کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر نەفرەت دەكات لە و خامە لەرزۆكانەی كە جنیو فرۆشی نەبێت هیچی تر نازان سوكە وەڵامێك بۆ كەسێك كە شایەنی وەڵامیش نییە

Thursday, 25/02/2010, 12:00


سەرەتا دمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێبكەم ئایا ئەو چەند بەناو نوسەرە رابوردوو تەم و مژاوییەى كە دور لە هەموو نەریتێكی مرۆییانە دەنوسن لە بەناو رۆژنامەی(هەولیر)دا كەخۆیان كاربەردەستی كاربەدەستەكانی دەسەڵاتی لەرزۆكن، بۆچی وەها دەكەن ئەم هێرشە نارەوایانەلە پای چی؟، بۆچی كەوتونەتە هەلأرشتنی رقو كینە بەرامبەر یەكگرتوو ، باشە ئەوانە چۆن لە رویان دێت باسی رابوردوو بكەن ؟ ئایا شەرم نایانگرێت و چۆن ئابرویان رێیان پێدەدات كەبەرامبەر یەكگرتوو زاریان بكەنەوە؟.
بەداخەوە ئەوانە دیارە هەر فێرن بە زمانی شەر تۆمەتباركردنی بەرامبەرەكان،دەمێكە كەسیان بەدەست نەكەوتوە بۆ ئەوەى پاروی چەوری پێ پەیدابكەن ئیستا رویان لە یەكگرتوو كردوە ،ئاخر سەیرە ئەمانە دیسانەوە سەلماندیانەوە كە یەك تۆزقال نە كوردایەتی نە مرۆڤایەتى نە رەوشت لە لایان میوان نییە ،ئەوانە روبەروی كی دەبنەوە ، روی دەمیان ئەمجارە لە كەسانێكە هەموو خەلكی هەولێر شاهیدیان بۆ دەدات كە جگە لە چاكەو باشە نەبێت هیچی تریان نەبوەو ناشیان بیت ،ئەوانە بە هەڵە ئاراستەیان وەرگرتوە و وا دەزانن بەو هەڵرشتنی رقو كینەو هێرشە چەواشەكارانەیان دەتوانن خەڵك چەواشە بكەن،ئەوانە دەبێت تێ بگەن كە كارەكەیان لە مانگەشەو وەرینەو دەمی پیسیان دەریای بەرفراوانی یەكگرتو پیس ناكات و بەهەڵەدا چون یەكگرتوو بەرامبەر ئەو كۆنە بەعسی و دۆراوو رەوشت نزمانە راناوەستیت، وە حەز دەكەم بزانن من لە كاتێكدا ئەم شتانە دەنوسم هیچ پەیوەندیم بە یەكگرتووەوە نییەو ئەوەی دەمهەژینیت نزمی ئەخلاقی سیاسی ئەو نەفسیەتە نزمانەیە كە لە رویان دێت باسی رابوردوو بكەن ،ئەوان روژ نەما دەبابەى وڵاتێك نەهیننە سەرمان مخابراتی وڵات نییە ئەوان سەری بۆ نەوی نەكەن ،پارەى میللەتیان هەموو بە تاڵان برد و بانكەكانی وڵاتانیان پركرد ،هەموو میللەتیان فەوتاند و دەربەدەری ولاتانی دونییان كرد، ئیتر چۆن لە رویان دێت باسی رابوردوو بكەن ،وەكو لایەنی شەخسیش سەیرە ئەوانە وا ئەزانن خەلك ئاگادارى ئەوە نییە لە سەر چی دەركرا ون و بە سەر چیەوە گیراون سیخوریان بۆ چ وڵاتێك دەكرد، وەبە چ شێوەیەكی ئابرو بەرانە دەركران ،ئاخر كەسانێك ئەوە رابوردویان بێت چون لە رویان دێت باسی رابوردوو بكەن،كەسانێك هەر رۆژێ لە پاڵ حیزبێكدا كە قۆناغەكانی خەباتیان خیانەت و شەرى ناوخۆو كوشتن و برین و خواردنی سامانی ولات بیت ،شەرمەزارى نییە باسی رابوردوو بكەن، نەدەبوو ئەو بەناو نوسەرانە بە گوێی ئاغاكانیان بكردایە دەبوو بیانوتایە ئەو ئەركە زۆر قورسەو بەئێمەی ناكرێت چونكە ئێمە رابوردومان ئەوەندە قیزەونە بە كەڵكی ئەوەنایەت خۆمان لە قەرەى شتی وا بدەین، بەڵام دیارە ئاغاكانیان ئەوانەیان بویە راگرتوە تاكو ریسوایی وەهایان بۆ تۆماربكەن وەدەزانن كە ئەوانە نە شەرمیان هەیەو نە ترس لە رابوردوو چونكە حیزبەكەیان فێری بیشەرمی كردون و وەك مراوی تەربوون نازانن .
بەهەر حال ئەوەى لەو گروپە خامە لەرزۆكانەى بە ناو رۆژنامەى هەولیری دەبینین شتیكی سەیرو سەمەرەیەو زۆر كۆن و بەسەر چوەو تەنها بەلگەى دۆراوی و ترسو لەرزە لە ئەنجامەكانی هەلبژاردن ئەگەرنا هەموو كەس دەزانیت كە پارتی لە گەل ئەوەی شەرمی نییەو مانعی نییە هەر لە پیناو مانەوەى خۆی هەر رۆژەو سوپای وڵاتیك بهینیت ، ئەمجارەش وەكو هەموو جارەكانی تر حەیای هەولبر و كورد بەریت ،بەڵام دیارە مەسەلەى تزویر لە لای پارتى وەك ئاو خواردنەوە وەهایە و هەموو كەس دەزانیت وە پارتی پەڵەى رەشە بەروی جوانى كوردەوە ،بەڵام كاتی ئەوە هاتوە كە بە گۆرانكاری لە لایەنهەموو هیزەكانی ئۆپوزسیونەوە رەگ و ریشەی بنەماڵە لە بن دەربێت و كوردستان ئازاد ببێت لە دەستى دوژمنای كە چەند ساڵە سامانی دەدزن خوێنی رۆلەكان دەرێژن.
نەفرەت لە وانەی كە رابوردویان پیسەو لە بیریی خۆیان كردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە