هەواڵێك لە كەركوكەوە
Sunday, 15/08/2010, 12:00
ئەمڕۆ 14/8/2010 لە مەڵبەندی كەركوك رەفعەت عەبدوڵلە بانگی جەمال شكور سەرۆكی شارەوانی كەركوكی كرد بە زمانی هەرەشە داوای لێ كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە . وە ئاگاداری كردۆتەوە دوای ئاكامی خەراپی لێ دەكەوێتەوە . ئەم كیشەیە كۆنە لە نێوانیان و زیاتر لەدوای هەڵبژاردنی مەڵبەندەكان لە 2005 دەستی پێ كرد ئەوەبو ماوەی 5 رۆژ دەست بەسەر كرا لە قەڵا چوالان پاشان جەمال شكاتی كرد لە دادگا دواتر مەكتەبی سیاسی تەنازولیان پێ كرد و داوای لێ بوردنیان بۆ نوسی . دواتر لە دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە ئازاری 2010 دەرچونی دكتۆر نجم الدین بە ئەندام پەرلەمان و دواتر بە مەكتەبی سیاسی و لەو كاتەوە خەریكن بە هەر فێڵك بێت دەری بكەن بەتایبەتی كە جەلال جەوهەر لە ی ن ك دەرچووە زیاتر فشاریان خستۆتە سەر جەمالی شارەوانی .
وەك باس دەكرێ رەفعەت و هەلە كویر ئاسایش و ...هتد. زەوی زیادە ڕۆییان كردۆتە خانوو دواتر بە تەزویر تاپۆیان كردووە ئەیان ویست بۆیان تاپۆ بكات ئەو نەی كردووە و داویانێتی بە دادگا . بۆیە بەردەوام دكتۆر نجم الدین دەنێرن بۆ لای مام جەلال تاكو جەمال لا بەرن و یەكێكی خۆیان بۆ ئەو شوێنە داناوە بە ناوی (عبدالكریم حەسەن) كە كۆنە بەعسی یە و لە سەر دزی دەركراوە و هەتا پێش پرۆسە بە جلی زەیتونی و دەمانچەوە دەسورایەوە . تەنیا بۆ ئەوەی ئیشەكەیان بۆ جێبەجێ بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست