مه‌لا به‌ختیار و فه‌لسه‌فه‌ی زه‌ڕڕه‌ی که‌ر و که‌ری ناو جۆگه‌

Thursday, 09/07/2009, 12:00


"به‌دوو شێوه‌ده‌توانین خاوه‌ن به‌ررزترین کۆشک بیت، یه‌که‌میان: به‌دروست کردنی کۆشکێک که‌له‌هه‌موو کۆشکه‌کانی تر به‌رزتربێت، دووه‌میان: به‌ڕوخاندنی هه‌موو ئه‌و کۆشکانه‌ی که‌له‌کۆشکه‌که‌ی تۆ به‌رزترن"

دیل کارنجی


گرتنه‌به‌ری ڕێگای یه‌که‌م منافه‌سه‌یه‌کی شه‌ریفانه‌یه‌و ڕیگای دووه‌میش نا شه‌ریفانه‌. به‌ ووردبوونه‌وه‌له‌که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوکه‌وت و گوتار ه‌ڕه‌فتاری مه‌لا به‌ختیار ی ئه‌ندامی م. س. ی یه‌کێتی و ووته‌بێژی م. س. و سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌به‌ناو دیموکراتی و به‌ناو مه‌ده‌نیه‌کان و سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵمپی فووتبۆڵێنی کوردوستان، هه‌موو مرۆڤێکی هۆشمه‌ند ده‌گاته‌ئه‌وه‌باوه‌ڕه‌ی که‌ئه‌م مرۆڤه‌ڕیگای دووه‌می ئه‌م منافه‌سه‌یه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌یوێت به‌ڕوخاندی تێکڕای کۆشکه‌به‌رزه‌کان کۆشکه‌نابووته‌که‌ی خۆی ببێته‌به‌رزترین! مرۆڤی هیچ له‌بارانه‌بوو هه‌میشه‌په‌نا ده‌باته‌به‌ر ناشیرینکردنی ئه‌وانیتر له‌پێناو خۆجوانکردندا، ئه‌مه‌ش زیاتر نه‌زانکای پێ فریوده‌درێت نه‌ک زاناو ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووه‌کان. ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران سه‌رسام و حه‌یرانن ئاخۆ ده‌بێت که‌سێکی که‌خۆی به‌سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆشنبیر و نه‌سه‌ر ده‌زانێت چ فه‌لسه‌فه‌یه‌کام پی بڵێت کاتێک په‌نا ده‌باته‌به‌ر به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یبازاڕی وه‌ک (زه‌ڕڕه‌ی که‌ر و که‌ری ناوجۆگه‌)؟! ده‌سته‌واژی له‌مجۆره‌ته‌نها له‌ده‌مێک ده‌وه‌شێنه‌وه‌که‌سیخناخبێت به‌گێره‌و به‌رده‌ی ته‌عامولێکی بازاڕی نه‌ک به‌کارهێنانی له‌کایه‌یه‌کی سیاسیدا. ده‌بێت چواندنی سێ ده‌زگای میدیای ئازا و بوێر و ڕاستگۆی وه‌ک لڤین و ئاوێنه‌و ڕۆژنامه‌به‌زه‌ڕڕی که‌ر و چوار پارتی سیاسی به‌که‌ری ناوجۆگه‌چ عه‌قڵیه‌تێکی نه‌خۆش و دروونێکی حاقد و به‌زیو و پڕ بوغز و سلبی له‌پشته‌وه‌بێت؟! ده‌بێت ته‌ڵقین کردنی کۆمه‌ڵێک لاوی کورد له‌کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانیان به‌م جۆره‌له‌ڕق کین چ جۆره‌ڕۆشنبیریه‌کمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت؟

جێگه‌ی پرسیاره‌که‌ده‌بینین کۆمه‌ڵێکی زۆر گه‌نج و لاوی تێگه‌یشتوو و خاوه‌ن بڕوانامه‌له‌ده‌ورێکی سیاسیه‌کی له‌م جۆره‌کۆبوونه‌ته‌وه‌که‌خاوه‌ن هیچ جۆره‌بڕوانامه‌یه‌ک نیه‌و ته‌نها خاوه‌ن په‌یامی ڕق و کینه‌یه‌و که‌سێکی هه‌تا بڵێ ی سلبیه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌دڵسۆزیه‌وه‌بانگی ئه‌و لاوانه‌ده‌که‌ین که‌له‌ده‌وری ئه‌م سیاسیه‌کۆبوونه‌ته‌وه‌به‌خۆیاندابچنه‌وه‌و چیتر گوێ شل نه‌که‌ن بۆ ته‌لقینی مه‌لایه‌ک که‌سه‌ره‌ڕای هه‌موو جوانیه‌کان، په‌یامی ڕق و کین و بوغزیان بۆ په‌خش ده‌کات و گوێچکه‌ی هه‌مووانی که‌ڕ کردووه‌هێنده‌ی باسی دیموکڕاسیمان بۆ بکات، بێ ئه‌وه‌ی به‌کرداری بۆمان بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بێت.

هه‌تا زمانی سیاسیه‌کانمان زمانی شه‌قاوه‌و بازاڕی بێت و قسه‌ی سوک و جوێندان و ناشیرینکردنی ئه‌وانیتر باسی کۆبوونه‌وه‌کانیان بێت و گه‌نج و لاوه‌کانمان به‌خۆیان و بڕوانامه‌کانیانه‌وه‌له‌کۆڕی بێ سه‌واده‌کاندان گوێ شل بکه‌ن و ته‌ڵقین بدرێن و هه‌روا له‌غه‌فڵه‌تدا بن، هه‌م سیمای دیموکڕاسی له‌کوردستاندا له‌م شیوه‌دڕدۆنگه‌ی ئێستا جوانتر نابێت، هه‌م ئایندی سیاسی کوردستانمان له‌م پادشاگه‌ردانی و بێسه‌روبه‌ریه‌ی ئێستا ته‌رتیبتر نابێت، وه‌هه‌م حاڵی لاوه‌کانیشمان له‌حاڵی ئێستایان باشتر نابێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە