سلوکی دیکتاتۆرانه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌زمونی دوو بنه‌ماڵه، بوون و سیمای به‌عسی و حهقیریانی، له دیدمانا بهعسیتر و حهقیرتر کرد
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
چ ڕێی ده‌روازه‌ی ده‌زگا جاسوسییهکانهوه بێ یا هه‌ر دهروازهیهکیترهوه بوو بێ، له زۆر جار و بوارا جه‌لالی شۆڕه‌سواری مناڵکوژ نمه‌کی داگیرکه‌ره دروسێکانمانی کردووه، هه‌رچی بابی قوباده به بابی مه‌سرور یشه‌وه، له‌و تهرحانهن که پێیان شه‌رم نییه، گه‌ر ئه‌مڕۆ پێیه‌کیان له‌م لا و به‌یانی پێیه‌کیان له‌ولا بوبێ یا بێ، له نێوان ئه‌و داگیرکارانه‌ی دهورمانا که ئه‌مانه ته‌ته‌ریان بۆکردوون، خوا نه‌ناسه‌کانی ئه‌مڕۆ و شای دوێنێی ئێران، سه‌دامی عێراق و نیزامه‌کانی پێشتری، سوریا و تورکیا. زۆر جار کۆڵ‌یان به‌ستووه‌و دورتر بۆی ڕۆیشتوون و خۆیان به دیکتاتۆرێکی سه‌رسه‌ختی وه‌ک قه‌زافیش گه‌یاندووه. قه‌زافی که خاوه‌نی کتێبه سه‌وزه‌که‌یه، ئه‌میش دیاره وه‌ک به‌عس بۆ ئومه عه‌ره‌بیه‌که‌یان بۆچون و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
له‌و سێوه موفتهی کورد له ناوچه‌که‌یا بۆ نیزامه چه‌قه‌ڵه‌کانی هه‌ڵڕشتبوو، له ڕێی مامه و کاکه‌وه، ئه‌میش قهپاڵیکی بۆ خۆی بۆ فیکره‌کانی لێی ویستووه، موعه‌مه‌ری مناڵکوژیش تێگه‌یشتبوو، کورد چه‌کداره و سه‌رانی ئه‌مسالی(مامه و کاکه) بازرگانی به کێشه‌و پرسی نهتهوهیهکهیانهوه ئه‌که‌ن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی خۆیان باش ئه‌ی ڕه‌تێنن، بینیویه‌تی شا و ئیسرائیل و خومێنی و سه‌دام و ئه‌سه‌د خهریکیانن، بۆ هێنانه‌دی پلانه نهێنی و دیاره‌کانی خۆیان به‌کاریان ئه‌هێنن، هاتووه ئه‌میش، بۆ کار و مه‌به‌ستی خۆی و وردکردنه‌وه‌ی کتێبه سه‌وزه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژێ له ڕۆژانیش پێوستی پێیان هه‌بوو، ده‌ستی پێیانا بگا، به‌مه‌ش دانان و چه‌سپاندنی لاقێکی له کوردستانه‌که‌ی خۆمان که ئه‌وان به (ده‌روازه‌ی مه‌شریقی ئومه‌ی عه‌ربی) ئه‌زانێ و ئه‌زانن، مسۆگه‌ربکا و (هینی) خۆی له‌ویا ببه‌ستێته‌وه، بۆیه ئه‌و شێتی ئه‌قڵ گێیه، به ناوی پاڵپشتیکردنی شۆڕشی کوردی، توانیویه‌تی، هه‌م ماڵی مه‌لا هه‌م جه‌لال له خۆی نزیکبکاته‌وه، بۆی ده‌رکه‌وتبوو که هۆردوکیان به دۆلار شلی ئه‌که‌ن و کورد باش به کوشت ئه‌یه‌ن، ئه‌میش بۆ فرێداونی کورد مڕی خۆی له مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵیان خۆشکردبوو. ئه‌گه‌ر وانییه، ئه‌وه‌ی من ئه‌یڵێم، ئه‌دی قه‌زافی بۆ کۆمه‌کی بزوتنه‌وه‌ی کورد بکا، له‌و لاشه‌وه که‌مایه‌تی یا گه‌لێکی وه (به‌ربه‌ر)ه‌کان که وڵاتیان سه‌روی ئه‌فریقایه و خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ناوجهکهن و وه‌ک ئێمه خاکه‌که‌یان دابه‌شکراوه و له لیبیاش ژماره‌یان زۆرن، قه‌زافی شۆڕشگێڕ بێت ئه‌مانه و گه‌له‌که‌ی خۆی سهرکوتبکا و بیان چه‌وسێنێته‌وه و ئه‌نفالیان بکا و خواست و چاره‌نوسیان فه‌رامۆشبکا و له‌ولاشه‌وه بۆ سه‌دامیش بگری، ئنجا بێت فرمێسکی تیمساحانه بۆ کورد، له پێش جه‌لال و کوڕه‌که‌ی مه‌لایا بوه‌رێنێ! ئه‌رێ ئه‌م بنێشته جه‌نی به جه‌ن لالۆ؟ سه‌رانی کورد باریانکردوین و له‌یه‌کی گه‌له‌که‌مان ئێستاش به خۆی نه‌زانیووه.
شاراوه نییه لێمان، ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له نهگبهتییا، زۆرجار دوچاری له خشته بردن و ڕویان پێ له نوشهستی کردوین، ئه‌وانه که بووه، ئه‌وا له سایه‌ی ناپاکی و جدی نه‌بوونی ماڵی جه‌لال یا مه‌لاوه بووه به درێژای پڕۆسه‌ی خه‌باتی کوردی، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش، شه‌سته‌کانیان و ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 74 ی (بابی ڕۆحی و ڕۆحی کورد). هه‌ڵه‌بجه، ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی خومێنی 1988، ئهتکهکهی 31 ئابی 96، ئه‌نفال و فرۆشتنی پڕۆژه مه‌زنه‌که‌ی میترانی نه‌مر و تا فرۆشتنه‌که‌ی که‌رکوک که ویلیکس هێمای بۆ کردووه و به دوکمێنت هه‌یه و نکۆڵی لێ ناکرێ. به‌م په‌نگ و خیانهتانهوه و زۆریتری وا، له‌وانه گاڵته پێکردن به هه‌وڵ و هه‌ر نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له پرسی جاره‌نوس که ئومێدی هه‌موو کوردێکی به ئه‌مه‌که، مێژوی چالاکی جه‌لال و کوڕه‌که‌ی مه‌لا به ڕونی ئه‌خه‌نه ئه‌و گۆشه‌یه‌وه که پێی ئه‌وترێ. گۆشه‌ی خیانه‌ت و ده‌ڵاڵی و بازرگانیکردن به کێشه و پرسه ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یه‌وه.
جه‌لال زۆری له‌سه‌ر وتراوه. زۆری دیوه، زۆری به‌سه‌ری خۆی و میللهتهکامانا هێناوه، لێ له کڵۆڵییه‌کی تری گه‌له‌که‌مانا، ئه‌م باڵابهرپرسه به‌ڵا بیرته‌سکه، له مهیمونچێتی کردن به‌سه‌ر دیکتاتۆره خو شڕه‌کان و به په‌نگ بووه‌کان به‌ده‌ر، چی تری بۆ نهچنراوهتهوه و بۆ ئێمه‌ی پێ نه‌بووه. ئه‌م ئه‌زمون موفلیسه، موفلیس مهبدهئبووه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به موفلیسی لێی خوڕیوه، ئه‌و موعجیزه‌یه‌ی له ڕێی بوش-ه‌کانه‌وه پریشکی به‌ر ده‌ڤه‌ر و پرهسهکهمان که‌وت و سه‌رئه‌نجام (به ت.ت. ترێ،-ترێی ئه‌و خوارانه- عهریفهکهی 31 ئاب و جه‌لالیشی بوون به کوڕێ) ئه‌بو قوبادی ئینتیهازی له مێژوی پڕ له په‌نگ و دهلاقاوی خۆ‌یا، ئێستا هه‌م سه‌رۆک کۆماره، هه‌م قاچاخچی نه‌وت، که خۆی و حاشیه‌که‌ی نه‌بێ که‌س نازانێ چۆن و چه‌ند تاڵانیمان ئه‌که‌ن، ئه‌وه‌تا سلێمانی نه‌ک سه‌رزه‌مینه‌که‌ی به‌ڵکو ژێره‌که‌شی له خۆی و حیزبه تێرۆریستییه‌که‌ی تاپۆکراوه. هه‌ندێ جار له سایه‌ی حه‌ماس و خوینی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه خێر له خۆ نهدیوهکامانهوه، بۆی چۆته سه‌ر تا سه‌روه‌ری بۆ خۆی بۆ گه‌له‌که‌مان تۆماربکا و لێی نزیک ببێته‌وه، لێ (ئه‌نانییه‌ت) و خۆپه‌رستی و بیرکرنده‌وه له خودی خۆی و کورسیی بریقه‌دار و سه‌پاندنی بونی خۆی له‌سه‌ر پانتای بڕیاردان و فه‌رمانڕه‌وای سیایسی و به‌ڕێوه‌بردنی باشورمانا، ئه‌می(عیلمانی-سه‌ر به ته‌ریقه‌تی سۆچیالدیموکرات!) خو و سلوکی ماڵی مه‌لای مه‌زاره‌که‌ی گرتووه، ئه‌گه‌ر له‌و ماڵه بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری و سه‌رسه‌ختتر نه‌بێ، ئاستی سلوکی لێره‌شا، له‌وان که‌متر نییه.
ئێستا که به‌شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵی مه‌لایا، ده‌ستی له داهات و قوتی کۆمه‌ڵگایه‌کی ههتیوئاسای وه‌ک باشورهکهمان جیرکردووه، بۆ پاراستنی ئه‌و داهات و ئه‌زمونه حه‌رامه بنه‌ماڵه‌ییه، که له‌لایه‌ن خۆی و پێڵاولێسهکانیهوه بۆی به‌رجه‌سته‌کراوه، ڕه‌فتاری دڕنده‌ی و دڕندهیتری له خۆ گرتووه. وه‌ک قه‌زافی، سه‌رله به‌یانی داوای دانوستاندن ئه‌کا، ئێواوارهش تابلۆ نه‌خشێنراوه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێبه‌ندانی پیرۆزمان ئه‌دڕێنێ و ئه‌سوتێنێ، ده‌ست له باوکی شه‌هید ئه‌وه‌شێنێ. کاری تێرۆریستی ئاکا و گڕ له ڕادوێ و تیڤی نابهنماڵهی بهرئهیا، ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ بنه‌ماڵه و ئه‌زمونه‌که‌ی دانه‌نوێنێ، به شێوازی جیاواز دار به ڕۆحیا ئه‌یا، خۆی له به‌غا ورگی لێ برداوهتهوه و له‌گه‌ڵ جاوڕهشهکانی خزمیا، تشریبی حوشتر نۆشئهکا، لێ ده‌سته‌یه‌کی ده‌ست و داوێن پیسی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رداوه، به هه‌مان مێشکی شه‌سته‌کان، جه‌له‌بێ سه‌رسه‌ری که له بوجه‌ی میلله‌ت ئهیلهوهڕێنێ، له رێفۆرم خوازان و لاوی گه‌له‌که‌مانی بهرئهیا. به مولازم موحسینی 7 مه‌غزه‌نی مێشک و ده‌می منداڵ و لاوی به تموحی نه‌ته‌وه‌که‌مان له کۆڵان و گۆڕه‌پانه‌کانی شار و شارۆچکهکانمانا ئه‌پژێنێ.
بۆ ئه‌وه‌ی سۆز له نێوان میلیشیاکانی بنه‌ماڵه و ڕاپهریوانهکانی گه‌له‌که‌مان دروست نه‌بێ و گوڵ نه‌کرێ به لوله‌ی دۆشکهکانیانهوه، هه‌ر ڕۆژه‌و حاکم قایه‌ری موخلیسی بنه‌ماڵه، بۆ ئازاردان و سه‌رکوتکردنی داخوازان، هێزی نوێ و له شوێنی تروه، به‌ره‌و سلێمانی ئه‌جوڵێنێ. حاکم قایه‌ر وه‌ک پیاوه‌کانی تری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و ئه‌نفالچی و موسته‌شاره هاوپه‌یمانه‌کانیان باش ئه‌و ڕاستییه ئه‌زان، ئه‌گه‌ر گه‌ل سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، که خۆشبه‌ختانه زۆر نزیک بوینه‌ته‌وه لێی، که‌وڵیان چی به‌سه‌ر دێ، ئاخه‌ر ئه‌و یه‌کێکه له‌و مهمئمورانهی جه‌لال که سلێمانی له‌سه‌ر خۆی و ماڵی جه‌لال و ئهزلامهکانی و ئیمپراتۆرییه‌ته‌که‌ی تاپۆکردووه، هه‌رچی موسته‌شار و ئه‌نفالچییه‌کانیش هه‌یه ئه‌زانن چی چاوڕێیان ئه‌کا. ئیتر جۆن نایه‌ن، ده‌ست له ماناڵانی یاخی ئه‌زمونی نه‌عله‌تی به‌وه‌شێنن. ئاخر له سستمی کام وڵاتا، له شه‌قامه‌کانا میلیشیا به له خۆدانی 7 مهغزهنییهوه یه‌ته سه‌ر شه‌قام و بهدڕهندهی هه‌وڵی گرتنی ده‌می سته‌مدیده ئه‌یا، به‌عسی سوری و عێراقی و ئه‌م ئه‌زمونه بهعسئاسا کوردییه‌ی خۆمان نه‌بێ.
ئه‌و حهقیرییهی ئه‌مڕۆ و دوینێ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه موجریمه نواندیان، بوون و سیمای حهقیریانی حهقیرتر کرد. سه‌ره‌تای 80 کان که به ڕوی به‌عسا ئه‌ته‌قینه‌وه و خۆپیشاندانمان ئه‌کرد، به‌عس به‌و دڕهییهی خۆیه‌وه، ئاوا دڕندانه به‌ڕوومانا نه ئه‌جوڵایه‌وه، زیاتر کوڕهجاشهکان و ئیتحادیه‌کان بوون، که‌وتبونه خۆیان ئه‌وانیش زیاتر به دووای کچانه‌وه بوون، به‌عس فه‌رامۆشی کردبووین و پلانی گه‌وره‌تری هه‌بوو، کاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ی به کێشه دا نه‌ئه‌نا، ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌فیفه و سهقیلهیهی به‌عسی کورد ئه‌مڕۆ کردیان، وه‌ک کوڕهجاشهکان و ئیتحادیهکانی ئه‌وسای به‌عسی عه‌رب یه‌نه به‌رچاومان. به‌ناو خانمی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ پیاوه‌کانی، خۆیان مه‌ڵاسداوه و به هیچ جۆرێ جارێ نییه‌تیان نییه بۆ گه‌لی شلکه‌ن، ئیختیالی خۆمان و ئیراده‌ی شاره‌کانمان و ئومێدمان ئه‌که‌ن، پاڵ به پاڵی ئه‌مه‌ش تادێ حه‌قیری قه‌به‌تر بۆ خۆیان مسۆگهرئهکهن، ئه‌م عه‌رشی بهنهماڵییه نه‌گریسه بۆ خۆیان نه‌بێ، هیچ به ڕه‌وا به که‌سی تر نابینن. خه‌فیفه و سهقیلهی بنه‌ماڵه به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه، له بوجه‌مان تێرکراو، بۆ سه‌رکوتکردنی هاوارو خواسته ڕه‌واکانمان، ئه‌و بهڵتهچییانهمان تێ بهرئهیهن. ئێمه ئه‌زانیین، با هه‌وادارانیشیان ئه‌م ڕاستیه بزانن و چیتر خۆ یان گێل نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌مانه کردیان دژ به شاره‌کان و خه‌ڵکه سته‌مدیده‌که‌ی، ڕوی هه‌ره ڕاستی بنه‌ماڵه‌یه به‌رامبه‌ر ڕێزیان له نه‌ته‌وه. ئه‌مه زیاتر ئه‌وه‌شی ده‌رخست که ئه‌وان بۆ خۆیان نه‌بێ، بۆ ئێمه هیچیان پێ نییه. به‌عسا ئه‌سا ئه‌یانه‌وێ تهوسێیهکانیان، چهوتبن یا سه‌قه‌ت، ئاوا وه‌ک خۆیان ئه‌یانه‌وێ، ئه‌بێ جێبه‌جێ بکرێ و به ئاراسته‌یا ببرێ که بنه‌ماڵه ئه‌یه‌وێ! هێرۆ نه‌ی خۆی تاڵه. ئه‌رێ ئه‌وه بۆ تێناگه‌ن ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه، هه‌ر به‌یانییه‌ک که دێ، نوشهستییهکی نوێ له‌گه‌ڵ خۆ‌یا، بۆ ئه‌مانه دێنێ؟ وا دۆشکهشتان دابه‌ست لێمان و تهقانیشتان، ئنجا بوکوێ ئه‌چن و تاکه‌ی بۆ تان ئه‌چێته سه‌ر؟
ده‌مامک و که‌بی سی و ده‌مانچه و جهقۆوهشێنهکانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م نیزامه سه‌خیفه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستانی باشور، له پاڵ نازناوی ئه‌زمونی بنه‌ماڵه‌یی و گه‌نده‌ڵیا، پێناسه‌یه‌کی نوێ و شیاوی تری نا به ته‌وێڵی ئه‌م (به‌چاوه نه‌بێت!) ئه‌زمونه عه‌زیمه‌وه و خۆیان پێ نه‌گیرا، تا وشه‌ی سه‌رسه‌ری یشیان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ و زیاد نه‌کرد. ئاخر لاوان چرای داهاتوومانن، به چ ڕێسایه‌ک ڕه‌میکردن و ئاراسته‌کردنی لوله و چه‌ک به فیشه‌کی ئاگرین و ڕاسته‌قینه‌وه، ڕه‌وایه؟ با بێن فیشه‌کی پلاستیکیش به‌کار بهێنن، ده‌سه‌ڵاتێ کورد گه‌ر ته‌ندروست خاس بێ و سه‌قه‌ت نه‌بێ، چۆن ده‌ستی ئه‌چێته ئه‌و میلله‌ته خێر له خۆ نه‌دیوه‌وه؟ باشه ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له خۆیان و نیزامه فاشیلهکهیان بهشکنین، که‌ی و بۆچی گازی فرمێسکیان بۆ خۆیان دابیکردووه وا ئه‌مڕۆ بۆ درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن.
له حیزبه بیدائیهکهی ماڵی مه‌لا گه‌ڕێ، خۆ ماڵی جه‌لال گوایه لای خۆیان عیلمانی و شازی سۆشیالدیموکراتن له ناوچه‌که‌یا، جوندیانی سه‌پانی جه‌لال و مه‌لا ته‌ماته، له پیرۆزیا خۆیان به پاپای ڤاتیکان و له فه‌لسه‌فه‌یا خۆیان به ئه‌نجلس ناگۆڕنه‌وه، چۆن غیره‌ت ئه‌که‌ن به ڕۆژی ڕوناک، له پێش چاوی خه‌ڵک و خوا و کامێرهیا، ئاوا سانایانه به ڕوی لاو و مناڵی نهتهوهکامانا، دڕندانه خۆیانیان لێ ته‌سلیح بکه‌ن و سه‌رسه‌ختانه و دوژمنانه پیایانا هه‌ڵشاخێن و هه‌ڵبکوتنه سه‌ریان. به ئه‌مری چێ. کوڕه موسته‌شاری دوێنی و به‌ناو ئاسایشی ئه‌مڕۆ ده‌ست له باوکی شه‌هید بکاته‌وه و نه‌وه‌ی نوێی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان وه‌ک عه‌ره‌بی هاورده و وه‌هابی بێته پێش جاویان. شاراوه نییه که حیزبی ماڵی جه‌لال له سلێمانیا که مینه‌ن، ئه‌گه‌ر دراوی دزراوی بوجه‌ی کورد نه‌بێ، ئه‌وان چۆن میلیشیا و کوڕه جاش و موسته‌شاریان پێ ئهلهوهڕێ و له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و خواستیان پێ بهرئهدرێ.
دوژمانان چۆنیان ویستووه ئاوا له ڕێی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه گهوجهوه یاریان به بوون و ئیراده و سه‌رفرازی ئێمه کردووه، ئه‌مجاره‌ش له‌م سه‌رهه‌ڵدانه نوێیهیا، به‌دوری مه‌زانن که ئاغاکانییان له‌و دویوی سنوره‌کانه‌وه چاویان لێ بزئهکهنهوه، بۆ خامۆشکردنی ئومێد و ئاواته‌کانمان، به جهشنێ که خۆمان چۆنمان ئه‌وێ، ئاوا کوردستانه‌که‌مان ببینین و بیڕازێنینه‌وه، ڕه‌فتاری دڕهندهیتریان له سه‌رانی ئه‌زمونی بنه‌ماڵه ئه‌وێ. ئاخر ئه‌وان ئه‌زان که دیموکراتی ڕه‌ها له به‌رژه‌واندی و حه‌زی ئه‌وانی چاو به کورد ههڵنههاتووا نییه و ئاسوده‌ی ئه‌وان له هێشتنه‌وه‌ی کوردستانهکهمانه به زه‌لیلی و داگیرکراوهییه. ئه‌وان وا ئه‌یانه‌وێ ئێمه ببینن، که نه‌که‌وینه سه‌ر خۆمان و به‌رهه‌مهێنه‌ر نه‌بین. کڕیاری به‌رهه‌می ئه‌وان بین و کورده براکانی ژێرده‌ست ئه‌وان نهوروژێنین و سنورێ بۆ تموحاتمان دابنێین. به‌هه‌ڵه‌یا ناچم گه‌ر بڵیم که ئه‌و دهڕماڵهیهی ئه‌زمونی ته‌ڕه‌ماش به به‌ڵته‌چییه‌کانی نیزامه‌که‌ی ئه‌یا و لێره و له‌وێ باسی لێوه ئه‌کرێ، سه‌رجاوه‌که‌ی وڵاته دروسێیهکانمانه، که سه‌رکه‌وتنمان به ڕوی بنه‌ماڵه‌یا له به‌رژه‌وه‌ندیه ئیستراتیجییه‌تی ئه‌وانا نییه و مامه و کاکه پیاوی خۆیانن و ئاسا ده‌ستبه‌رداریان نابن.
با بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرابێ، به‌تایبه‌ت هه‌وادارانی ئه‌و جوته عائیله ناپاکه، که سه‌رم ئه‌سوڕمێ، گه‌ر بونیشان مابێ، به تایبه‌ت پاش سهرههرڵدان و ته‌قینه‌وه‌ی ته‌حه‌مولی جه‌ماوه‌ره سته‌مدیده‌که‌مان له مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، نیزامی ئه‌زمونی باوک و کوڕ، له پاڵ گه‌نده‌ڵی و فهرهودا، به هاری و دڕنده‌ی خۆی مان بۆ ئه‌پۆشێ، بۆیه ئه‌ڵێم که بوونی ئه‌م ئه‌زمونه موجریمه، کورد له ههرکوێیهکا بێ، به هه‌موو ڕه‌نگ و بێڕه‌نگیه سیاسییه‌کانی باشورهکهمانهوه، دڵنیابن، تا ئه‌و (جفته) عائیله‌یه بمێنن، ڕه‌نگه پرد و مزگه‌وت و ته‌لاری به‌رزی نوێ ببینین که ئه‌زمونی ماڵه مام و کاک ساحێب و شه‌ریکه به‌شی پڕۆژهکانیشن، ئه‌شێ مناڵیتریشمان لێ شههیدکرێ و له‌سه‌ری ڕه‌شی داگیرکراوا، ناسهرۆکی هه‌رێمیش له گه‌عده و حه‌یرانی تورکمانی ترا، له ڕێی میدیای بنه‌ماڵه‌وه ببینین و ببیستین، یا سه‌رانی باشور له به‌رگ و سلوکی قهزافیانهیا ببینین، لێ تامی داهاتوی گه‌ش و سه‌رفرازی ڕه‌ها له سایه‌ی ئه‌و ده‌بڵ بهنهماڵه نهگریسهیا، ئه‌سته‌مه چێژینی و ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش ئه‌سته‌متره، ئاسوده‌کردنی گیانی پاکی شه‌هیده‌کانمانه.
بروخێ، بڕوخێ ئه‌زمونی جوت بنه‌ماڵه له باشوره زهلیکراو خوێناوی کراوهکهمانا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست