کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دلۆپێك لە دەریای خیانەتی خۆفرۆشانی مالی انور بەگی بێتواتەو بەكرێ گیراوانی بەعس و پ ..د.ك

Monday, 23/02/2009, 12:00


بەناوی كە سوكاری شەهید و ئەنفال كراوانی خۆشناوەتی,نیگەرانین كە بكوژەكانی شەهیدەكانمان خاوەنی پۆست و پلەی حیزبی و حكومین لە ژێر ئالای بنەمالەی مافیای بارزانیدا ,بەریزانم دەمەویت پەرەیەكی رەش و پر لە تاوانی(ئەنور رشید بەگی بیًَتواتەی گوربەگورو هەردو كورەكەی نەوزاد انور رشید بەگ وسەرهەد انور رشید بەگ)هەلدەمەوە بۆ مێژوو وهەمو كوردیكی نیشتمان پەروەر و گشت مرۆڤ دۆستێك, ویژدانم ئاسودە نابێت كە دەبینم كەسو كاری شەهیدە سەربەرزەكان لە ژیانیكی كولە مەرگ دا دەژن كە خاوەنی مەترێك زەوی نین, كەچی لەژێرسایەی مسعودی مەلادا لەجیاتی دادگای كردنی بنەمالەی انور بەگ دا سەدان پارچە زەوی لە گەرەكی بتواتەی هەولیر بەسەر سەرهەد و جاشەكانی دابەش كردو نەوزادیش لە ترسی تۆلەی كەسو كاری شەهیدەكان لە دوای راپەرینەمەزنەكەی بەهاری 1991 دا خۆی گەیاندە دەرەوەی وولات ,ئەمەش بەشی یەكەمی تاوانەكانیانە كە بە زنجیرە بوتانی رووندەكەینەوە قیزەونترین تاوانی بنەمالەی انور بەگ ئاكاداركردنەوەی علی كیمیاوی كە گوایە پاسدار گەیشتونە دۆلی بالیسان كە ئەم هەوالە بوە هۆی كیمیابارانكردنی هەردوو گوندی وەرێ و شیخوەستان لە دۆلی بەلیسان ,كە بوە هۆی شەهید بونی دەیان هاولاتی بێتاوان ,كە لەم ساتە جەرگبرەدا سەرهەد لە بازگەی شكارتە وێنەی بەركەوتوانی كیمیابارانەكەی دەگرت و رادەستی علی حسن مجید دەكرد بۆ وەرگرتنی پاداشت ,لە هەموی درندانەتر ریگرتنی بریندارەكان بوو لە بازگەی شكارتە تاكو نەچن بۆ نەخۆشخانەكانی شكارتەو سەروچاوە,جگە لەم تاوانە نامرۆڤانەیان لە سالی 1988چاوساخی رژ ێم بون بۆ ویرانكردنی گوندەكانی خۆشناوەتی ,تاوانیكی تری ئەم خۆفرشانە كە ئستا خاوەنی هەموو شتیكن لەژێر سایەی بنەمالەی بارزانیدا كەلە مێژوی مرۆڤایەتی زۆر كەم روویداوە هەلكوتانە سەر مالی (كویخا رسول بێتواتە)لە رانیە بەسەرپەرشتی نەوزادی انوربەگ كە بەستانەوەی كویخا رسول بو بەدوای سەیارەو راكێشانی تا گوندەكەی خۆی لە بێتواتە و پاشان زور درندانەو دوور لە هەمو بەهایەكی مرۆڤانە لە بەردەمی كەس وكاری خۆی ئاگریان لە جەستەی بەردا كە تاوانی تەنها ئەوەبوو كورەكەی(رشۆ) پێشمەرگە بوو دلنیام رۆژێك دیت كە ئازادی خوازانو رابورد پاكانی گەلەكەمان بنەمالەی انور بەگ وهاوشێوەكانی دەخەنە ئەو قەفەزەی كە علی حسن مجیدیان تێدا دادگای كرد بژی كورد و بژی كوردستان شەرشۆری بۆ خۆفرۆشەكان...................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە