لەوەرزارەتى بازرگانى پیشەسازى كوردستان چ باسە
Saturday, 02/01/2010, 12:00
بێگومان دواى ئەوەى كابینەى شەشەم راگەیاندرا جەماوەرى كوردستان بەئۆمێدەوە دەروانە حوكمەتەكەى بەرێز (دكتۆر بەهەرەم سالع)زۆربەى چاودێرانى سیاسى پێیان وایە سەرۆكى حوكمەت سەركەتوو دەبێت چونكە كەسێكى پرۆفیشنالە لە كارەكان ئەمەش شتێكى حاش هەلنەگرە بەرێز سەرۆكى حوكمە خەون بەوە دەبینێت بتوانێت حوكمەتەكەى ئەوپەرى خزمەت بە جەماوەرى كوردستتان بكات بەڵام هەروەك كورد گوتەنى چەپلە بەدەستێك لێنادرێت بۆیە پێویستە لەسەر وەزیرە بەرێزەكانى تەواو هاوكارى بكەن بەڵام بەداخەوە لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى دەبێت چ باس بێت
سەرەتا ئەم وەرزارەتە درا بە كەسێكى توركمان كاتێك وەك وەزیر دەست بەكاربوو زۆر كارى قورسى لە پێش بوو هەر سەرەتاى كارى ئەم وەزیرە یەكخستى دوو وەرزارەت بوو بەَلام بەداخەوە ئەوەى رووى نەدا روویدا سەرەتا ئەوەى بەزمانى تووركمانى قسەى بكردابایە لە چواردەورەى خۆى كۆى كردەوە ئەمە كارێكى ئاسایە هەموو كەس حەز دەكات ئەو كەسانەى لەنزیكەوە كارى لەگەل دەكەن هاوزمان و خزمانى خۆى بێت ، بەڵام دواى ئەوەى كارمەنداى هەردوو وەرزارەتى بازرگانى پێشوو پیشەسازى تێكەل كرد یەك فەرمانبەرى وەزارەتى پیشەسازى نەگواستەوە بەبیانوى ئەوەى ئەوان خانە خوێنن بەئاشكرا غەدرى لە فەرمانبەرانى بازرگانى كرد هەربەوەش نەوەستا دواى ئەوەى فەرمانبەرێكى زۆرى نقلى دام دەزگاكانى ترى سەر بەوەزارەت كردو ئەم مانگە هەلسا بە موكافەئە كردنى فەرمانبەرانى وەزارەتەكەى كەچى ناعەدالەتى وەك سیماى یەكەم كارى رەنگى داوە ئەویش هەلسا بە پێدانى برى (50)هەزار دینار بەفەرمانبەرانى وەزارەتى پیشە سازى و برى (30)هەزار دینار بە فەرمانبەرانى وەزارەتى بازرگانى ئەو فەرمانبەرانەى گواسترانەوە بۆ شوێنەكانى ترى دەرەوەى دیوان یەك دینار موكفائەیان پێ نەدرا ئەمەش لێدەگەرێن چونكە وەزیرى بەرێز تا ئێستا ژیانى لە كوردستان بەسەر نەبردووە بەلكو دەلێن لە وولاتى توركیا ژیاوە یاخود ئەوەتا فێرى عەقلیەتى كەمالى بووە بۆیە هەر كاتێك موراجع سەردانى ئەم وەزارەتە بكات دەبێت بۆماوەى (3تاوەكو 10) رۆژ چاوەرێ بكات بۆئەوەى وەزیرى بەرێز ئیمزا یەك بۆكتابەكەى بكات و كارەكەى راپەرێنێت خۆ ئەگەر ئەو موراجعە كوردیش بێت بەڵام زمانى توركمانى بزانێت ئەوا پارووى كەووتۆتە روونى بەیەك كاتژمێر ئیمزا بۆكتابەكەى دەكرێت و بەرێزەوە بەرێ دەكرێت ، جا فەرمانبەرى كوردى داماوو لە نێو خاكى خۆى و لە ژێر سێبەرى حوكمەتى كوردى دەچەوسێندرێتەوە چۆن گلەیى لە حوكمەتى كەمالى توركیا بكات كە هەلدەستێن بە راگرتى چالاكی حزبە كوردیەكان ،كاتێك سەرۆكى حوكمەتى هەرێم سەردانى ناوچەكانى ترى كوردستان دەكات یاخود كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى دەبەستێت باس لە بنبر كردنى گەندەلى دەكات دەكات پرسیارێك دێتە ئاراوە ئایا ئەم كارەى وەزیرى بازرگانى و پیشە سازى گەندەلى نیە یاخود چ ناوێكى ترى لێدەندرێت خۆ ئەگەر گەندەلى نەبێت بەشێكە لە برەو دان بەگەندەلى تكایە وەزیرى بەرێز سەرەتاى كارتەو بەخۆداچوونەوە پێویستە بۆهەرمرۆڤێك لە كارەكانى جا ئەو مرۆڤە ئەگەر بەرپرس بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست