کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچه‌که‌ی خاڵه‌ شه‌هاب وام لێده‌کات بڵێم، گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ناڕوێته‌وه‌

Monday, 21/12/2009, 12:00


پێشینان هه‌ر قسه‌یه‌کیان کردوه‌ وه‌ك نه‌خشی به‌رد وایه‌، به‌ڵام وام لێهاتوه‌ که‌ گومانم بێت له‌و په‌نده‌ی که‌ ده‌ڵێت گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌! چونکه‌ که‌ڵه‌ شه‌هیدێکی وه‌ك خاڵه‌ شه‌هاب که‌ پێویست به‌ مه‌دحکردنی ناکات و ڕۆحی پاکی له‌ ئاسمانی کوردستاندا به‌سه‌ر سه‌ری هه‌مومانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌، کچه‌که‌شی که‌ هه‌مومان ده‌زانین که‌ بۆته‌ پاڵپشتی دزوجه‌رده‌و گه‌نده‌ڵ و ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین خیانه‌ت له‌م میلله‌ته‌ ده‌که‌ن و هه‌رچی خراپه‌و داو‌ێنپیسی و کردارو ڕه‌فتاری ناشرین هه‌یه‌ لێمان بینین. ده‌بو کچی ئه‌و شه‌هیده‌ی که‌ له‌ پێناوی میلله‌ت چوه‌ به‌ر قه‌ناره‌ پشت‌وپه‌نای لێقه‌وماو و سته‌مدیده‌ی ئه‌م گه‌له‌ بوایه‌ و له‌به‌ره‌ی میلله‌ت کاری بکردایه‌ به‌ڵام وادیاره‌ گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی نه‌ڕواوه‌ته‌وه‌! سۆزان چوار ساڵی ڕابوردوو له‌ په‌رله‌مان هیچمان لێنه‌دی جگه‌ له‌ وێنه‌ کێشان، که‌چی ئێسته‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌که‌وێته‌ قسه‌ی بێسه‌روبه‌ر دژی ئۆپۆزسیۆن! چۆن ده‌بێت ئه‌و کچه‌ی باوکی به‌ ئۆپۆزسیۆنی شه‌هید بوو ئه‌و هێنده‌ بێشه‌رمانه‌ هێرشبکاته‌ سه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی میلله‌ت! گۆڕان ئێسته‌ هه‌زار نه‌یاره‌کانی قسه‌بکه‌ن و تاوانی بخه‌نه‌ پاڵ تاکه‌ ده‌نگه‌ که‌ به‌فه‌رمی توانیویه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵه‌کان بڵێت نا!!
گومانم نیه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕۆحی پاکی خاڵه‌ شه‌هاب له‌به‌هه‌شتدا ئازاری پێگه‌ییوه‌ له‌ کردارو ڕه‌فتاری ناشرینی سۆزان. بۆیه‌ ئێمه‌ پێی ئه‌ڵێین خاڵه‌ گیان ئاسوده‌به‌ و خه‌م مه‌خۆ سۆزان کچی تۆ نیه‌! کچی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ هه‌زاران مێینه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن که‌ له‌ژێر باری گرانی به‌عسدا چه‌وسانه‌وه‌و ئێسته‌ش هاوکاره‌کانی سۆزان ده‌یان چه‌وسێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان چۆکداناده‌ن و سه‌روه‌ری کوردستان ناگۆڕنه‌وه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان. .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە