ڕێكەوتننامەى ستراتیژى نێوان یەكێتى و پارتى لە بەرژەوەندى كێدایە...!؟
Tuesday, 17/01/2012, 12:00
هەموو دەزانین ڕێكەوتن نامەى نێوان پارتى و یەكێتى كە بەسترا هەموو شیكردنەوەكان و لێكدانەوەكانى سیاسیەكانمان بە بەرژەوەندى گەل و پاراستنى ئەزموونەكەمان پێناسەیان دەكرد تانەنەت كار گەیشتە ئەوەى كە پێمان بڵێن ئەگەر ئەم ڕێكەتن نانەمەیە نەبوایە ئەوە سەرەپاى ئەزموونە كەمان تێك دەچوو وەك ئەوەى كە خەڵكى كوردستان هۆكارى تێكچوونى ئەزمونەكەمان بن و ئەوان بە حەكیمى خۆیان ئاشتیان بەرهەم هێنابێت , دەكرێت لە ئیستاو ئەو كاتەش پرسیارى هەرە جەوهەرى ئەوە بێت كە ئەم ڕێكەوتن نامەیە لە بەرژەوەندى كێدابوو ؟ كێ سوودمەند دەبێت ؟
دەكرێت ئەم پرسیارە بە دوو شێوازوو دوو كاتى جیاواز وەڵام بدرێتەوە.
یەكەمیان : لە كاتى سەرەتاكانى ئەم ڕێكەوتن نامەیەدا كە چەند ساڵێك شەڕى نێوان پارتى و یەكێتى دەستى پێكردوو خەڵكى كوردستان هیلاكى كوشتارو ڕادوونان بوو بەدەست ئەم دوو هێزەوە ڕۆژانە لە بەرەى ناوخۆوە لەسەر تەپۆڵكەیەك چەندین مەیتى كوڕى ئەم ووڵاتەیان دەناردەوە بۆ كەس و كارەكانیان كار گەیشتبووە ئەوەى باوك و كوڕ براو برا شەڕیان بێت لەسەر چاوە جوانەكانى بەرپرسەكانمان، لەم كاتەدا ڕێكەوتن ، وەستاندنى ئەم كارە خراپانە بوو وە لەهەمان كاتیش توانى فرسەتێك بداتە هاوڵاتى گوناهى ئەم ووڵاتە تا بیر بكەنەوە لەسەر چى خوێنیان دەڕژێت، گەر ئەمە لایەنە جوانەكەى ڕێكەتنەكە بێت ئەوە لەكاتەشدا بە دیوێكى تر سڕینەوە هەموو ئەو پەڵە ڕەشانە بو كە پارتى و بنەماڵەكەى بەرامبەر بە كورد كردیان كرد وەك 31 ى ئاب و تیرۆرى شەخێى كەسایەتى و سیاسیەكان كە بە هۆى ئەو ڕێكەتنەوە نەتوانرا سەرانى پارتى لە مەحكەمەیەكى داد پەروەرانەدا دادگاییان بكرێت ، ئەمە سەرەارى ئەوەى ئەم ڕێكەوتنە ئەمەى بۆ پارتى دیموكرات كرد بە كەڵچەرێك و تا ئیستاش تیرۆرو كوشتارەكانى بەردەوامە .
دووەم : لەكاتێكدا كە ماوەى 12 ساڵ زیاترە ئەم ڕێكەوتن نامەیە كراوە كە ترسى كوشتارو شەروو ماڵ وێرانیمان نەماوە كەچى دەبینین بە هەمان زمانى سەرەتاكانى ئەم ڕێكەوتن نامەیە پاڵەوانێتى خۆیمان بو َدەردەخەن كە لە بەر بەرژەوەندى گەل ئەم كارە كراوە ، ئەوەى ئەم قسەیە ببیستێت نەك هەر باوەڕ ناكات بەڵكوو دەشزانێت ئەم ڕێكەتنە چۆن و لەسەر چى بەسترا ، خەڵكى كوردستان زۆر لەوە هۆشیارترە لەو قسانە تێنەگات و بڕوا بە ووتەكانتان بهێنێت ، لێرەدا بەكورتى و بە كوردى ڕێكەوتن لەم كاتەدا هیچ سوودێكى نەبۆ كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ماوە نە هیچ سودێكى بۆ خوودى یەكێتى نیشتمانیش ماوە ئەوەى سوودمەندى ئەوەڵو ئاخیرى ئەم ڕێكەتنەیە جگە لە پارتى كەسى تر نییە پارتى و سەرانى پارتیش ئەم راستییە وەك ڕۆژى ڕووناك دەبینین بۆیە بە هەندێك كارى یەكێتى رازى دەبن لە بارامبەریش سەركردایەتی و ئەندامانى یەكێتیش باش دەزانن كە ئەم ڕێكەوتن نامەیە لەم كاتەدا گەورەترین زەرر لە خزبەكیان دەدات ، چونكە یەكێتییەكى خاوەن ئومێدى خەڵكى كوردستان و دامەزرێنەرى دیالۆگ و دیموكراسى ئەمرۆ شەریكە بەشى تیرۆرو كوشتارى ى كوردستانە ئەمە جگە لەوەى كە بۆتە ئەو چڵە دارەى كە پارتى دەستى پێوە گرتووە ، بەنەمانى ڕكەوتن نامەكە پارتى بەسەرئاوى كوردستان دەبێت شیواو شیو بڕوات چارەنووسى لە قەزافى و بارەك و ئەسەد باشتر نابێت .
پارتیى كە ئیستا لە هەوڵى تێوە گلانى یەكێتییە لە كێشە كانى خۆى ئەبێت سەركردایەتى یەكێتى زۆر حەكیمانە پلانەكانى پارتى بخوێننەوە ، چونكە پارتى ئەگەر لە ئیستاى یەكێتیدا بووایە دەمێك بوو ڕێكەوتنى خستبووە ریسایكیل بینى خۆیەوە ئەوەتا ئیستا كەپارتى لەو پەڕى شكستیدایە داوەى وەرگرتنەوەى پۆستى سەرۆكى حكومەت لە یەكێتى دەكەنەوە كە جەنابى مام جەلال و یەكێتیش پێش دووساڵ لەمەو بەر چۆن حكومەتیان دایەوە بە پارتى بە تەحەداوە دەیڵێم یەك شەخسێ لە پارتییە نییە داواى وەرگرتنەوەى ئەم پۆستە نەكات .
بە كورتى : ڕووى قسەمان ئەمرۆ لە یەكێتى نیشتمانى كوردستان دەبێت ئەم حیزبە كارەكانى خۆى بخاتەوە سەر سكەى سیاسی و واز لە سرابە بێهێنێت كە پارتى پیشانى دەدات و دەبێت یەكێتى بەووریای و حەكیمان هەڵسانەوەى خۆى ڕاگەیەنێت و ببێتەوەبەو خزبەى كە بە سەربەرزى و ئومێدێكى زۆرەوە بەشدارى هەڵبژاردن و كارى ساسی بكات و ببێتەوە بە هێزى یەكەمى كوردستان و دڵى هاواداران و ئەندامان و تۆراوەكانى خۆشى خۆش بكات و بانگەوازى هێزى گەلەو (ی، ن، ك) ڕابەرمانە بڵێتەوە ، ئەمەش بە نەمانى ڕێكەوتن نامەنەى ستراتیژى و كۆنگرەیەكى ئاشتەوایى ناوخۆى یەكێتى دەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست