کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێپەڕاندنی ڕاپۆرتی لیژنەكانی كۆنگرە هەمووی بەدڵی جەلالە

Saturday, 05/06/2010, 12:00


دوانیوەڕۆی رۆژی سێ هەم و تەواوی ڕۆژی چوارەمی كۆنگرە موناقەشەی ڕاپۆرتە ئامادەكراوەكانی لیژنەی راپۆرتی سكرتێری گشتی، هۆشیاری ، مەكتەبە ناوەندیەكان، پێشنیاز ، پێشمەرگە، ڕاپۆرتی حكومەت ، ستراتیژ ، دارایی ، شەهیدان ، ناوچە دابڕاوەكان ، ڕاگەیاندن ، كەمئەندامان و زیندانیە سیاسیەكان، هەڵبژاردن ، ڕێكخستنەكان كرا لە جەمعی 17 لیژنە.

ئە و راپۆرتانەی كە قسەیان لەسەر دەكرا هەر لەسەرەتاوە فێڵێكی زۆریان بەكارهێنا بەوەی كە هەر لیژنەیەك مقەرەرێكی هەبێت و ئیتر هەموو ئەندامێكی كۆنگرە بۆخۆی سەربەستە كە بچێت لەهموو لیژنەكاندا مناقەشە بكات، ئەوەندەی من ئاگام لێبوو باڵی جەلال لەچوارەم رۆژدا بگەیشتنایە بەهەر لیژنەیەك و راپۆرتەكە لەمەسلەحەتیان نەبێت ئەوا تێكیان دەدا بەتایبەتی لەلیژنەكانی راپۆرتی سكرتێری گشتی ، دارایی ، كەمئەندامان و زیندانە سیاسیەكان، پێشمەرگە ، راگەیاندن، هەڵبژاردن.

هەموو ئەندامانی كۆنگرە لەوە دڵنیان هەر یەك لەو راپۆرتانە دوای ئەوەی لەلایەن مەكتەبەكانەوە بەرزكراوەتەوە بۆ كۆنگرە لەشوێنی خۆی موناقەشەی زۆری لەسەر كراوە بەڵام لەناو كۆنگرەدا و دوا یپێكهاتنی لیژنەكان باڵی تاَلەبانی بەتایبەتی لەچوارەم رۆژدا كەوتنە پیلان دانان بۆ ئەو فەقەرە هەستیارانەی كە لەبەرژەوەندی یەكێتی یە و لەمەسالیحی هەندێ كەس دەدات ئەگەر لەئایندەدا پۆستیان بكەوێتەوە دەست، لەوەختێك دا ئەم پیلانانە جێبەجێدەكران كە باڵی كۆسرەت نەیاندەتوانی هیچ هەڵسوكەوتێكی دژیان هەبێ لەبەرئەوەی لە سێ یەم رۆژدا كاتێك كۆسرەت توڕە بوو هەستایە سەر شانۆ وتارەكەی پێشكەش كرد لە دوای بەرهەم و باڵی جەلال ترسان لەوەی نەتوانن كۆنگرەكە بەلای خۆیان دا بەرن، بۆیە جەلال كەوتەوە خۆی و هەموو هێزی لەچوارەم ڕۆژدا لەناو كۆنگرەكاندا خستە مەیدان و توانیان سەركەون ، بەلام ئەوەی بەلای لایەنگرانی كۆسرەتەوە گرنگ بوو ئەوە بوو دەیانوت گرنگ هەڵبژاردنەكەیە و بەشی باش لە ئەندامانی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند بپچڕین ، چونكە پەیڕەو بەرنامە هیچ ئەساسێكی نیە و كاك كۆسرەت پێوەی پابەند نابێ.

لەو خاڵانەی كە ئاگادار بوم و لەلایەن باڵی گشتیەوە رەتدەكرایەوە:

لەلیژنەی پێشمەرگە پێشنیاز كرا بوو كە دامەزراندنی پێشمەرگە بەمەرج بێت و سنوور بۆ تەمەنی پێشمەرگایەتی دابنرێت بەڵام باڵی گشتی ڕەفزیان كردەوە.

داوا كرا كە لەناو پێشمەرگە تەنزیمی و كاری حزبی قەدەغە كرێت بەڵام باڵی گشتی ڕەفزیان كردەوە.

داواكرا كە چەكهەڵگرتن و ژمارەی چەكداری بەرپرسەكان لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بێ و سنوری بۆ دانرێ ڕەفز كرایەوە، چەندین رەئی جوان رەتدەكرانەوە.

بۆ لیژنەی ناوچە دابڕاوەكان داوا كرابوو سەقفی زەمەنی بۆ عیراق دابنرێت بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و ئەگەر لەو سەقفە تێپەڕی ئەوا یەكێتی مەوقیفی هەبێ ، بەڵام رەتكرایەوە بەبیانوی ئەوەی ئەوە یەكێتی و پارتی بڕیاری لەسەر دەدەن نەك تەنیا یەكێتی، دوا كرابوو لەناو لیژنەی شەهیدان كە واز لەوە بهێنرێت كە بەتەزكیە كوڕو كچی شەهید بچنە زانكۆكان و چەندین را كە سودی بۆ بنەماڵەی شەهیدان هەبوو رەتكرانەوە بەتایبەتی جیانەكردنەوەی شەهیدی شەركردە لە شەهیدی ئاسایی.

لەلیژنەی دارایدا داوا كرا ئیتر بەسە حزب لەسەر ملی حكومەت بژی بەڵام رەتكرایەوە بەبیانوی ئەوەی كە حزب ناتوانێ خۆی بژێنی. یاخود داوای ئەوە كرا بوو كە مەكتەبی دارایی نەبێـتە شوێنی سەدەقە و هەر مەسئولێ ئارەزوی كرد پارە بنوسێ و بینێرێ بۆ مەكتەبی دارای و پێویستە ساڵانە یەكێتی بودجەی خۆی بخاتەڕوو بۆ ئەندامانی و بزانرێ داهات و خەرجی چەندە، بەڵام ڕەفزكرایەوە.

لەراپۆرتی سكرتێری گشتی دا داوا كرا قسەكردن لەسەر مەسەلەی گۆران و میدیای ئەهلی لاببرێت و زەرور نیە ناویان بهێنرێ، بەڵام رەفز كرایەوە، لەفەقەرەی باسكردنی ئیحیكاری بازاڕدا كە لەڕاپۆرتی سكرتێری گشتیدا هاتووە داوا كرا كە پێویستە گەندەلی سزای قورسی بەدوا بێ و ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری بكرێت بەبنەما.

چەندین پێشنیازی تر كە لەچوارەم ڕۆژدا ڕەتكرانەوە، تەنیا تروسكایەك لەبەردەم ئەو كەسانەدا كە ماوە كە دەیانویست بەرژەوەندی جەلال و بنەماڵەكەی لەق بكەن ئەوەیە كاتێ فەقەرەكانی راپۆرتەكان خرایە دەنگدانەوە ئەوا رەفزی كەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە