جەمیل بایك: داكۆكی كردن لە نەخشەی رێی رێبەر ئاپۆ، نەخشەی پاكتاوكردنی پەكەكە لە لایەن توركیا و سووریاوە مایە پوچ دەكات
Thursday, 15/10/2009, 12:00
دەولەتی سووریا كە پرسی كورد لە ولاتەكەی دا چارەسەر ناكات و تا ئێستاش سەدان هەزار كورد لەناسنامەیان بێ بەشن، جارێكی تر دەبێتە هاوكاری توركیا لە سیاسەتی بێ چارەیی لە پرسی كورد دا.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند كە دەولەتی توركیا پەیامی ئەگەر دوژمنایەتی پەكەكە و كوردان بكەی، من دەتپارێزم دەداتە سووریا.
بایك ووتی سووریا وەك شارێكی توركیا لێی هاتووە، لە پرسی كورددا، بۆتە ولاتێك كە سیاسەتەكەی توركیا بەریوەی دەبات.
جەمیل بایك لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرات، هەلوێستی سووریای لە بەرامبەر كوردان و هەڵوێستی كوردستانیانی باشوری رۆژائاوا هەڵسەنگاند و بە بیری هێنایەوە كە دوای هەڵوەشاندنەوەی سوڤێت سووریا لەبەرامبەر ئیسرائیل و ئەمەریكا لە نێو زەحمەتی دایە، سووریا لە ساڵی 1998دا بە گوشاری ئسرائیل، ئەمەریكا و ئینگلتەرا، رێبەر ئاپۆیان لە سووریا دەرخست.
بایك ئەوەشی ووت كە سووریا دوای ئەو ڕوداوە ڕادەست بوو، دوای مردنی حافز ئەسەد، سووریا نزیك بە توركیا بۆتەوە، هەر بۆ ئەوەش هەولی دا هەڕِەشەكانی سەری كەم بكاتەوە، توركیاش بە وەرگرتنی پشتیوانی ئەمەریكا، ئیسرائیل و ئینگلتەرا و میسر و بە پەیمانی ئەدەنە گوشاریان بۆ سووریا هێنا و، بۆ بەرژوەندی خۆیان بەكاریان هێنا.
بایك ووتی، دەوڵەتی توركیا پەیام دەداتە سووریا، ئەگەر تۆ دوژمنایەتی پەكەكە و كوردان بكەی، من دەتپارێزم.
بە پێی لێدوانەكەی بایك، توركیا بەو سیاسەتەی سووریای كردۆتەوە پارێزگایەكی خۆی.
بایك لەدرێژەی لێدوانەكەی دا ووتی: ئەمڕۆ سووریا كەوتۆتە دۆخی ولاتێكی كە تەواو سیاسەتی توركیا پەیڕەو دەكات و پێویستیەكانی سیاسەتی ئەنكەرە جێبەجێ دەكات، سووریا لەسەر مەسەلەی كورد هەمان سیاسەتی توركیا پەیڕەو دەكات، كاتێ ڕێبەر ئاپۆ لەسووریا بوو، ئەو ولاتە لەبەرامبەر گوشارەكانی توركیا ماوەیەكی درێژ بەرخودانی كرد، بەڵام ئەوە دۆخێكی تایبەت بوو، لەم قۆناغەش دا، لە هەندێ لە هەنگاوە تاكیتیكەكانی توركیای ڕوانی و سووریا بیری لەوە كردەوە كە دەرگای پەرلەمانی خۆی بۆ كورد بكاتەوە، بەلام دوای داخستنی دەپ و دەستگیر كردنی پەرلەمانتارانی كورد، سووریاش نەیهێشت كە پەرلەمانتارانی كورد بكەوێنە پەرلەمانەوە، سووریا هەمیشە سیاسەتی توكیا لەبەرامبەر كورد قەبوڵ كردووە و پێویستیەكانی بەپێی هەلومەرجی خۆی بەجێ هێناوە. ئەگەر ئەمرۆ بەشار ئەسەد دەلێ پشتگیری لە سیاسەتی توركیا دەكەن، ئەوە شتێكی نوێ نیە، پاشخانێكی مێژوویی سیاسەتی هەیە.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك ڕایگەیاند لەبەرئەوەی كە توركیا پاكتاو كردنی پەكەكەی دەوێ ، سووریاش ئەوە بە بنەما دەگرێ و دەلێ، لە قۆناغی ڕابردوودا، توركیا، ئێران، سووریا و عێراق لە پرسی كورددا پشتگیریان لە یەك دەكرد.
بایك ڕایگەیاند كە خاوەنی سەرەكی ئەو سیاسەتی نكوڵی و قڕ كردنە ئینگلیز و فەرەنسایە.
بایك بەو قسانەی سەرنجی ڕاكێشایە سەر رۆڵی توركیا لەو سیاسەتەدا و ووتی:
توركیا پشتگیری لە لایەنی كرداری ئەو سیاسەتە دەكات، ئێران، عێراق، سووریاش لە كوردستان هەمیشە ئەو سیاسەتەیان لەبەرامبەر گەلی كورد پێك هێناوە، توركیا خۆی ئەو هێزەیە كە سیاسەت دەربارەی كوردان بە پشتگیری دەرەوە دەست نیشان دەكات، توركیا بۆ ئاستەنگ كردنی چارسەری دیموكراتی و بەرێوەبردنی سیاسەتی نكوڵی و قڕ كردن، ئیران، عێراق و سووریا، لە سیاسەتی نكوڵی و قڕ كردن دا ڕادەگرێ.
جێگری سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە جەمیل بایك بانگی لە كوردانی باشوری رۆژئاوای كوردستان كرد، كە پەرە بە پاراستنی رەوای خۆیان بدەن.
بایك ووتی، لەم ساڵانەی دواییەدا دەستەڵاتدارانی سووریا بونەتە گەمەیەك بە دەستی توركیاوە و بەپێی سیاسەتەكانی ئەنكەرە مامەڵە لەگەل كوردان دەكەن.
جەمیل بایك پەیوەندیەكانی توركیا و سووریای هەلسەنگاندو ووتی: ئەگەر ئەمرۆ سووریا بەكراوەیەكی پشتگیری لە سیاسەتی توركیا دەكات، ئەوە بەو واتایە دێ كە دوای پاكتاو كردنی پەكەكە لە باكوری كوردستان دەست بە پاكتاو كردنی بزوتنەوەی باشوری رۆژئاوای كوردستان دەكات.
بایك لەسەر ئەو بابەتە وەها درێژەی بە لێدوانەكەی دا: لە باشوری رۆژئاوای كوردستان كاریگەری پەكەكە زۆرە، گەلەكەمان لەو پارچە، ریبەر ئاپۆ، پەكەكە و شۆرشی باكووری كورستان بۆ خۆی بە بنەما دەگرێ، چۆن سووریا سەركەوتنی خۆی لە توركیا دا دەبێنێ گەلەكەمان لە باشوری رۆژئاوای كوردستان سەركەوتنی خۆی لە شۆرشی باكور و پەكەكەدا دەبینێ.
جەمیل بایك رایگەیاند كە تێكۆشان لە دژی نەخشەكانی پاكتاو كردن ئەركێكی بنەڕەتیە و نەتەوەییەو بانگەوازیەكی واشی كرد:
دەبێ گەلەكەمان لە باشوری رۆژئاوای كوردستان خۆی ڕێك بخات و داكۆكی لە دۆز و مافە دیموكراتیەكانیان بكەن و پەرە بە پاراستنی رەوای خۆیان بدەن. ئەوە بۆ مانەوەی گەلەكەمان مەرجە، بۆ ژیانێكی ئازاد دەبێ پەرە بە بەرخودان بدرێ، داكۆكی كردن لە نەخشەی رێی رێبەر ئاپۆ، نەخشەی پاكتاوكردنی پەكەكە لە لایەن توركیا و سووریاوە مایە پوچ دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست