیدا چۆنن وە ئەوە خەڵکى سلێمانیە حوکمڕانى گۆڕانى دەوێ نەک داناى ئەحمەد مەجید ، باشترە ئەم برادەرە بچێت خەریکى وەفدەکانیان بێت کە چۆن و بۆچى لاى خەڵکى سلێمانى مایەى نەنگیە.... ئەوەش سلێمانیە کە لە مێژوەوە تا ئێستا هەر دەسەڵاتیک تەندروست نەبوبێ فڕێ ى داوەتە زبڵدانى مێژوەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە