بۆ سەرجەم کادیرو چەکدارە بەشەرەفەکانی پارتی و یەکێتی

Monday, 21/02/2011, 12:00




لەگەڵ یەکەم فیشەکی خیانەت، لەگەڵ یەکەم بەرپەچدانەوەی نا شەرعی دەسەڵات بۆ خۆپیشاندەران، لەگەڵ یەکەم هاواری دایکی شەهیدان لە کارەساتەکەی ڕۆژی ١٧-٢-٢٠١١ ی شاری سلێمانی، من وەك کادیرێکی چالاکی نێو ریزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان، ئەم هەلوێستەی پارتی بنەمالەی کورد کوژان مەحکوم دەکەم و ئەم پارتە بە خیانەتکاری کورد و دوژمنی کورد دەناسێنم. من وەك کادیرێکی ئەم پارتە کە لەم ساتەوە ئامادەبوونی خۆم بۆ ڕاپەرینی جەماوەری کوردستان رادەگەیەنم کە چیتر بە بیری بۆگەنی ئەم پارتە گەندەلە نەبم بە دوژمنی گەڵە ستەمدیدەکەم. زۆر دەمێکە من بە خەونی بینینی ئەم رۆژە بووم کە تێیدا گەڵ بێ دەنگی قبووڵی ئەم بنەماڵە خیانەتکار و گەندەلە نەکات. ئیمرۆ رۆژی گەرانەوەی بەهای تاکی کورد و دەنگی پێشمەرگەی رەسەنە. داواکارم لە گشت ئەندامان و کادیرانی پارتی و یەکێتی ئەوانەی دەستیان سور نەبووە بە خوێنی ئەم گەڵە دەر بچن لە ریزەکانی ئەم دوو پارتە، چونکە ئەوانە کورد فرۆش و خاینن. کە دلنیام من لە نزیکەوە مەوقیفی زۆر لە کادیرانی نێو رێکخستنەکانی پارتی دەناسم لە نزیکەوە هەموویان بێزارن لەم پارتە و تێ ئالاون، جاوەرێ ئەم ساتە دەکەن کە تێیدا روو بە رووی سەرانیان ببنەوە. رووی قسەکانم ئاراستەی کادیرە بە شەرەفەکان و هێزی چەکداری زێرەڤانی و پێشمەرگە بە شەرەفەکان دەکەم کە هەلنەخەلەتێن چیتر بە سیاسەتی ئەم دوو پارتەی دەسەلاتیان بۆ مەرامی خۆیان و بنەمالە و کۆمپاناکانیان بەکارهێناوە. داواکارم لێتان پشتی شۆرشی نوێ ئەم گەلە ستەم لێکراوە بگرن و چەکاکانتان و روو بە روو بوونەوەکانتان ئاراستەی سەرکردە دز و خاینەکانی ئەم دوو پارتە بکەنەوە. بژی کورد ..بژی کوردستان.
سەر بەرزبێت شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان
کادیرێکی چالاکی نێو ریزەکانی رێکخستنی(پ.د.ك)
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە