شەهید شیلان كۆبانی دلسۆزی بەها نەتەوەیەكان و رێبەر ئاپۆ بوو
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری گۆنگرەی گەل مەیسا باقی ناسرو بە شیلان كۆبانی و لە بەرێوەبەرانی پارتی یەكیەتی دیموكراتی پەیەدە فواد مەلازگر،هەڤالان جەمیل، زەكەریا و جوان لە 29ی نۆڤەمبەری ساڵی 2004دا لە شاری موسڵ لە هێرشێكی چەپەڵدا، ژیانیان لە دەستدا. بەو بۆنە غەمناكەوە لە 5 مین ساڵوەگەری گیان لە دەست دانیاندا، سەرۆكی گۆنگرەی گەل رەمزی كارتاڵ پەیامێكیداو ڕایگەیاند: هەڤال شیلان كۆبانی لە دەستپێكی پەیوەندی بە تێكۆشانی ئازادی گەلی كوردستانەوە و هەتا ئەوە رۆژەی ژیانی لە دەستدا، هەردەم دلسۆزی بەها نەتەوەیەكان و ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان بوو.
كارتاڵ لە پەیامەكەدا بە بیری دێنێتەوە، شیلان كۆبانی لە پرۆسەی 2004داو هەوڵەكانی پاكتاوكردن و لەناوبردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە تێكۆشانێكی ئابڕومەندانەی بەڕێوەبرد و هەر ئەوەش بووە هۆكاری بوونە ئامانجی شیلان لە لایەن هێزەكانی پیلانگێرەوە. هەروەها شیلان لە پرۆسەی دامەزراندنی گۆنگرەی گەل دا، رۆڵێكی گرنگی وەئەستۆ گرت، بۆ پاراستنی بەها نەتەوەییەكان هەمیشە پێشەنگ بووە. كارتاڵ لە كۆتاییدا سەرەخۆشی لە سەروی هەموویانەوە لە بنەماڵەی شیلان كۆبانی و بەرێوەبەرانی پەیەدەو سەرجەم گەلی كورد كردو پەیمانی پەردان بە ڕێباز و تێكۆشانەكەیانی دا لە لایەكی دیكەوە هەر بەو بۆنەوە پارتی یەكیەتی دیموكراتی پەیەدەش لیدوانێكی، دا. لە لێدوانەكەدا، پەیەدە ڕایدەگەیێنێت، لە كاتێكدا بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد لە ئاستێكی بڵندا ڕووبەڕوی پاكتاوكردن دەبویەوە، شیلان و هەڤاڵانی بوونە پێشەنگی تێكۆشان و بوونە سەمبۆلی تێكۆشان لە دژی خیانەت. لە كۆتاییدا پەیەدە بانگی لە گەلی كورد كردو بە درێژەدان بەڕێبازی شیلان كۆبانی و هەڤاڵانی پەرە بە تێۆشانی دیموكراتی بدەن و خاوەنداری لە بەهاكانی نەتەوەكەیان بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست