کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فریاى دادگاكان بكەون با سەربەخۆیی خۆیان لەدەست نەدەن

Friday, 01/06/2012, 12:00


ماوەیەكە (ی.ن.ك) خەریكی نوسینی ناوی پارێزەر و یاسا ناسە بۆ پلەكانی دادوەرو داواكاری گشتی . ئەو كەسانەى ناویان نوسراوە لەسەر بنەماو پێوەری حزبی و دڵسۆزى تەواو بۆ حزب دەست نیشان كراون و شارەزایی و لێهاتووى كەسەكان گرنگ نیە تەنها ئەوەندە نەبێت كە دڵسۆزو گوى ڕایەڵی حزب بن .(ی.ن.ك) لە ریگەى ئۆرگانەكانى خۆیەوە هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە تاوەكو دادگاكان بخاتەوە ژێر ڕكێفی خۆی بەهۆی ئەو كێشانەى كە لەدادگاكانەوە توشی بووەو چەندین كادری پێشكەوتووى دراونەتە دادگا . (ی.ن.ك) لە ڕێگەى دانانى ئەو كەسانەوە دەیەوێت كۆمەڵێك دادوەرو داواكارى گشتی سەر بە(ی.ن.ك) لەناو دادگادا دابنێت بەتایبەتى دوای ئەوەى (المعهد القضائی ) لە شاری هەولێر دەست بەكاربووەو دواى دەرچوونی یەكەم خولی ئەو پەیمانگایە ئیتر ناتوانرێت لەڕێگەى دامەزراندنەوە دادوەران دابنرێن . بەشێكى ئەو ناوانە لەلایەن كۆمیتەى پیشە باڵاكانەوە نوسراون و نێردراون بۆ مەڵبەندى سلێمانی دواى ئەوەى ئاسایشى سلێمانى بەو كارە دەزانێت كێشە دەكەوێتە نێوان ئاسایش و جەماعەتى مەڵبەندەوە و دواجار هەڵسەنگاندنی ناوەكان دەدرێت بە ئاسایشى سلێمانی و لەلایەن پارێزەری تایبەتى ئاسایشى سلێمانیەوە وردبینیەكى زۆر لەناوەكاندا ئەكرێت و ڕەزامەندى لەسەر ناوەكان دەدرێت . ئەوەى جێگای سەرنجە بە گوێرەى زانیاریەكان ڕۆژانە ناوى نوێ بۆ لیستەكە زیاد دەكرێت و ئەم ناوانەى خوارەوەش بە شێكن لە ناوە پێش نیاز كراوەكان .


كارزان عوسمان/ ئەفسەرى ئاسایش
فاروق / لێكۆلەری داد
ئاوات عمر قادر/ پارێزەر
چیا عبدالكریم زەنكەنە/ پارێزەر
دەرسیم محمد امین/ پارێزەر
رائد ئارام / دادگاى سەربازى
رزگارى جێ بە جێكاری داد
حمە جمال / مەڵبەندی سلێمانى
سەیرا ن عبدالرحمن / پارێزەر
مەریوان مجید/ لێكۆڵەرى داد
ێمد عبد البدیع / پارێزەر
سامان حمە احمد/ پارێزەر
شیلان قادر/ كاتب عدل
سوَران حمە شریف / پارێزەر
تەلار لگیف / پارێزەر
ناێح حمە حسین / پارێزەر
ئاواز محمد وهاب/ جێبەجێكاری داد
دالیا عبدالله /پارێزەر
گۆران حمە رشید/ پارێزەر
ئاراس كمال / پارێزەر
زرنگ محی الدین / مافپەروەر
نوروز عمر قازی / پارێزەر
سۆران یادگار / پارێزەر
قوباد قوربانی
سرچل انور/ یاسایی لە پارێزگاى سلێمانى

تێبینى : ئەگەر پێمان نەزانراو فەلاقە نەكراین لە داهاتوودا زانیاری وردتر و زیاتر بۆ بە ڕێزتان دەنێرین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە