بارزانى بۆ پێى شەرمە ناوى خێزانەكەى لە سایت و رووپەڕى رۆژنامەكان بێت؟

Wednesday, 16/06/2010, 12:00



هەتا ئێستا پەنجەى تاوان بۆ پاراستنى پارتى درێژ دەكرێت لە كوشتنى (سۆرانى مامە حەمە لە كەركوك و سەردەشت عوسمان لە هەولێر) چونكە ئەم دوو رۆژنامە نووسە شەهیدە لە سەر ژن و كچى مسعود بارزانى نوسینیان بڵاو كردۆتەوە كە هیچیان تەشهیر و ناو زڕاندن نەبوون، ئەگەر واشبێت ئەوا دادگا هەیە كە سەرۆكى هەرێم و دارو دەستەكەى بەڕێوەى دەبەن و هەڵى دەسووڕێنن، با لە دادگا سزاى یاسایى بدرانایە، بەڵام مەسەلەكە ترساندن و زمان بڕینى رۆژنامەنووسان و خەڵكى كوردستانە كە خەریكە باس لە هێلى سوورى ئاسایشى بنەماڵەى بارزانى دەكەن و شەرمیان دەشكێت و چاویان دەكرێتەوە، كە ئەمەش بەزاندنى ئاسایشى نەتەوەیى و نیشتیمانى یە بە لاى ئەوانەوە چونكە بنەماڵەى بارزانى و پارتەكەى پێیان وایە كە نابێت هیچ كەسێك دەسەڵاتداربێت غەیرى خۆیان ، سەروەرى ئاسایشى كورد و كوردستان بریتى یە لە مانەوە و درێژە پێدانى دەسەڵاتى ئەوان و بە تاڵان بردن و بازرگانى كردن بە سامان و خوێنى شەهیدانى كورد و كوردستان و كەسیش زاتى ئەوە نەكات بڵێ (لە ژوورى چاوتان دوو برۆیە).

ئایا مێژووى بنەماڵە و پارتەكەى هیچ پەڵە و لاپەڕەى رەشى تێدا نیە تا هەست و سۆزیان ئەوەندە ناسك بێت لە سەر نوسینێك رۆژنامە نووسان بكوژن؟؟؟

لە خوارەوە كورتەیەك وەك دەڵێن [ دڵۆپێ لە دەریایەك ] لە خیانەت و ناپاكى و ترسنۆكى بنەماڵە و پارتەكەى دەخەمە ڕوو:

هەسێ براى مسعود بارزانى (عوبیدوالله و لوقمان و سابیر) كە هەموومان دەزانین كە چۆن و لەبەرچى پشتیان لە مستەفا بارزانى باوكیان كرد وخۆیان تەسلیم بە حكومەتى عێراقى كرد پاشان لە لایەن بەعسیەكانەوە لە سێدارە دران، ئەو قودسیەتەى ئیوەى ئەتانەوێ دروستى بكەن بۆ بنەماڵەكەتان لەوكاتەوە نەماوە وەك سەرابە هەر هەوڵى بۆ بدەن هەرگیز نایگەنێ!!!! كام تیرە و عەشیرەت و هۆزى بادینان و سۆران ماوە دوژمنایەتى نەكەن دەست درێژى نەكەنە سەریان؟؟؟ كوشتنى پیاو ماقول و قارەمانى شۆڕشى ئەیلول (فاخیر ئاغار مێرگەسوورى) چى بوو؟

هەر ئەوە بوو ئەو لە ئێوە ئازاتر و پیاو تر و بە ناوبانگتر بوو، كوشتنى (حوسێن ئاغاى سورچى) لە تەمەنى (70) ساڵیدا و لە پاش گەڕانەوەى لە جىچ بەجێ كردنى فەریزەى حەج ، كە بەڵێنتان پێدابوو بە گۆڕى بارزانى باوكتان كە نیوەڕۆ لاى ئەو نانى نیوەڕۆ دەخۆن؟! پاشان هێرشتان كردە سەریان و پاش كوشتن و بڕینیانماڵ و موڵك و سامان و زەویەكانیان بە تاڵان برد.

ئەرێ بەڕێز بارزانى هەر تۆ نەبووى كە لە سەرەتاى شەڕى ناوخۆ سوێندت خوارد كە كۆمیتەى (مێیف ێلاح الدین) ى یەكێتى نیشتیمانى میوانى من و بە گۆڕى بارزانى كەس دەستیان بۆ نابات ، پاشان قەتل و عامتان كردن و بە دیلى لە پێش چاوى خەڵكى ڕەمى كران. ئایا بە عورف و عادەتى كوردەوارى و ئاینى و ئینسانى پیاو بەڵێن بدات و جێ بەجێ ى نەكات چى پێ دەڵێن؟ كامیان راستترە [ مونافق ، نامەرد ، ناكەس ، جەبان ] یان هەر هەموویان هەر كەمە لە سەر ئەو رەفتارانەى كە كردووتانە.

بەڕێز سەرۆكى هەرێم : چۆن سوێند بە گۆڕى باوكت دەخۆى و دواى پەشیمان دەبیەوە ئەمەیە ڕێزى باوكت و خەبات و گۆڕەكەى لاى بەڕێزتان، ئەى چۆن ئێستا گۆڕەكەیتان كردووە بە مەرقەد و خەڵكى دەبەن بۆ زیارەتى؟؟ كە لاى خۆتان هیچ بایەخێكى نیە تەنها بۆ بەهێزكردنى پێگەى ئابوورى و سیاسى خۆتان نەبێ .

ئەرێ ئێوە نەبوون پاش رووخانى شاى ئێران و هاتنى رژێمى ئیسلامى ئێران پێتان دەوترا (قیادە مۆقتە) كە دەستتان سوور بوو بە خوێنى سەدان پێشمەرگە و تەنانەت بە ژن و منداڵى كورد لە ئێران و ببون بە [جاشششش ] و نۆكەرى رژیمى ئێران بۆ سەركوت كردنى شۆڕشى كورد لە كوردستانى ئێران. هەروەكو [مجاهدینى خەلق]ى ئێران چۆن دیفاعیان لە ێدام كرد و ڕاپەڕینى بەهارى 1991ى كوردیان سەركوت كرد، لە خانەقین و توز و كفرى و كەلار و شوێنەكانى تر.

ئەرێ سەرۆكى هەریم ئێوە نەبوون چەك و پارەتان لە توركیاوە وەردەگرت و پێش سوپا درندەكەى تورك كەوتن و سەدان كەستان لە گەریلاكانىPKK شەهید كرد و پێیانتان دەوت تیرۆریست!! هەر ئێوە نەبوون لە ناو شارى هەولێر بارەگاكانى PKK تان داگیر كرد و هەرچى نەخۆش و سەقەت هەبوو لە نەخۆشخانەكەیان لە شارى هەولێر لە پێش چاوى خەڵك چەندین لاق بڕاو و كەم ئەندامتان لە ژن پیاوى PKK رەمى كرد لە سەر جادە!! لە لایەن هێزەكانى (جمال مورتكە)ى تاوانبار كە شوكر بۆ خوا ئێستا لە پیاوەتى كەوتووە و لە سەر عارەبانەیە كە خوا تۆڵى ئەو هەموو غەدرەى لێكردەوە، كە لە سەر مەسەلەكەى (زەعیم على) (نێچیرڤان بارزانى) بە دەستى خۆى گولەیەكى لێدا .

كاتێك بەڕێز ئاپۆ دەستگیر كرا بە گەلە كۆمەى نێودەوڵەتى، لە هەموو جیهان خۆپیشاندان كرا و لە هەموو كوردستان نارەزایى دەربڕا تەنها و تەنها لە هەولێر و دهۆك كە لە ژێر دەسەڵاتى ئێوەدبوون ریگاتان نەدا بە ئەنجامدانى خۆپیشاندان.

هەر ئێوە بوون چەندین بەڵگەتان نارد بۆ توركیا تا بەڕێز ئۆجەلان دادگایى بكرێت گوایە لە كوردستانى عێراق خەڵكى كوشتووە و تیرۆر كردووە بە (CD) و بەڵگەى نووسراو یارمەتى توركەكانتان دەدا بۆ دادگایى كردنى، بەڕێز سەرۆكى هەرێم چەند شەرمەزارى یە مرۆڤ هەموو شتێك بكات تەنها لە بەر ئەوەى پێى بڵێن[ سەرۆك].

ئێوە مێژوویەكى ڕەشتان هەیە لە كوشتن و تیرۆركردنى كادیران و رۆشنبیرانى كوردستان بۆ نموونە[ فرانسیس ، ئارام ، نەزیر عومەر، رەئوف ئاكرەیى ، رێناس ، على كۆخى ،رێباز ، نورى نانەكەلى ، حاكم شێرزاد ، دكتۆر چیا ، دكتۆر ێلاح هەورامى، دكتۆر ستار شێخ تاهیر، هەوڵى تیرۆركردنى كمالى سەید قادر لە نەمسا و چەندانى تر..... ئەم پیاوانە نموونەى ئازایەتى و پیاوەتى و دڵسۆزى بوون، بەڵام بە نامەردى لە لایەن پاراستنە ترسنۆكەكەى بنەماڵەكەتانەوە تیرۆر كران.

لە كۆتاییدا دەڵێم بەرى رۆژ بە بێژنگ ناگیرێت و چارەنووسى خۆت و بنەماڵەكەت ، لە كوڕ و برا و برازاو و دار و دەستەكەت لە چارە نووسى ێدام و قوسەى و عودەى باشتر نابێت. و پەنا بە خوا ئێمەش ئەو رۆژە دەبینین بە چاوى خۆمان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە