کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بیمەى کەیبانوو و گۆڕینى کۆمەڵگا

Sunday, 30/05/2010, 12:00



بەداخەوە و زۆر بە داخەوە ئێمە لە کاتێکدا حکومەت و نیزام و ئیدارە و ئابووریەکەمان هەر هەمووى ســەقەتە ئۆپۆزیســیۆن و داکۆکیکەرانیشــمان دیســانەوە هەر ســەقەتن و لەوە ناچێ ئەوانیش لە بەربەرەکانیەکى ڕاســتەقینەدا بن بەرامبەر حکومەت و دەســەڵاتەکەمان بەو پێ یەى بەرنامەیەکى پێش داڕێژراویان نیە بۆ خواســتەکانى میللەت بەگشــتى و ئەو پێشــنیار و داواکاریانەى ئەیخەنە بەردەم پەرلەمان شــەرم و شــپرزەیى و کاڵ و کرچى پێوە دیارە وەک ئەوەى ئەو داخوازیانەى ئەیخەنە ڕوو ڕەوا نەبن و داواى خێر و ســەدەقە لە حکومەت و دەســەڵات بکەن هەر بۆیەش ئەمە بۆتە خاڵى لاوازیان و هەموو پێشــنیار و داخوازیەکانیان بە دەنگى لیســتەکانى ســەر بە دەســەڵات کە پێشــتر هەموویان کۆک کراون لە ســەرى بەر پەرچ ئەدرێنەوە و هەروەکوو گوێشــیان لێ ى نەبووبێ تووڕى ئەدەنە ســەبەتەى خۆڵەکانى پەرلەمانەوە، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر پێشــنیار و پڕۆژەیەک لە خزمەتى خەڵکدا بێت لە پەرلەمانێکى ڕاســتەقینەدا ئۆپۆزیســیۆن و نائۆپۆزیســیۆن هەمووى بەیەکەوە دەبێ لە خەمیدا بن بەڵام ناو پەرلەمانى کارتۆنى کوردى نەگبەتیش هەر بۆتە بەرەیەکى جەنگى دیکە و بە میزاجى ئەم حیزب و ئەو حیزب و ئەو ئۆپۆزیســیۆن و ئەم دەســەڵاتدار و ئەو دەســەڵاتدار تا ئێسـتا هیچ خێر و بێرێک لە پەرلەمانەوە نەهاتۆتە دەرەوە بۆ میللەت و بگرە پەرلەمان بۆتە ڤایرۆســى ڕاگرتنى کار و چالاکى خەڵکیش. لێرەدا ئێمە خۆمان ماندووناکەین باس لە پەرلەمانتارانى لیســتى دەســەڵات بکەین چونکە هەموومان ئەزانین کێن و چین و چۆن دانراون و ئەرکى ئەوانیش پیاو تۆزێ ویژدانانە قســەبکات خزمەت کردنى کۆمەڵگا نیە چونکە داماوانە بەو مەرجە دانراون کە تەنها ملە لەقێ بکەن و لە هەر پڕۆژەیەکدا کاریان پێیان بوو ئەشــەدووبیلاى خۆیان بکەن و بڕۆن مووچەو ســەیارە و پاســەوانى خۆیان وەرگرن دەنا ئەم بەسـتەزمانانە لەوە زیاتر هیچ ســەڵاحیەتێکى دیکەیان نیەو جێگاى گلەیى نین و هەرچیەکمان پێ ووتبن دەبێ گەردنمان ئازاد بکەن ، شــتێکى دیکەى ئەو بەسـتەزمانانە ئەوەیە کە بە دەنگى ڕاسـتەقینەى میللەت دانەنراون ئەوان دەنگیان بدرێتێ و نەدرێتێ ئەوا حیزبەکانیان خۆیان لە ناو خۆیاندا بە پێ ى پەیماننامەى نێوانیان کورسـیەکانیش دابەش ئەکەن کە ڕەنگە ژمارەى کورســیەکانى یەکێکیان لەوى دیکەشــیان زۆر زیاتر بێت بەڵام ڕووى زەمانە ڕەش بێت ناچارن یەکدى لە باوەش بگرن و وەک یەک برا بەشــى بکەن. بەڵام ئەوەى جێگاى ســەرنجى ئێمەیە کورســیەکانى بەرەى گەل و ئۆپۆزیســیۆنە کە ســەد دەر ســەد بە دەنگى پاکى مەردوومى چەوســاوەى کورد هاتوونەتە مەیدان کە بێگومان ژمارەیان بەر داتاشــین و ســاختەکارى هەڵبژاردنیش کەوتووە دەنا هەر دەبوونە زۆرینەش ، ئەلحوکم و للە بۆ خۆ لادان لە شــەڕى ناگەهان قبوڵ کرا و بەڵام هێشــتا سێ یەکى پەرلەمان پێک دێنن و پەرلەمانتاریش لە پەرلەمانى ڕاســتەقینەدا بە مرۆڤێکى خاوەن حەســانە و دیپلۆماتکار پێناســە ئەکرێت وە یاداشــت و داخوازی و پێشــنیارەکانى هێزى یاســایى هەیەو ناکرێت بە دەســت هەڵبڕینێک دەمى دابخەن، چونکە جەماوەرى هەیە، بڕواتان بێت پەرلەمانتارانى ئۆپۆزیســیۆنەکەمان ڕاســتەقینەترین جەماوەرى هەیە کە حیزبەکانى دەســەڵات ئەمڕۆ بە ئاواتەوەن بۆى کە تازە لە دەســتیان چووە و ناگەڕێتەوە ، کەچى لە گەڵ ئەم هەموو هێزە شــەرعیەى ئۆپۆزیســیۆنەکەمان هەیەتى لە پەرلەماندا شــەرمنى و لاوازى دەنگیان لەم دوواییانەدا زیادى کردووە و هیمەت و بڕشــتیان خەریکە دەگاتە ئاســتى نەمان ، ئاخر براینە با چاو ســوورکردنەوە و هەڕەشــە و مەســڵەحەت و چاوەڕوانى بۆ دەســتەبەر کردنى بوودجە بۆ خۆتان نەبێتە هۆکارى ســاردبوونەوە و خاوبوونەوەتان ناهەقیش ناڵێین هەڵوێسـتى جوامێرانەشـتان هەبوو لە ڕابووردوودا بەڵام ئەمڕۆ و دوێنێتان جیاوازیەکى گەورەى هەیە پێدەچێ ئێســتاش چووبنەوە ســەر ئەلحوکمو للەکە و چاوەڕوانى خێرێک بکەن لە دەســەڵات، بەڵام هەمیشــە ئەوەتان لە بەرچاوبێت کە ئەوەى جەماوەر و میللەتى لە پشــت بێت خودا و هێزگەلى خێرخوازیشــى لە پشـتە ، ئێوە دەمێک بوو بانگەشــەى زۆر بابەت و بەدیهێنانى زۆر مافتان بۆ میللەت کرد لەوانە بیمەى ئافرەتى کەیبانووى ماڵ و بیمەى بێکاران و بە کۆمپیتەر و ســیســتەماتیک کردنى دام و دەزگاکان و بیمەى تەندرووســتى و..............چى و چى تر، ئەوەبوو ســەرەنجام لەم دوواییەدا مووچەى کەیبانووتان هێنایەوە ســەر مێزى پەرلەمان بەڵام چ مووچەو مافێک هەروەکوو لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیســتمان داواکارى بڕینەوەى تەنها 25000 دینار بۆ کەیبانووى ماڵ، ئاخر هەرکەســێ لەم ڕۆژگارەدا بڕوانێتە وەها پێشــنیار و داواى مافێک ســەربەقوڕ دێتە پێکەنین ئاخر پێمان ناڵێن ئەو بیســت و پێنج هەزارە چ کارشــناســێکى ئابوورى و کۆمەڵایەتى دەســتنیشــانى کردووە ،ئایا ئەزانن 25000 ئەکاتە چى لە ســایەى ئەو گرانیە گەورەیەى دەســەڵات بۆى بەرپا کردووین، دەبا پێتان بڵێم ئەکاتە یەکێک لەم پێداویســتیانەى خوارەوە: 1. چوار تەبەق هێلکەى ئێکســپایەر 2. پڕکردنەوەى 3 بوتڵى غاز و دووهەزار و پێنج ســەدیشــى ئەمێنێتەوە بۆ پاشــەکەوت باشــە. 3. دو کارتى دەهەزار ى و یەک کارتى پێنج هەزارى ئاســیاســێڵ و ئاو بێنە و دەســت بشــۆ. 4. دان هەڵکێشــانێکى لاى دوکتۆر تەواو ناکات. 5. دوو شــوتى پێنج کیلۆیى و کیلۆیەک بامێ لە هاویندا. 6. ئەگەر بیســت و پێنج هەزارى دیکەى بۆ قەرز بکەیت ئەکاتە جانتایەکى شــانى ژنانە. 7. یەک کیلۆ و نیو قیمەى گۆشــت. ئەمە ســەرەڕاى ئەوەى ئەگەر پەســەندیش بکرایە ئەوا هەموومان باش دەزانین بە هۆى ئەو سـیســتەمى دابەشــکردنە ســەقەتەى ووڵاتەکەمانەوە ڕەنگ بوو بە چەندین مانگ جارێک بدرایە و ســەرە و ڕیز بەسـتنیش لە بەر ســوورى هەتا و ســەرما و بارانى زســتاندا لەو لاوە بوەسـتێ و واســیتە و ئەم شــمولى ئەکات و ئەو شــمولى ناکات لە لایەکى دیکەوە بووەسـتێ ، چونکە ئەوان هەروا میللەت بە بێ حورمەت تەماشــا ئەکەن و هیچ ڕێز و بەهایەک بۆ تاک و مرۆڤ دانانێن بە ئافرەتانیشــەوە. ئاخر برایانى ئۆپۆزیســیۆن ئەوا ووتمان بەرەکەى دیکە ئێمە گلەییمان لە ســەریان نەماوە چونکە ئەوان ئاگایان لە دنیا نەماوە و هۆش و بیریان لەلاى شــتگەلێکى دیکەیە و میلەت لە دۆڵێکدایە و ئەوانیش لە دۆڵێکى دیکە، ئەوان بەدواى ناز و نیعمەتى خۆیانەوەن و چى دى پێویســت ناکات دووبارەى بکەینەوە، بەڵام ئێوە بۆ واتان بە ســەر هاتووە بۆ هێندە شــەرمن و کز دەنگ بوون ئاخر ئێوە دەریایەک جەماوەر دواتان کەوت کە دەســەڵاتداران چاویان زەق بوو بوو وە هەناســەیان ســوار بوو بوو کەچى هێشــتا ئێوە شــەرم ئەکەن لە ســامان و داهاتى هەنگوفتى ئەم میللەتە 25000 دینار بۆ مرۆڤێک بە ڕەوا ئەزانن ئاخر کە هەر داواو پێشــنیاریشــتان ئەکرد لانى کەمەکەى لە 500000 دینار کەمتر و لانى زۆریشــى دوو ملیۆن دینار بوایە کە هێشــتا ڕەمەقى ژیان دابین ناکات ئاخر ئێوە ســوور دەزانن کە لیســتى دەســەڵات پێشــنیارەکەتان قبووڵ ناکات ئەمەیان قەیناکە بەڵام ئێوە با جەنگەکەتان لە ســەر ئەو بڕانە بکردایە کە دیاریم کرد ئەو کاتە بە پەســەند نەکردنى زیاتر ڕووى دەســەڵات و بەرەکەیان لاى خەڵکى قێزەونتر ئەبوو ئەگەرى ئەوەش ئەبوو کە خەڵک دەنگى بەرز بکردایەتەوە، ســەیر ئەوە بوو برادەرێک لەم ڕۆژانەدا هەر لەم کوردســتان پۆســتە بوێرەوە نووســینێکى لە ســەر ئەو بابەتە نووســى و داواى کرد ژنان بڕژێنە ســەرجادەکان بۆ ناچار کردنى دەســەڵات بۆ پەســەند کردنى ئەو هەندە بیســت و پێنج هەزارە ئاخر کاکى برا ماف کە داوا بکرێت و بڕژێنە ســەر جادە بۆچى تەنها بۆ بیســت و پیًَنج هەزار بێت بەڵکوو لە ســەر دەســەڵات واجیبە ژیانى شــەرافەتمەندانە بۆ هەموو تاکێکى ئەم میللەتە دابین بکات بە خاوەن پیشــە و بێکارەکانیشــەوە، گرنگ نەبوو ئەو کاتە ئەگەر ئێوە داواى مافێکى پڕ بەها و بەرزتان بکردایە نەک هەر بۆ ژنان بەڵکو بۆ بێکاران و پەک کەوتووان بەســاڵا چوان و ........هتد با ئەوان دەنگیان لە ســەر نەدایە بەڵام چارەیان لاى میللەت ڕەشــتر ئەبوو ، دواتر هەڵوێســت وەرنەگرتنتان بۆ بە پیرەوە نەهاتنى پێشــنیار و داواکانتان ئەوەش هاتە ســەر بابەتەکە و ســەنگ و بەهاى لاى خەڵکى کەم کردنەوە، ئەى باشــە ناکرێ بەشــە ئۆپۆزیســیۆنەکەى پەرلەمان مان بگرن و پەرلەمان تەرک بکەن و بۆ جیهانى دەر بخەن کە ئەو پەرلەمانە چى دى جێگاى پەرلەمانتارى ڕاســتەقینە نیە و لاى جیهانیان ئەو پرســیارە بووروژێنرایە کە بۆچى سێ یەکى پەرلەمانتاران ناچنەوە ناو هۆڵى پەرلەمان و بە شــوێنى شــایســتەى خۆیانى نازانن چونکە هەر داواکارى و پێشــنیارێکى میللەتیان ئەخرێتە بەردەمى ئەو پەرلەمانە بەرەى دەســەڵات ڕەتى دەکەنەوە و بە جووتە بوونەتە بەرەى دژى گەل و باکیان بە بەرز کردنەوەى ئاســتى ژیان و چاکســازى بارى ئابوورى ووڵات نیە بە غەیرى دەســت و پێوەندان و کلکە لەقکەرانى دەوریان نەبێت کە هەر کەســێکیان هێندەى چەند ســەد نەفەرى ئەم میللەتە داماوە تاڵانى و ســامانى گشــتى ئەخرێتە بەر دەســت ، کەچى لەو لاوە خێزانێکى هەژار و بێ دەرەتانى ئەم میللەتە کە بێگومانم دەیان هەزار خێزانى دیکەى لەو جۆرەش هەن هەڕشــەى خۆکوژى دەکەن لە دەســت ئەم ســیســتەمە گەندەڵ و بێوژدانەى ووڵاتەکەمان. بەخوا برایانى ئۆپۆزیســیۆن ئێوەش ماســتەکەتان موەکى تێدایە وا خۆتان کڕ و لاواز کردووە دیارە بە تەماى بەشــە بوودجەکەى خۆتانن بۆ ئەوەى بێ دەردى ســەرى بۆتان ڕاهى بکەن و مۆَڵەتەکەتان بدەنێ، ئێوەش چونە ڕیزى کوشــمەڵەچیەکان بە دەورى دەســەڵاتەوە تا لەتە نانێکتان بۆ فڕێ بدەن و منەت بکەن بە ســەرتانا هەروەک دەرهەق بە میللەتى بەســتەزمان ئەیکەن. دەنا داخوازى و پێشــنیار بەرز کردنەوە بەو جۆرە نابێت و گۆڕینى کۆمەڵگاش ئاوا نابێت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە