ئۆجهلان:چەمكی ئازادی لای من ئازادی گەلانە
Monday, 13/07/2009, 12:00
وەرگیرانی لەتوركیەوە
دێرسیم تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، عەلەوییەكان كۆبوونەوەی گشتی خۆیان دەكەن. سەبارەت بەمەوە دەمەوێت یەك دووشت بڵێم. كلتووری دێرسیم كلتووری عەلەویەكانە، لەسەرەتای مێژووەوە تاكو رۆژی ئەمڕۆ مێژووی پێنج هەزار ساڵ وكلتووری بەرخودانی هەیە. لەسەردەمی هوریەكانەوە تا رۆژی ئەمڕۆ كلتووری بەرخودان بەردەوام دەكرێت. چ ئەو عەلەویانەی لەدێرسیمن وچ ئەوانە وا لە ئاوارەیین بتوانن بەشێوەیەكی راست نوێنەرایەتی بكەن، لەوبارەیەوە با كاروخەبات بكەن. لەگەڵ ئەو دەوروبەرانە دەتوانن یەكتری ببینن. پێویستە لایەنە مێژووییەكانی دێرسیم بگرترێتە دەست. پیّشنیارێكی بەم شێوەیەم بۆ دێرسیم هەیە. بەتایبەت دێرسیمیەكان دەتوانن كۆمینالی دیموكراتی دێرسیم پێشبخەن. دێرسیم پێویستی بەكۆمینێك هەیە، ئەنجوومەنێكی دووسەد تا سێ سەد كەسی پێكهاتوو لەشاردا دروست بكەن. لە كۆبوونەوە گشتیەكانی عەلەوییەكاندا شتێك دەرناكەوێت. شتێك نادا بەعەلەوییەكان. ئەوانەی ئامادەكاری ئەوانە دەكەن ناوەڕۆكەكەیان بەتاڵە، شڕكەوپڕكەی لیبڕاڵەكانە.
كێشەی كورد پێویستی بەفۆرمیلەیەك هەیە. پێویستە ئەمە دیاری بكرێت. تەنها ناسینی نابێ، پێویستە لەئەنجامدا رێككەوتنێك دروست ببێ. لەچاوپێكەوتنەكاندا لەنێوان دووگەلدا رێككەوتنێك دەركەوێتە مەیدان. ئەمە بەشێوەیەكی فراوان دەبێ لەكۆتاییدا دیاری بكرێت. لەكۆتاییدا ئەوەی هەركەسێك رەزامەندی خۆی نیشاندەدات.
ئەوەی گرنگە ئازادی من نییە، ئازادی گەلانە.
من تەنها بۆ ئازادی كوردان تێكۆشان ناكەم، ئەو تێكۆشانەمان بۆ ئازادی هەموو گەلان كردوە، چەمكی ئازادی لای من، ئازادی گەلانە.
ماهیر قایناك سەبارەت بە توركیا دەڵێت؛ وەكو ئەوەی شەڕی حاكمییەت هەبێ لەنێوان سەرمایەی جیهانگیری و سەرمایەی میللی ئەو دەستنیشانكردنە راست نییە. جیاكاریەكی زۆر لەنێوان هێزە جیهانگیریەكان و هێزە میللیەكاندا نییە، یەكتری تەواو دەكەن، ئەو هێزانە یەكتری تەواو دەكەن، ئەو هێزانە یەكتری بەهێزدەكەن. لەبەرئەوەی خۆی بەئەكادیمیەك دەزانێت ئەوانەی پێ دەڵێم، ئەو سیستەمە هەموو لەناویەكتری دایە. دەتوانرێت بەوشێوەیە بگرترێنە دەست. خۆی لەمیتەوە دێت و ڕەگەوڕیشەكەی ئیستیخباراتیە. ئەو شتانە دەزانێت.
من لێرە بەشێوەیەكی گرنگ خۆم گەیاندە هێزی چارەسەری. رۆشنبیرەكانی توركیا چ جۆرێكن دەزانم، نووسەرو رۆشنبیرەكانی توركیا باش دەناسم. پاشخانە ئایدیۆلۆژیایەكەیان دەزانم. شیكاری چوارسەد ساڵی سەرمایەداریم كرد. ماركسم باش شیكار كرد. بەهەڵەلێم تێمەگەن، من لەماركسیزم زیاتر ئەوانەی بەناوی ماركسەوە جموجۆڵ دەكەن رەخنە دەكەم. كردارەكانی سۆڤییەت وچین دیارن. لەقۆناخی رابردوودا بوونە یەدەكی هەژموونگەرایی ئەمریكا. ئابووریان گەیاندە ئەو رەوشە. ئەوە دەبینن فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئێستا راوەستاوە. توركیا وەرگەڕاوەتە گۆڕستانی ئۆتۆمبێل. مرۆڤەكانیان خستنە گۆشەی قاوەخانەكان، بێ كارو بێ هێزو برسی بەڵام ئەوان تا ئێستاش ئۆتۆمبێل بەرهەم دێنن. ئێمە لەدژی ئەو عەقلیەتە شەڕدەكەین. مرۆڤیان وەكو كەر لێكردن. هەندێكیان وەكو كەر باریان لێ باردەكەن. هەندێكیش وەكو كەری بەڕەلا لەوناوانە دەیانگەڕێنن. هێشتا چی ئەو سیستەمە دەپارێزن؟ ئەوروپا وئەمریكا دەڵێن ئێمە بەرپرسیاری ئەو سیستەمەین. ئەو رەوشە لەرەوشی داگیركاری یۆنان خراپترە. من سیستەمی سەرمایەداری باش دەناسم، شیكارێكی باشم كردووە. ئەمریكا كاردەكات تاكو رووسیا بەخۆیەوە گرێبدات. دەڵێت، وەرە ببە هاوبەشمان لەسیستەمی سەرمایەداری. ئەوە دێتە چ ماناێك باش دەزانم، بۆچی خزمەتی سیستەمی سەرمایەداری دەكەن؟ چی بەئێوە دەداتە قازانج كردن؟ بگرن كەرتی پیشەسازی ئۆتۆمبێلەكەتان. جیهانیان هەموو لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل وەرداوە. لەبەر ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلەی لەدەستیاندا بوون پێیان نەفرۆشاران بۆیە وازیان لێ هێنا، دەڵێن چارەیەك بۆ ئەمە دەدۆزینەوە. ئایا پێویستی كۆمەڵگا ئەمەیە؟ ئەو چارەسەریەی بدۆزنەوە ئەم چارەسەریەیە. ئەو خزمەتەیە، خزمەت بەكێ دەكەن؟ ئەو هەموو ئۆتۆمبێڵانەیان خاك تێكدەدات، ژینگە خراپ دەكات. ئەوانەی ئەمە دەكەن بابێن هەزار دۆنم زەوی بەشێوەیەكی بەسیستەم بچێنن، لەلاێك هەركەس سوودمەند دەبێ لەلایەكی تریش كۆمەڵگا برسی نامێنێ وهەمانكات خۆراكی پاك بخۆن و خاكەكەش رزگاری دەبێ و پیس نابێت. بانگی چین دەكەن دەڵێن وەرە ئێرە وەبەرهێنانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل بكە. بانگ دەكەن بۆ ئەوەی(60)ملیار نازانم(600)ملیۆن وەبەرهێنان بكات. بانگهێشت كردن بۆ وەبەرهێنان دەزانن دێتە چ مانایەك؟ سیستەمی سەرمایەداری جارێكتر تۆی بە خۆوە گرێداوە، ئیتر رزگارت نابێ. خۆی لەخۆیدا ساڵانە پێنج تا دە هەزار كەس لەرووداوی هاتووچۆ ژیانی لەدەست دەدات و بەهەزارانیش سەقەت دەبێ.
سیستەمی سەرمایەداری چی دەداتە خەڵك؟ دەتوانێت كامە كێشەی خەڵك چارەسەر بكات.؟ چۆن دەتوانێت كێشەی برسی بوون و بێ كاری چارەسەر بكات؟ سیستەمی سەرمایەداری رۆژێ تەنها لەكاغەزو پۆشاكی بەنرخدا نازانم پەنجا ملیار، نازانم چەند پارە قازانج دەكات. سیستەمی سەرمایەداری بەو شێوەیەیە بەو شێوەیە سیستەم لەسەر پێدەگرێ، لەسیستەمی سەرمایەداریدا تەنها لەشەڕەكانیدا (350) ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی. وەكوتریش كۆمەڵكوژی كلتووریش هەیە. ئێستا سەیری رەوشی رۆژهەڵاتی ناوین و ئەفغانستان و پاكستان بكەن. ئێستا لە سینەكاش دا مردن و لەناو چوون هەیە. لەبەر هەندێ لەپەرتووكی دوایمدا ماركسم زۆر رەخنە كردووە، لەچوارسەد ساڵی دوایدا سەرمایەداری بەسیستەمی خۆی دونیا داگیردەكات. زانستیش لەپێناو بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆیدا بەكاردێنێ، باشە تۆ چ سوودێك لەسیستەمی سەرمایەداریدا دەبینی، چاوەڕێی چۆن رزگار بوونێكی؟ بۆچی ئەوەندە پێویست دەبینن گرێدراوی رۆژئاوا بن؟ سیستەمی سەرمایەداری لەماوەی ئەو چوارسەد ساڵەی دوایدا هەموو نرخ و بەهاكانی جیهانی گواستەوە و رۆژئاوا جیهانی داگیركرد، بەردەوامیش بەداگیركاری خۆی دەدات. من خۆم گەیاندە هێزی شی كردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری و سیستەمەكانی تریش. والرشتاین وهۆبز باونیشم خوێندنەوە، نزیكایەتی رەخنەكردنیان هەیە بەڵام كەمە. والرشتاین دەڵێت: ئێمە بەنرخ و بەهاكانی رۆژئاوا گەورە بووین، ئەو سیستەمەمان بەئەكادیمیای رۆژئاواوە وەك شەربەت بەسەرجیهاندا دابەش كرد. واتە ئێمە هەر لە سەرەتاوە یەك لایەنە بیرمان كردەوە، زۆر راستە. لەبەر بوێریەكەی پیرۆزبایی لێ دەكەم. لەبەرئەوە دەڵێم، ناچار نیین ئێمە ئەوەندە پەیوەستی سیستەمی سەرمایەداری بین. من ئەوەش باش دەزانم سیستەمی سەرمایەداری چۆن دەبێتەوە ئۆپۆزیسیۆنی سەرمایەداری. چۆنیەتی بەڕێكردنی دژە سەرمایەداریش زۆرباش دەزانم. كۆمەڵگا چۆن خۆی دەپارێزێت. چۆن بونیاد دەنرێت، پێشدەكەوێ، زۆر باشم شیكردەوە. تا ئەو ئاستە پەیوەست بوون بەم سیستەمەوە چارە نییە، پێچەوانە كێشەكان هێشتا گرانتر دەكات. لەبەر هەندێ ئەگەر بەتەواویش نەبێت دەبێ سەرمایەداری سنووردار بكرێت. لەمەكێ زەرەر دەكات، كێ لەمەوون دەكات؟ هەركەس لەمەدا قازانج دەكات.
پێویستە بەماهیر قەیناك بگوترێت، جیهانگیری و نەتەوەپەرستی لەهەمان ناوەندەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، بەرهەم دەهێنرێت. ئەوانەیەك لەوەی تر سەربەخۆ نییە. لەیەكیاندا جیهانگیری پێشدەكەوێ لەوەی تریشیان دامەزراوەگەری پێش دەكەوێت. بەمشێوەیە بەردەوام دەكات و دەڕوا ماهیر قەیناك لەمن تێدەگا؟ دەزانێ كەمن ئەلتەرناتیفێكی گرنگم دەرخستۆتە پێش، رۆژهەڵاتی ناوینم باش شیكردۆتەوە، شیكردنەوە تازەكانم دەزانێت؟ دەتوانن پەرتووكەكەمی پێ بدەن. منی وەكو دیموكراتێكی لیبڕاڵ پێناسە كردووە، نەخێر من دیموكراتێكی لیبڕاڵ نیم، دیموكراتێكی رادیكاڵم. دیموكراتیەتی من وەكو ئەوروپاش نییە.
تەنها دەستپێشخەری سەربازان نابێ، دەڵێن دەستپێشخەری مەدەنیشی تێكەڵ دەبێ. لەوانەیە.
هەبوونی هێزی چارەسەری كێشەی كورد وهێنانە حالەتێكی تۆكمەوە كارم بۆی كردووە و بەردەوامیش چالاكییە چەوتەكانم رەخنە كردووە، تەنها رووداوی(33)سەربازەكە نا، رووداوی زۆر زیاتر هەیە. لەبەر ئەوە بوو ئەو رووداوەی لەگوندی بیلگە روویدا زۆرم باس دەكرد، شتی پەیوەست بمەوەم باسكرد.
ئۆڕاڵ چالشلەر دەڵێت: دەبێ بیرنەكرێتەوە لایەنی بەرامبەر چۆن بیردەكاتەوە، پێشنیارەكانی چارەسەری چین پێشكەش بكرێت، دیاری دەكات خۆی لە خۆیدا. ئێمە نەخشەی رێگای خۆمان هەیە، پێشنیارەكانی چارەسەری خۆمان پێشكەش دەكەین، ئەوانە دەبنە پێشنیاری چارەسەری ئێمە.
دەڵێن سەبارەت بەچارەسەری كێشەی كورد سەربازان بەباشی و بەخراپی شتێكیان دیاری نەكردووە. ئەو كات ئەمە چییە؟ واتا شەڕیان دەوێت؟ واتا دەیانەوێت ئەمە بكەن؟ بەرپرسیاریەتی نەخشەی رێگا چیە بۆ رۆشنبیران و داموودەزگا مەدەنیەكان لەكاتی خۆیدا روونی دەكەمەوە. خۆی لە خۆێدا من ئەوە دەكەم. رۆڵ دەدەمە هەموو چین و توێژەكان. لەنەخشەی رێگادا جێگایەك بۆ رۆشنبیران وكۆمەڵگای مەدەنی جیادەكەمەوە. ئەوانیش دەبنە بەشێك لەچارەسەری.
زۆر ئاساییە. بابەتەكە بەسەردێری دیموكراسی دەتوانرێت گفتوگۆ بكرێت. لەگەل مومتەزەر توركۆن لەزانستە سیاسیەكان لەهەمان قۆناخ دابووینە؟ بۆخۆی كەسێكی گرنگ بوو، رەگ و ریشەكەی (MHP) بوو بەڵام مەسەلەی دەزانی و بەناوی دەكرد. من هیچ ئەوم ناناسی، بەدواداچوونی نووسینەكانم كردووە، نووسینەكانی باشن، باش دەنووسێت. پێویستە ئەوە بەو بگوترێت. دەتوانێ لەسەر بونیادنانی ناسینی توركیا قووڵ ببێتەوە، ئەویش ئەوە دەزانێ و ئەمە بەكاردێنێ. بەتەنها بونیادنانی توركیایەتی نا لێتوێژینەوە لەتوركیایەتی پێویستە.
سەبارەت بە سەر راستكردنی هەڵومەرجەكانی ژیانم باسی زیندانی بەشێوازی پیتی(F) وزیندانی بەشێوەی ماڵ دەكەن. هەڵبەتە زیندانی شێوەی پیتی (F) نابێتە چارەسەری لەوەدا دڵنیاین.
پەیوەست بەهێزەكانی باشوورەوە دەزگاێك هەبوو. بەڵام سەری نەگرت. بەقازانج كردنی هێزەكانی باشوور و لەگەڵ ئەوان پێكەوە دەیانوویست كە ئێمە لەناوببەن. لەبەر ئەوە بوو سزای ژووری تاكەكەسییان لەسەریەك دەدا پێم. ئیدی ئێمەیان لێرە بێ دەنگ دەكرد و لەگەڵ هێزەكانی باشوور پلانیان دەكرد، (PKK) پاكتاو بكەن بەڵام سەری نەگرت.
لەكۆنەوە ئەم پیلانە هەبوو. لەپشت ئەم پیلانە ئینگلیز و هێزەكانی تر هەبوون. دەیانوویست پیلانی مۆدێلی باكووریان(باشووری كوردستان) بخەنە واری كردارییەوە. من لەبەر ئەوەی لەمۆدێلی باكوور تێگەیشتم بۆیە لەدژی راوەستام. پیلانیان كردبوو كوردەكان وەكو ئەرمەنیەكان و كوردستانیش وەكو ئەرمەنستان لێ بكەن. ئێوەش دەزانن سەرەتا ئیتحادیەكان ئەرمەنییەكانیان كۆچبەر كرد، تێیسواندن، ئەمە پیلانی ئەڵمانیەكان بوو. دواتر زڵهێزەكان ئەرمەنستانی بچووكیان دروست كرد و ئەرمەنیەكانیان لەوێدا زیندانی كرد. توركیایان هێنا رەوشی دوژمنایەتی كردنی ئەرمەنیەكان. بۆ كوردانیش مۆدێلی باكووریان بۆ هەمان مەبەست پیلان كردبوو. سەرچاوەی ئەم پیلانە دەگەڕێـتەوە بۆ ساڵی(1945)وە هەتا پێش دامەزراندنی (PDK) پیلانیان كردبوو، كورد لە دەوری بارزانی كۆبكەنەوە و دواتریش لەباشووردا دەوڵەتۆچكە ـ نەتەوەیەك دامەزرێنن و هەموو كوردان پەیوەستكەن پێوە. دەیانوویست ئەم دەوڵەتۆچكە نەتەوەیە بكەنە دوژمنی هەموو دەوڵەتە دراوسێیەكان و چ كاتێكیش ویستیان بیدەنە شەڕكردن وەكو ئێستای كەركوك. كەركوك ئێستا وەكو مەنجەلێك دەكوڵێ. رەوشی كوردان وەكو رەوشی ئەمڕۆی پاكستان و ئەفغانستانی لێدەهات. ئەوەی لەمەدا قازانجی دەكرد تەنها بۆخۆیان دەبوون. من لەمە تێگەیشتم بۆیە لەدژی راوەستام، پەسەندم نەكرد. ئایا دەزانن مەسەلەی قوبرس چییە؟ ئینگلتەر لەوێ بنكەیەكی هەیە، كاتێك ئەو بنكەیە مەترسی بێتەسەر بۆ ئەوەی ئەو بنكەیە لەدەست نەچێ(60)ساڵە دوو گەل لەوێ بەشەڕ دێنێ. ئەگەر ئەو شەڕە نەبێ ئینگلتەرا ئەوبنكەیەی لەدەست دەچێ بەڵام هەركاتێك شەڕ هەبوو ئەو بنكەیە بەردەوامی بەخۆی دەدات. تەنها ئامانج ئەوەیە.
وادیارە ئامادەكاریەكانم تاكو ناوەڕاستی ئاب تەواو دەبێت، لەومێژووەوە دەستپێكردنی دیالۆگی دیموكراتی ناچاریە. ئەگەر حكومەت هەنگاو ناوێت نێتە دیالۆگی دیموكراتی، كۆسپ وتەگەرە دروست بكات، ئەو كات حكومەت بەنۆكەر توانبار دەكەم. بەلەبەرچاو گرتنی ماناداری (15)ی ئاب لێدوان دەدەم. لێرەدا هەركەس بەرپرسیاریەتی زۆر گەورەی دەكەوێتە سەرشان. بۆ (15)ی ئاب حەفتەێك و مانگێكی ماوە. هەموو ئەوانەی كاتی گفتوگۆ ودیالۆگ دەیانگرێتەوە حكومەت، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، رۆشنبیران هەركەس دەبێ بۆ ئەویەكە ئامادەبێت. بڕیاری بێ چالاكی (PKK) وادیارە هەتاكو یەكی ئەیلول بەردەوام دەكات، دوای ئەوە چی دەبێت؟ لەبەر ئەوە دەستپێكردنی گفتوگۆ ناچارییە. من سەرۆكی شێتان نیمە بەڵام ئەوەی لەمە تێبگات كەسێكی تر كە پێكی بەهێنی نییە، ئەگەر حكومەت نێتە سەرمێزی گفتوگۆ لەپێناو چارەسەری دیموكراتی هەنگاوی پێویست ناوێژێت، من ئەم حكومەتە لەو مێژووەوە بەدواوە ئاشكرای دەكەم، سیاسەتەكانی رەخنەدەكەم. رێگا لەبەردەم چارەسەری دیموكراتی ناكرێتەوە، حكومەت و ئەو قۆناخە پێشنەخات، بەپیادەكردنی رژێمی شەڕی رایدەگەێنم. ئەو كات ئەوەی چارەسەری ئەو كێشەیەی ناوێ تۆی، ئەوەی دەیەوێ رژێمی شەڕ بەڕێوەبچێ تۆی، بەرپرسیار لەكوشتنی هەزار سەربازو پۆلیس تۆی، حەوت ساڵە چارەسەریت حەواڵەی سوپا كردووە تۆی، دەڵێم هەموو ئەوانەی دەكرێت ودەیەوێت تۆی. من لەپێناو چارەسەری دیموكراتیدا نامەم بۆ گول و ئەردۆغان و زۆر شوێنی تریش نووسیبوو. هەموویان ئاگاداری پێشنیارەكانی منن بۆچارەسەری.
بەهەموو كوردان دەڵێم بەخۆتان لەچارەسەری خۆتان بگەڕێن، من خۆم دەكێشمەوە، دەڵێم ئیتر من لەمەو بەدوا شتێكی بكەم نییە. دەڵێم بڕیاری خۆتان بەخۆتان بدەن. دەڵێم ئیدی من وەكو مردوو بژمێرن. بەخۆی ئیتر شەڕ بۆ كورددان وەكو رابردوو نابێت. لەبەر ئەوەی توركیا چارەسەری نەویستووە لەلایەكی(PKK) دەتوانێ لە گەل ئەمریكا و ئیسرائیل، لەلای تریش دەتوانێ پەیوەندی لەگەل ئێران بەرەو پێشەوە ببات. ئێران وەكو بینیتان لەبەرەی دژ شوێن ناگرێت. لەناو چوونی (PKK) ی ناوێت. لەدوای ئەو رووداوانەی دوای لەسیاسەتەكانی دا گۆڕان دروست دەبێت. لەلایەكی تریش پەیوەندی لەگەڵ سوریا پێش دەخات. چونكە ئەو هێزانەش هەنە كە نایانەوێت (PKK)ش لەناو بچێت. واتا ئەو هێزانەی كەهەركاتێك هاوكاری (PKK)ش بن، هەنە، دەردەكەون . (PKK)ی یەكەم لەناو دەچێت، (PKK)ی دووەم دەردەكەوێت. (PKK)ی دووەم لەناودەچێت، (PKK)ی سێ یەم دەردەكەوێت. ئێمە كاتێك ساڵی(1984)شەڕی چكداریمان دەستپێكرد،(300) كەس بووین. ئەوا (25)ساڵە تێكۆشان بەردەوام دەكات. ئەو كات خاوەن ئەزموونیش نەبووین. دەرفەت و ئیمكانیشمان نەبوو، لەهیچ لایەكیشەوە هاوكاری نەدەكراین. ئێستا بەلای كەمەوە پێنج هەتا دەهەزار گەریلا هەیە. لەناو (PKK)دا كادیری جۆراوجۆر هەیە؛ كادیری بەتەمەنی هەیە، كادیری تەمەن ناوینی هەیە، كادیری گەنجیش هەیە، ئەزموونیشیان زۆرە. لەناو خەڵكیشدا هێزیان دەزانرێت، بەهەموو شێوەیەك ئەزموونی جۆراوجۆر هەیە، لەهەر لایەكی جیهاندا سەیركەی گروپی رێكخستنی هەیە.
نەتەنها(PKK)، (PDK)یش، هێزەكانی باشووریش شەڕ دەكەن، لەباشووردا سوپایەكی سەدهەزار كەسی هەیە، (PKK)ش شوێن لەناو دەگرێت وكەشەڕ بەرفراوان بوو ئەوكات ئەی دەوڵەتی تورك، دەی سوپا پێنج سەد هەزار كەسیەكەی خۆت بنێرە شەڕ. تاكو ئێستا چوارسەد ملیار چوو چوارسەد ملیاری تریش دەڕوا ئینجا لەوەو بەدوا نەتوركیا دەمێنێ ونەحكومەتی دەمێنێ نە ئابووری، هەموو بڵاو دەبێ. لەوانەیە (PKK) سەركەوتن بەدەست نەهێنێ بەڵام ئەو هێزەی هەیە كە بەساڵان شەڕ بەردەوام بكات.
بەڕاستی من رەوشی(PKK) نازانم، هێزیشیان نازانم، هەواڵیان نازانم، رەوشی (PDK)ش نازانم چۆنە، هێزەكەشیان نازانم. بێ ئەوەی ئەوانەش هەمووی بزانم وادەڵێم بەڵام ئەو شەڕە ئەوا سی ساڵە بەردەوام دەكات، ئەگەر چارەسەری پێشنەكەوێت بەردەوام دەكات. لەتوركیا بەحكومەت دەڵێن: كەمێكی تر بەسەر (PKK) دا بچن، لەناو دەچێ بڵاو دەبێتەوە. نەخێر، درۆیە. سی ساڵە توركیا بەو شێوەیە هەڵدەخەڵەتێنن. سی ساڵە لەناو نەچوو ئەو خاڵەی كە پێگەیشتووە لەبەرچاوە. لەتوركیا دەڵێن لەلاێك ئێران ، هاوكارمانە، لەلایكی تریش هاوكاری سووریا وەردەگرین. هاوكاری هێزەكانی باشووریش وەردەگرین، دواتر بەسەریاندا دەچین و لەناویان دەبەین، نەخێر، خۆتان هەڵدەخەڵەتێنن. دەڵێن ئێمە لەهەموو رووێكەوە سەربازی، كلتووری، كۆمەڵایەتی، سیاسی لەچوارلاوە كوردمان خستوونەتە چەمبەرەوە. باشە چی دەبێ!! ئەگەر كورد لەچوارلاوە سەربازی، سیاسی، كۆمەڵایەتی، كلتووری، تەدبیری خۆیان وەربگرن، لەوەو بەدواوە كارمەندێك دێت لاپەڕیەكی چوارسەری دەكاتەوە. دووبارە ئاگادارتان دەكەمەوە، وازلەمانە بێنن. ئەو بۆچوونانەم بگەێننە تاڵەبانی و بارزانی وكەسایەتی ودەزگاكانی تری باشوورە.
لەسوومەرییەكانەوە تا رۆژی ئەمڕۆ شیكردنەوەی رێڕەوی مێژووییم كرد، دەزانم، مێژوو لەكوێ وە بەرهەمێكی راستی داوە. هەموو سیستەمەكانم شیكردەوە، دەزانم ئەو سیستەمانە لەكوێ بەراستی بونیادنراوە وگۆڕێنراوە، پێشی كوردان كراوەیە. لەتوركیا و لەرۆژهەڵاتی ناوین، دیموكراسی پێش دەكەوێت. بێ گومان ئەمە بەم شێوەیەیە. شۆڕشی فەڕەنسا بۆ بورژەوازیەت چ گوزارەیەكی هەیە؛ شۆڕشی ئۆكتۆبەر بۆچینی كرێكار چ گوزارەیەكی هەیە؛ دیموكراتیزە بوونی رۆژهەڵاتی ناوینیش بۆ كوردان خاوەنی رۆلێكی بەو شێوەیە مێژوویە وهێزی بزوێنەرە. زۆرشت دەگۆڕێت . هەموو شتێك دەگۆڕێت.
لەهەندێك كەسدا سەرچاوەی قسەكانیان كەپێش دەكەوێت دیارە لەئەنجامی هەڵسوكەوتی سروشتیانەیە، من بۆ ئەو هەموو شتان دەڵێم ئەكادیمیا دروست بكەن. ئەوەی هێزی تیۆری نەبێ هێزی چارەسەریشی نابێ. ئەوەی مێشكی نەبێ جەستەی نابێ، مێشكی نەبێ دەبێ؟ ئێوە دێنە ئێرە، لەئێوە پرسیار دەكەم وەڵام نادنەوە. ئەوەی دەیەوێت لەمن تێبگات، ئەوەی دەیەوێت شوێن هەڵگرم بێت ناچارە كە جددی بێت. نەپێكی دێنێت، جددیش نابێ هەمانكاتیش پشت بەناوی من دەبەستێ وسیاسەت دەكەی سڵاویشم بۆ دەنێرێ!! پێویستە واز لەم هەڵسوكەوتە بێنی. هەتاكو (AKP) بەسەدان خوێندنگاو لەهەر شوێنێك خوێندنگای سیاسی هەیە. (DTP) بۆچی ناكاتەوە؟ (DTP) ناچارە لەمانە تێبگات. كردنەوەی ئەكادیمیا دەرەوەی یاسا نییە، ئەوانە شتی یاسایین. حەفتەی رابردوو لەخۆوە باسی وەرزشم نەكرد. كاروخەباتی وەكو وەرزش و فۆڵكلۆر لەشەڕ كردن زەحمەتترن. ئامادەكردنی گروپێكی باشی فۆڵكلۆر وكار پێكردنیان لەشەڕ كردن زەحمەتترە. لەبەرچی ئەنجوومەنی شارەكانیان دروست ناكەن؟ ئەركی ئەنجوومەنی شارەوانیە كە ئەنجوومەنی شاردروست بكات. بەپێی یاساش ئەوە بەمڕەنگەیە. ژمارەشم دابوو. دەتوانن ئەنجوومەنی سەد، دووسەد، سێ سەد كەسی دروست بكەن. كورد لەمەو بەدوا بڕیاری خۆیان بەخۆیان دەدەن. لەمەوبەدوا بەوشێوەیە ئەگەر تا ئەمڕۆ جارێكتان بیردەكردەوە لەمەو بەدوا سەدجار دەبێ بیربكەنەوە. یەكتان پێكهێناوە لەمەو بەدواوە هەزاری پێك دێنن. ئەگەر ئەو قسانەم پێك نێنن، جوێن دەدەم، جوێن بەئێوەش دەدەم. جنێو بەنرخەكانی ئەوانیش دەدەم.
لەراستیدا ئەم كێشەیە لەساڵی(2002)چارەسەر دەبوو، هەتا لەكاتی ئۆزالیشدا چارەسەر دەبوو، سەردەمی ئۆزال دەزانن، لەئەنجامی كارە چەپەڵەكانی كۆنترا بووە قوربانی. دواتریش دیسانیش چارەسەر دەكرا، گەنەڕاڵێك لەكۆبوونەوەیەكی (MGK) دەستەی پاراستنی میللی دا، بۆچیللەر دەڵێت: ئەو قەحپەیە هەموو شتێكی خراپ كرد. ئەمە زاراوەی من نییە، ئەوە من ناڵێیم. هەتاكو فەرماندەی كۆنی هێزە دەریایەكان گوڤەن ئەركایە، جاری یەكەم لەكۆبوونەوەدا بۆ من دەڵێت، بەڕێز ئۆجەلان . ئەو هەواڵانەی بەدەست ئێمە دەگەیشتن بەمشێوەیە بوون، راست بوو بەكاری هێناوە، نازانم. دوای ئەوە چیللەر وئەوان شەڕیان گەرم كرد، شەڕیان پەرەپێدا، هەمووشتێك گۆڕا، بۆ ئێوە(19971998)، بۆ منیش گەلەكۆمەیان پێكهێنا. رووداوی عوسمان و بۆتان لەمێژووی رێكخستندا گەورەترین دابڕان بووە. ژنیان لەگەڵ خۆ بردن و چوونە ژیانێكی وەك ئاژەڵان، بێ كەرامەت و بێ شەرەف. ئەو سیاسەتە سیاسەتی(دوو دابڕاو خستنە یەك گوونیەوە)بوو. دوو سەگیان خستنە هەمان گوونیەوە، سەری گونیەكەیان گرێدا، گووتیان بایەكتری بخنكێنن. ئەو سیاسەتە سیاسەتی كەروێشك رابكەو تانجی بیگرە بوو. دیسان زاراوەی با لەناو مەنجەلێكدا بكوڵن بەكاریان هێنا. بەڵام من ناكەوتمە ناو هیچ یەكێك لەو گەمانە. لەدژی ئەوانە راوەستام. لەسەرەتای ساڵی(2000)وە ئەو تەحقیقەی لێرە بەڕێوەچوو وەكو كاربەدەست قسەیان كرد. بەمنیان دەگووت، ئێوە هێزەكانی خۆتان كشاندەوە دەرەوەی سنوور، یەك لایەنە هەنگاوتان هاویشت، لەمەو بەدواش یەكلایەنە هەنگاو داوێن. ئینجا سوپا و دەوڵەت ئێوە دیقەت ناكەن. منیش پرسیاری سیاسەتەكانی دەوڵەتم كرد. ئەوانیش گووتیان، دەوڵەت بەو شەڕە لاوازە ئێوە دیقەت ناگرێت، شەڕ گەرم كەن، شەڕێكی هێشتا جددی تر بكەن. ئەوكات ئێوە دیقەت دەگرن. ئەو كات ناچار دەبن ئێوە دیقەت بكەن، وشە بەوشە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵام ناوەرۆكەكەی بەشێوەیەكی گشتی دەیویست ئەوانە بڵێت، واتەدەیان گووت شەڕ بەرز كردنەوە بۆ ئاستی ناوەڕاست تاكو دەوڵەت ناچار بێ حسابی زیاترمان بۆ بكات. هەڵبەتە من شەڕم جۆش نەكرد. لەمە خۆم بەدوور گرت یان ترسام بەوشێوەم نەكرد، دڵنیا بووم باوەڕم وابوو كە كێشەكە بەشێوەی خۆم چارەسەر دەبێ. لە كاتی ئەجەویدیش كێشەكە چارەسەر دەبوو. بەڵام (MHP) بەمەسەلەی لەسێدارەدان، هەڵواسین رێگای لەبەردەم گرت. گفتوگۆ دروست ببوون. چارەسەری پێشنەكەوت. لەپێش ساڵی(2002)وە چارەسەری پێشنەكەوت. لەشوێنی عەلمانیەتی نەتەوەیی، ئیسلامی نەتەوەیی شوێنی بگرێ هیچ شتێك ناگۆڕێت. ئیسلامی نەتەوەیی وعەلمانی نەتەوەیی هەمان شتن. هەردووكیان لەهەمان كارگەدا دەدروێن. نەتەوەپەرستیەتی ئەحمەدی نەژاد هیچ جیاوازیەكی لەگەل نەتەوەپەرەستیەتی نەتنیاهۆ دا نییە. هەردووكیان هەمان شتن. هیچ جیاوازییەك لەنێوان نەتەوەپەرستایەتی بەعس و جەهەپە دا نییە. پێویستە ئەمە باش بزانرێت. لەبەر ئەوە دیموكراسی دەرفەتێكی گفتوگۆ كردنە تاكو لەمانە هەمووی رزگار بێت. عەبدوڵ لەتیف شەنەری كە لە (AKP) جیا بۆتەوە دەڵێت: ئێمە بەدرێژایی حەوت ساڵ هیچمان نەكرد. نەمانهێنا رۆژەڤەوە، ئەمە رەستەیەكی شەنەرە. دەزانن بۆچی؟ (AKP) تەنازول ناكات. لەبەر نەدیتنی كێشەكەوە دێت. لەماوەی حەوت ساڵدا(1000) هەزار پۆلیس وسەرباز كوژران. دەیانتوانی رێگری لەمە بكەن. دەتوانرا ئەو مردنانە نەبێت. (AKP) ش وەكو حكومەتەكانی تر كێشەكەی حەواڵەی سوپا كرد. وایانزانی، ئەگەر سوپا بەسەر (PKK) دا بچێ و بۆخۆشی هەندێك تەدبیری ئابووری بگرێتە بەر ئێشەكە كۆتایی پێ دێت. كێشەكە كۆتایی دێ. بەڵام وەكو بینیتان كێشەكە تەواو نەبوو. سەرباز چیان ویست (AKP) پێیان دا، یاسای دادگاكردنی منداڵانی ویست، (AKP) دەری خست، یاسای دژەتێرۆریان ویست بەكار بێنن (AKP) دەری خست. یاسای تری داواكرد، سەرباز چیان داواكرد، (AKP) حكومەت جێبەجێیان كردەوە، بەڵام كێشەكە چارەسەر نەبوو.
دەمەوێ بانگەوازیك بەخەڵكی توركیا بكەم. سیاسەتی بێ چارەیی هاوكاری مەكەن. ئەوكەسانەی سیاسەتی بێ چارەیی بەرهەم دێنن بەهەڵویستی دیموكراتیانە رووبەڕوویان ببنەوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لەهەرێمەكەدا ئەنجام دەدرێت وابیر دەكەمەوە زیاتر ناوچە ناوچە بن. لەقسەی فەرمانداری هەكاری لەرابردوودا ئەوە باش تێدەگەی. بەوشێوەیە دەستپێشخەری هەرێمی پێش دەكەون.
فەرماندەكانی ئەو ناوچانە دەستپێشخەری خۆیان بەكار دێنن. پەیوەست بە پەژاكەوە لەئێران بەردەوام دەكات؟ ئەحمەدی نەژاد دوای ئەو رووداوانەی دوای لەئێران سیاسەتی خۆی سەبارەت بەكورد بەرچاو دەرباز دەكات. لەولایەنەوە هەوڵ بدات وكار بكات. لەلایەن رۆشنبیرانی ئەوروپاوە بڵاوكراوێك شتێك هەیە؟ وادیارە زۆر گفتوگۆ دەربارەی چارەسەری دەكەن. بەناودەكەن؟
ئەو حەفتەیەی دوای زیاتر رۆژەڤ بەگفتوگۆی سەرباز ـ سڤیل دەرباز بوو. بەڵام ئەمە گرێدراوە بە كێشەی كوردەوە. ماوەێك گفتوگۆ دەكەن، دواتر دێنەوە سەربابەتی سەرەكی. سەبارەت بە چارەسەریەوە شتێكی تر هەیە؟ لەدوای(15)ی ئابەوە كامە مەیل دەركەوێـتە پێش دیار دەبێ. وادیارە خەباتی پارتی چەتر بەردەوام دەكەن؟ لەم لایەنەوە خەباتی خۆتان پێشخەن. پێویستە بەئایشە و ئەوان بڵێن، كاروخەباتەكانیان بەچڕٍی بەردەوام بكەن.
هۆكاری ئەوەی پارتی چەتر بەتەواوی پێش ناكەوێت چییە، لەهەڵبژاردنەكان تەنگاوی چی بوون؟ هەندێكیان بۆ كشانەوە پێویستە ئەوانە بەڕاستی هەڵسەنگێنرێت. من بۆ ئەمە دەڵێم دەبێ ئەكادیمیا دروست بكەن. خەباتی پارتی چەتر بەفراوان بكەن، بگەێننە زۆر دەوروبەری بەرفراوان. زۆر رۆشنبیرو دەوروبەری بەرفراوان دەتوانن شوێن تیادا بگرن، ئەو ئەنجوومەنەی ئێستا لەشاری باتمان هەیە، چالاكی بكەن. پێویستە ئەنجوومەنەكان چالاك بكرێن.
پەرتووكی نوێم ئێستا پێویست نییە. هۆبس باون پەرتووكێكی بەناوی سەرهەڵدانی سیستەمی كۆن وابزانم نەهاتووە.
رۆمانێكی ئەمین مەعلوف بەناوی بەندەرە كانی رۆژهەڵات، دەتوانن بێنن. وابزانم دەرەوەی ئەم پەرتووكە ئیتر پەرتووكی تری ئەمین مەعلوف نەماوە بێنن. پەرتووكی دەركەوتنی بزماری دونیای ئەمین مەعلوفم وەرگرت.
پەرتووكێكی كارل سیچمیت نەناردبوو دەتوانن بی نێرن. نووسینە ئەدەبیەكانی ئادۆرنۆ وپەرتووكی بەناوی شۆڕشی بەلشەفیكی كارل هاتبێ، تەواو باشە. وەكوتر پێویستیم بەهیچ شتێكی تر نییە.
سڵاوم دەنێرم بۆ زیندانیان، ئەگەر هەڤاڵانی زیندانی دیاربەكر سڵاویان هەیە، سڵاوی منیش بیگەێننە ئەوان. لەو شوێنەی كە لێی هاتوون، بۆ گەلەكەم ، بۆ هەڤاڵانی زیندان سڵاوم هەیە.
رۆژ باش
8 تەمموز 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست