بەهزاد بارزانی کهوتۆته ڕوتاندنەوەی بەڵێندەرو كۆمپانیاكان لە قەزای مێرگەسوور
Thursday, 06/10/2011, 12:00
لەدێر زەمانەوە شێخەكانی ناوچەی بارزان ناڵێم هەموویان بەڵام دەتوانم بڵێم زۆربەی زۆریان نەیان هێشتووە هیچ كەسێك لە وناوچانەدا كاسپییەكی بەدڵی خۆی بكات ئیلا ئەبوایە بەرژەوەندی ئەو ماڵە شێخانەشی هەر تێدابوایە بەپێچەوانەوە دنیاش هەڵسابایە سەرخۆی نەیان دەهێشت جا بەڵێندەر بوایە یان كاسبكار كاری خۆی ئەنجام بدایە,جائەم ماڵە شێخانە هەندێك لەغڵام خزمەت كارەكانیشیان لەم چەند ساڵەی ڕابوردودا هەمان شێوەی بارزان ومێرگەسورهەمان شێوە ڕاوڕوتیان بەسەر هەولێرو دهۆك و سۆران وئاكرێ و.....هتد جێ بەجێ كرد بەهەزاران پارچەزەوی كشت وكاڵی وبەسەدان موساتەحەو قۆرخ كردنی هەر هەموو بازارەكان لەلایەن خۆیانەوە هێنانی كەل وپەلی بازرگانی بەسەرداچووش با لەولاوەبێت بەهەرحاڵ خەڵكانی ئەم ناوچانەش هیچیان بۆ نەماوەتەوەو كاروكاسپیان بەشێوەیەكی گشتی هەر زۆركەم بۆتەوە ,وای لێ هاتووە ئەگەر جامانەی سورت لەسەردا نەبێ بەتایبەتی لە فەرمانگە حكومییەكاندا كەئێستا هەرهەمووی ڕۆتینیاتە كارت بۆ ئەنجام نادرێ ودەكرێیتە دەرەوە یان پێت دەڵێن بڕۆ هەفتەیەكی دیكە وەرەوە بەهەرحاڵ با زۆر دریژەی نەدەینێ ئەم شتانە هەر هەمووی بە بەرچاوی هاووڵاتیانی ئەم كوردوستانە ڕۆژانە ڕودەدات ومنداڵەكانیشمان وایان لێ هاتووە لەو بارودۆخە شارەزابوون.
باسەكەمان لەسەر بەناو(شێخ بەهزاد بارزانی)یە كوڕی لقمان بارزانییە ئەم زاتە دەستی بەسەر %90زەوییەكانی گوندی(ڕێزان)دا گرتووە بەبۆنەی ئەوەی كەگوایە ئەو ناوچانە هەمووی موڵكی ئەوانە و بۆ كەسی تر نییە تەسەڕوف بەو موڵكانەوە بكات لەخۆی وبارزانی برای بچێتە دەرەوە,بەحوكمی ئەوەشی كەلێپرسراوی سوپای بارزانە ئیتر هەربەتەواوی ناچەكەی بۆخۆی قۆرخ كردووەو كەسیش لێ ی ناپرسێتەوە ,هەچی كۆمپانیایەك یان بەڵێندەرێك پڕۆژەیەك یان كارێك لەوناچانەدا وەربگرن ئیتر هەرچی پڕۆژەیەك بێت ڕێگاوبان بێت یان پڕۆژەی ئاوبێت....هتد لەڕێگای قائیمقامە كاسەلێسە دزەكەیەوە ئیتر بەهەر شێوەیەك بێت ئەو كۆمپانیایە یان ئەو بەڵێدەرە دەبێ پشکێنان بۆ دابنێت ناخۆ دنیاش هەستێتە سەر خۆی ناهێڵن ئەو كارە ئەنجام بدرێت,بەهزاد بەمانەش هەرتێر ناخوات تەماعی كردۆتە سەر موچەی پێشمەرگەكانی سوپای بارزانیش كەمانگانەچەندین ملێون پارەیان لی لوش دەكات كەسیشیان ناوێرن هەرباسیشی بكەن,جامن وەكو كابرایەكی دۆڵەمەری كەخاوەنی چەندین شەهیدین ئیستاش نك بەتەنها هەرمن بەڵكو بەگشتی هەرهەمومان پەشیمانی خۆمان دەردەبڕین,داوا لەمەسعود بارزانی دەكەین بالێپیچینەوەی تەواولەگەڵ ئەم دزانە بكات بەتایبەتی قائیمقام (خۆشەوی)كەیەكێكە لەهەرە دزە بەناوبانگەكانی ناوچەی مێرگەسوور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست