کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەهۆى نزیكبوونەوەى لەپارتى لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرى كاروبارى كۆمەڵایەتى دەكرێت

Sunday, 02/06/2013, 12:00






بەهۆى نزیكبوونەوەى لە پارتى دیموكراتى كوردستان مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرى كاروبارى كۆمەڵایەتى دەكات و هۆشدارى نزیك بوونەوەى لەپارتى دیموكراتى كوردستان پێ رادەگەیەنێـت.
لەدواین كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) لەشارى سلێمانى لەگەڵ وەزیرە یەكێتیەكان لەكابینەى حەوتەم، ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك) هۆشدارى نزیك بوونەوەى ئاسۆس نەجیب وەزیرى كاروبارى كۆمەڵایەتى لەپارتى دیموكراتى كوردستان و كاركردن لەژێر كاریگەرى پارتى رادەگەیەنێت و گلەیى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى لەم وەزیرە دەكات و هۆشدارى دەدات لەبەرامبەر نزیكبوونەوەى لەپارتى.
سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو لەكۆبونەوەكە رایگەیاند لەو كۆبونەوەیەدا چەند پرسێكى پەیوەست بەئەداى حكومەت لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى و بوونى كەموكوڕى لەپرۆژەكانى سلێمانى باسى لەبارەوە كراوە و ئەوەش خراوەتەڕوو وەزیرە یەكێتییەكان وەك پێویست نین لەكاروبارەكانیان. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى باسكرد لەو كۆبونەوەیەدا لەلایەن ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى گلەیى لەوەزیرى كۆمەڵایەتى كۆمەڵایەتى كراوە بەهۆى ئەوەى لەپارتى نزیك بۆتەوەو كارەكانى كەوتۆتە ژێر كاریگەرى پارتى دیموكراتى كوردستان. بۆیەش پێشنیارى ئەوە كراوە لێپێچینەوەى لەگەڵدا بكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە