کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاكه‌ سه‌رۆی به‌ ناهه‌ق كوژراو: عیرفان بارزانی سه‌رۆكی قوتابیانیش هاوخه‌می تۆیه‌ .... به‌ڵام ...

Tuesday, 18/05/2010, 12:00



كاكه‌ عیرفانی قوتابیان له‌ دایكبووی كۆله‌وارگه‌ی دیانا من ده‌یناسم.. شه‌ریكی دێرینی كه‌لایانێی به‌هارانی بندیواری لا ماڵمانه‌ .. عیرفان كوڕه‌ شه‌هیدێكی زوڵم لێكراوی باوك‌ ئه‌نفالی به‌رزانیه‌ كه‌ له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له‌‌ ناكاو رفێنرا و له‌ بیابانی سه‌ماوه‌ بنبزركرا . براو خوشكه‌كانی به‌ هه‌تیمی، به‌ هیمه‌تی دایكه به‌ ناهه‌ق بێوه‌ژنكراوه‌كه‌ی‌ گه‌وره‌كران، و به‌ كوله‌مه‌رگی، به‌ڵام به‌ سه‌ربه‌رزی،‌‌ خوێندن و ژیانی خۆیان برده‌سه‌ر .. عیرفان كوڕی بچووك و زێده‌جه‌رگی دایكیه‌تی له‌وانه‌یه‌ شێوه‌ی باوكه‌ رفێنراوه‌كه‌ی خۆی له‌ یاد نه‌بێت .. هه‌ر به‌ وێنه‌ كۆن و ره‌ش وسپیه‌كان ئاشنای روخسارو چاوه‌كانی باوكی بووه‌‌.. سیمای ێه‌دام له‌ دڵی دایكی عیرفان ببوه مۆته‌كه‌ كه‌ ێه‌دام له‌ ته‌له‌فزیۆن به‌ده‌ر ده‌كه‌وت ئه‌و له‌ جێگه‌ی خۆی ده‌بوورایه‌وه‌و ترس و تۆقانی رفاندنی مێردی عه‌زیز و شه‌هیدكردنی ‌و نه‌زانینی هه‌واڵی كوشتنی تا زه‌مانێكی دره‌نگ هه‌مووی بوونه‌ خه‌فه‌تی گه‌وره‌ ئۆقره‌ی ئه‌و دایكه‌ خۆڕاگره‌یان بڕیبوو تا وای لێهات جه‌سته‌ی پاكی ببوه‌ مۆڵگه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و حه‌وانه‌بڕ..‌له‌ 31 ئابی 1996 كاتێك ێه‌دامی، بكوژی خال عه‌زیزی باوكی عیرفان، به‌ده‌بابه‌كانی خۆی و به‌ كلكزه‌ردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌ولێری له‌ ده‌ست جه‌لالیه‌كان سه‌نده‌وه‌ .. ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌دایه‌كی وای نه‌بوو له‌ دڵی عیرفان و براكانیه‌وه‌ چونكه‌ ده‌انزانی به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی كابووسی ێه‌دام خه‌وی شه‌وانی دایكه‌كه‌یان حه‌رام ده‌بێته‌وه‌.. كه‌ سه‌دام گیرا دایكه‌ باوه‌ری نه‌ده‌كرد به‌لام له‌ خۆشیان پێی زه‌وی نه‌ده‌گرت.
رۆژگار رۆیی و براو خوشكانی عیرفان گه‌وره‌ بوون و هه‌ریه‌كه‌یان بوونه‌ خاوه‌ن شه‌هاده‌ی خۆیان و ئه‌ركی ماڵداری كه‌وته‌ سه‌ر شانی براگه‌وره‌وه‌، كه‌ وه‌ك راهیێكی خۆنه‌ناس خزمه‌تی دایك و براو خوشكه‌كانی خۆی ده‌كرد.. حه‌زی دایك ئه‌وه‌یه‌ پێش بمرێت چاوی به‌ نه‌وه‌ی خۆی بكه‌وێت... به‌یانیێكیان ئه‌م حه‌زه‌ی خۆی به‌ كزی له‌ بناگوێی فه‌رحان چرپاند.. فرحانیش به‌ دڵێكی شكاوه‌وه‌ گوتی (باشه‌ دایێ)..
دڵشكاوی فه‌رحان له‌وه‌ ده‌هات كه‌ ئه‌و له‌ مێژه‌ نیه‌تی ژنهێنانی هێناوه‌ به‌ڵام ‌ به‌رزه‌خێك ‌ كه‌وتۆته‌ نێوان خۆی ئه‌و گوڵه‌ی كه‌ له‌ گوڵزاری دونیا هه‌ڵی بژاردووه‌ تا بیكا به‌ هاوسه‌ری ئاینده‌.. دڵشكاوی براگه‌وره‌ له‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌ویش به‌ حیساب كوڕه‌ شه‌هیدیكی ئه‌نفالكراوی بارزانیه‌ .. به‌ڵام شێخه‌ لووتبه‌رزه‌كانی بارزان قبووڵیان نیه‌ خزمایه‌تی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.. كچیان لێده‌به‌ن به‌ڵام كچی خۆیان ناده‌نێ!!! ئه‌و نه‌ریته‌‌ لووتبه‌رزانه‌یه‌ كه‌ له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌مازۆنیش باوی نه‌وماوه‌ به‌ڵام لای بنه‌ماڵه فیرعه‌ونیه‌كه‌ی شێخانی بارزان یه‌ك له نه‌ریت و‌ عورفه‌ موقه‌ده‌سه‌كانه‌و... به‌ سه‌دان ناسكه‌ كچی شۆخی بارزان وا خه‌ریكه‌ سیس ده‌بن ده‌بنه‌ قوربانی ئه‌م نه‌ریته‌ نه‌گریسه‌
پاش بته‌و بوونی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ولێر .. عیرفان وه‌ك كوڕه‌ شه‌هیدێك و په‌روه‌رده‌كراوی ده‌ستی كڵۆڵی هه‌ژاری به‌ره‌ به‌ره‌ كه‌لكی له‌ چه‌ند ئیمتیازاتێك وه‌رگرت كه‌ له‌ خودی ئه‌ودا هه‌بوون و له‌ قوتابیانی تردا نه‌بوون و هه‌ر زوو له‌ یه‌كێتی قوتابیان كوردستان چووه‌ پێش.. كه‌ گه‌یشته‌ زانكۆ به‌ ئه‌مری به‌رزی شێخانی بارزانه‌وه‌ كرا به‌ سكرتێری ئه‌م یه‌كێتیه‌.. حیكمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوڕانی میلله‌تی بارزان (له‌ غه‌یری شیخه‌كان) : له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌تن و گوێرایه‌ڵی نه‌ریته‌ موقه‌ده‌سه‌كانن ، شایسته‌ن ببن به‌ خودانی پۆستی به‌رز له‌ شوێنه‌ حه‌ساسه‌كان.. به‌ڵام ببن به‌ زاوا ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌.. زۆریش بڤه‌یه‌..
عیرفان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانێت .. كه‌ سه‌رده‌شتی هاوزانكۆی خۆی به‌ هۆی بابه‌تێكه‌وه‌ رفێنرا و دوواتر كوژرا.. كه‌ تیایدا به‌ ئیفتڕازی خۆی ده‌كات به‌ ده‌زگیرانی كچی مه‌سعودی (خودا) گچكه‌ی بارزان بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌م لووتبه‌رزیه‌ی بنه‌ماَڵه‌ بكات .. عیرفان كوشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی پێ ئاساییه‌ چونكه‌ له‌ مه‌نتقی بنه‌ماڵه‌ شاره‌زایه‌..
كه‌ له‌پێش په‌رله‌مانیش عیرفان ویستی به‌رگه‌ له‌وانه‌ بگرێت كه‌ : (ویستیان مه‌سه‌له‌كه‌ به‌ره‌و ئاستێكی ئاشوبگێڕانه‌ به‌رن) وه‌ك ئیعلامی پارتی رایگه‌یاند . دیسان له‌ مه‌نتقی بنه‌ماڵه‌ تێده‌گات كه‌ ده‌یه‌‌وێت (میلله‌ت) تێبگات كه‌ گاڵته‌ كردن به‌ ره‌مزه‌كانی بنه‌ماڵه‌ و‌ ئیهانه‌ی موقه‌دده‌ساتی بارزان كفرێكی گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌‌ كوشتنی سه‌رده‌شت و ئه‌شباهی سه‌رده‌شت ده‌بێت‌ هه‌موویان به‌ ئه‌ركیكی پیرۆز بزانن.

راسته‌ رفاندنی سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌ له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵك بۆ عیرفانی كوڕی باوك رفێنراو یادگاری تاڵی رفاندنی باوكی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ێه‌دامه‌وه‌ به‌ بیر دێنێته‌وه‌..
راسته‌ بردنی بۆ ناو خاكی عه‌ره‌ب وفرێدانی جه‌سته‌ی كوژراوی له‌ بیابانی مووسڵ‌ دیسان كولاندنه‌وه‌ی ئه‌و برینه‌یه‌ كه‌ شه‌وانه‌ پیره‌ دایك به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌یناڵاند
راسته‌ ئه‌م چه‌مكی به‌یه‌كسانكردنی خه‌ونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌ سه‌رده‌شت باوه‌ڕی پێهه‌بوو راست و درووسته‌و هه‌مان خه‌ونی ئه‌وو براكه‌یتی
راسته‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ستی عیرفان بووایه‌ ، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ دڵشكاندنی براكه‌ی،‌ رۆژی كوشتنی سه‌رده‌شتی ده‌كرد به‌ رۆژی (ڤاله‌نتاینی كوردستان)
به‌ڵام ئه‌و واقعه‌ی ئه‌وڕۆمان بێگومان بوار نادا به‌م راستیانه‌ و عیرفانیش شیفره‌كه‌ی باش ده‌خوێنێته‌وه‌.
بۆیه‌ كاتێك كاكه‌ عیرفانم بینی له‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی لێوه‌شاوه‌ی (ی ق ك) ده‌م‌كوتی ده‌نگه‌ به‌رزه‌كانی هاوخه‌مانی سه‌رده‌شتی ده‌كرد و رێگری له‌ چوونه‌ ژووره‌ویان ده‌كرد بۆ ناو شوێنه‌ بۆگه‌نه‌كه‌ی به‌ ناو په‌رله‌مان هیچ نه‌شله‌ژام و تووڕه‌ نه‌بووم چونكه‌ ده‌زانم كاكه‌ عیرفان شاره‌زا بووه‌ له‌ مه‌نتیقی بنه‌ماله‌ی شێخانی بارزان.. ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵی نه‌ریته‌ بڤه‌كان نه‌بێت ئه‌وا بێگومان شایسته‌ی ئه‌م پۆسته‌ به‌رزه‌و ئه‌م رێزلێنانه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه ده‌ست وجاامانه‌ سووره‌یه‌‌ نیه‌...

 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە