کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاکی گه‌نده‌ڵ له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسایه- به‌شی دووهه‌م، به‌سه‌رهات "حه‌وت خانی رۆستم و مانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌سمی فوولادی زرێدا"

Wednesday, 27/04/2011, 12:00







دڕێژه‌ی بابه‌تی کاکی گه‌نده‌ڵ.
پێشه‌کی: ئه‌و دوربینه‌ی من که‌ لێره‌دا باسی ده‌که‌م شایسته‌ی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که‌ ئه‌ونده‌ به‌دوای دا بگه‌ڕێم و ئه‌ونده‌ خه‌رجی هاتووچۆ و ئه‌ملاو ئه‌ولا که‌م به‌ڵام دوو بۆ چوون هه‌بوون، هێندێک که‌س پێیان وابوو ئه‌وه‌ کاره‌ کاری گه‌نده‌ڵانی ده‌سه‌لاته‌ و بردویانه‌، هێندێک که‌س پێیان وابوو ئه‌وه‌ کاری گۆرانه‌کانه‌ و ده‌یان هه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه‌ نه‌یار بۆ ده‌سه‌ڵات دروستکه‌ن منیش بریارم دا که‌ تا گه‌یشتن به‌ ڕاستیی به‌ دوای ئه‌و کاره‌دا برۆم. به‌گشتی مه‌به‌ستی من له‌و به‌دوادا چوونه‌ داکۆکی له‌ ده‌سه‌ڵات بوو که‌ به‌ دز ده‌رچوو.
دووهه‌م ئه‌گه‌ر وڵاته‌که‌ی خۆتت خۆشبوێت ده‌بێت وه‌ک خۆت به‌دوایی مافی خۆت دا بڕۆیت تا بێ یاسایی و گه‌نده‌ڵی که‌م بێته‌وه‌ و مرۆڤه‌کان باشتر بژین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رچی رووی داو گوتمان به‌جه‌حانم ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان ئه‌وده‌م ئه‌و شێوه‌ کارانه‌ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا په‌ره‌ ده‌ستێنێت و روداوی گه‌وره‌ و گه‌وره‌تر لێده‌که‌وێته‌وه‌.

له‌ سه‌رتایی ساڵه‌وه‌ بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ساڵ بۆ سه‌فه‌ر برۆم بۆ مه‌غرب به‌ڵام هه‌ستی کوردستان و کارتێکردنی هه‌ڤڵان له‌ کوردستاندا تووانییان ئاڵوگۆر له‌ بیرکردنه‌وه‌که‌م دا پێکبێنن و بۆ جاری پێنجه‌م برۆمه‌وه‌ بۆ کوردستانه‌که‌م، هه‌روه‌ک بۆ خۆتان ده‌بیسن له‌ ڕاگه‌یادنه‌ گشتییه‌کانه‌وه‌ له‌ کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوا ده‌کڕێت که‌ بۆ سه‌فه‌ر برۆنه‌وه‌ بۆ کوردستان و له‌و ڕێگایه‌وه‌ کۆمه‌ک به‌ بوژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌که‌یان بکه‌ن. بلیتی 29 مارس تا 26 ئاپریلی 2011م گرت و له‌ 29 مانگدا گه‌رامه‌وه‌ کوردستان وله‌ کاتژمێری 21ی شه‌و دا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی دابه‌زین. رۆژێک پێش له‌ سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ کوردستان له‌ ماڵ دا چاوم به‌ دوربینێکی کۆنه‌ی سه‌ری تفنگ بادی که‌وت که‌ پێویستم پێ نه‌مابوو و وام به‌باش زانی که‌ ئه‌و دوربینه‌ کۆنه‌یه‌ که‌ زۆر جوان و زه‌ریف بوو له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه‌وه‌ تا به‌ڵکو له‌وێ بیده‌م به‌که‌سێک که‌ پێوستی پێ بێت، کاتێک که‌ ساکه‌که‌م (جانتاکه‌م) له‌ به‌شی کۆنترۆڵ تێپه‌ڕی کابرا پرسیاری کرد و گوتی ئه‌وه‌ چییه‌ که‌ له‌ نێوجانتاکه‌ت دایه‌ گوتم ئه‌وه‌ دوربینێکی سه‌ر تفنگ بادییه‌ و ساکه‌که‌م کرده‌وه‌ و گوتم فه‌رموو ته‌ماشایکه‌، بردی بۆلایی به‌رپرسه‌که‌ی خۆی و دوای ماوه‌یه‌کی گه‌رایه‌وه‌ و گوتی فه‌رموو ئه‌وه‌ که‌رسته‌که‌یه‌ بیبه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ دوربین نییه‌، پێم خۆش بوو بزانێت که‌ درۆم له‌گه‌ڵی نه‌کرده‌وه‌ پیشانم دا که‌ چۆن به‌کاردێت. (تێبینی: دوربینه‌که‌ هێندێک پێچیده‌ بوو و ئیمکانی ئه‌وه‌یی هه‌بوو که‌ هه‌رکسی دیکه‌ تووشی هه‌مان هه‌ڵه‌ ببایه‌ که‌ ئه‌وان بوون). کابرا گوتی ده‌تووانێت دیسان ئه‌و دوربینه‌ به‌ڕێته‌وه‌ بۆلای به‌رپرسه‌که‌ی خۆی، گوتم فه‌رموو، پاشان بانگیان کردم بۆ ژورێک و ده‌ستیاکرد به‌ پرکردنه‌وه‌ی فۆرم، گوتم به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر فۆرم بۆ دورنینه‌که‌ی من پڕ ده‌که‌یه‌وه‌ پێویست ناکات هه‌ر ئێستاکه‌ به‌ به‌رچاوته‌وه‌ دوربینه‌که‌ ده‌شکێنم، له‌ وه‌ڵام دا گوتی بۆ واده‌که‌ی حه‌یفه‌، سه‌به‌ینێ سه‌عات 10 وه‌ره‌ بیبه‌وه‌، رۆژی دوایی له‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ سیاره‌یه‌کی تایبه‌ت گرامه‌وه‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڵام نه‌کابرام پێداکرد نه‌ دوربین، له‌کۆیایی دا ناردمیان بۆ گومرگی فڕۆکه‌خانه‌، له‌ گومرک خوشکێک به‌ناوی ئایار خانم به‌شێوه‌ی شارستانیانه‌ له‌گه‌ڵم دوا و گوتی ده‌با ئه‌و دوربینه‌یان وه‌رنگرتبا، به‌ڵام کارێک بووه‌ کراوه‌ و هیچی له‌ ده‌ستی نایه‌ت و ده‌بێت ته‌له‌فوون بۆ به‌رپرسه‌که‌ی خۆی کات، جه‌نابی به‌رپرس گوتی بۆ بردنه‌وه‌ی دوربینه‌که‌یی ده‌بێت نامه‌له‌ ئاسایشی گشتی بێنێت، به‌ خوشکه‌ ئایار"م " گوت، به‌گوێره‌ی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌گوێره‌ی ئوسوول هه‌رشتێک که‌له‌ بازاری ئازاد دا له‌ پیش چاوی خه‌ڵک بۆ کڕین و فرۆشتن دانڕێت ئه‌و شته‌ ئازاده‌ و دوربینی منیش شتێکی قاچاخ نییه‌ و ده‌تووانی له‌ دوکانه‌کانی سلێمانی دا به‌ ده‌یان دوربینی له‌وه‌ی من باشتر بکڕی و، به‌‌ پێویستی نازانم که‌ نامه‌ له‌ ئاسایشه‌وه‌ بێنم و کاتی ئه‌وه‌شم نییه‌ به‌ڵام با ته‌له‌فوونه‌که‌ی من لای جه‌نابت بێت ئه‌گه‌ر تووانیتان دوربینه‌که‌ ورگرنه‌وه‌ ته‌له‌فوونم بۆ بکه‌ن، به‌لام ئه‌گه‌ر دوربینه‌که‌م نه‌ده‌نه‌وه‌ شکایه‌ت له‌ گومرگی مه‌تار ده‌که‌م.

دوای ماوه‌یه‌ک دیسان که‌وتمه‌ فیکر دوربینه‌کم که‌ به‌ ناهه‌ق و به‌شێوه‌ی نایاسایی بردیان و له‌ ڕکه‌وتی 11/4/2011 رۆیشتم بۆئاسایشی گشتی بۆ تۆمارکردنی سکاڵایه‌ک دژ به‌ گومرگی فڕۆکه‌خانه‌، ئاسایش ناردمی بۆلای شکایه‌ت نووسی تابه‌تی خۆیان و سکاڵایه‌کم نووسا به‌ڵام ئاسایشه‌کان بۆ خۆشیان نه‌یانده‌زانی شکایه‌ته‌که‌ به‌ کام به‌ش بده‌م، دوای ئه‌ملا و ئه‌لایه‌کی زۆر گوتیان ده‌بێت برۆم بۆلای دادوه‌ری ڵێکۆڵێنه‌وه‌ی ئاسایش گشتی له‌ محکه‌مه‌ی تازه‌، رۆیشتم بۆلای دادوه‌ر له‌ محکه‌مه‌ و دادوه‌رم پێداکرد به‌ڵام دادوه‌ر گوتی که‌ تۆیان به‌هه‌ڵه‌ نارده‌وه‌ بۆلای من و ده‌بێت برۆیت بۆلای حاکم قادر، رۆیشتم بۆلای حاکم قادر و باسی دوربینی تێداچووی خۆم و به‌رخوردی کارگێرانی مه‌تارم کرد، حاکم قادر مرۆڤێکی به‌ڕێز بوو و زۆریش له‌و کرده‌وه‌ی مه‌تاری سلێمانی نیگه‌ران بوو، گوتی ئه‌وانه‌ کارێکی باشیان نه‌کرده‌وه‌ و وای به‌باش زانی که‌ کێشه‌که‌ گه‌وره‌ نه‌که‌ینه‌وه‌ و ئه‌و هه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌ی هاسان تر چاره‌ سه‌ر که‌ین، بۆ ڕێز دانان بۆ حاکم قادر گوتم هه‌رچی که‌ تۆ بڵێت من قبووڵمه‌، گوتی هه‌رئیستا من ته‌له‌فوون ده‌که‌م بۆ به‌رپرسی پۆلیسی مه‌تار تا هه‌ر ئه‌مڕۆ کاره‌کان جێبه‌جێکات، ته‌له‌فوونی کرد بۆ سه‌رۆکی پۆلیسی مه‌تار به‌ڵام پێدایان نکرد و له‌ کۆتایی دا پۆلیسه‌کان ته‌له‌فوونی که‌سێکی دیکه‌یان به‌ناوی نه‌قیب ئه‌کرم دا به‌ حاکم قادر و حاکم قادر زۆر به‌ جیدی مه‌سه‌له‌که‌ی له‌گه‌ڵیان باس کرد و ته‌نانه‌ت گوتی بۆ ده‌بێت واله‌ خه‌ڵک که‌ن کابرا کورده‌ هاتووته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی به‌ڵام وای لێده‌که‌ن که‌ جارێکی دیکه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت هه‌رئه‌و رۆکه‌ کێشه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی له‌ بار چاره سه‌رکڕێت به‌ منی گوت هه‌رئێستاکه‌ برۆم بۆ پۆلیسی فڕۆکه‌خانه‌ تاکاره‌کان جێبه‌جێکه‌ن. وێرای سووپاس بۆ حاکم قادر رۆیشتم بۆلای نه‌قیب ئه‌کرم و تله‌فوونی کرد بۆ به‌رپرسی به‌شی کۆنتڕۆڵی پاسپۆرت که‌ ئه‌ویش هات و به‌شێکی بچووک که‌ به‌و مه‌ربوت بوو چاره‌ سه‌رکرا، ئه‌و دوو که‌سه‌ گوتیان که‌ واباشه‌ له‌ جێگای ئه‌وه‌ سکاڵایه‌ک تۆمارکه‌ین کارێکی هاسان تربه‌که‌ین، ئه‌وان پێیان وابوو که‌ کورت ترین ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڕۆم بۆ ئاسایش و دوو که‌لیمه‌ نووسراو بێنم بۆ که‌سێک که‌ دوربینه‌که‌ی لایه‌، نه‌ده‌کرا دیسان بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆلای حاکم قادر و ئه‌وه‌ملا ڕوون بوو که‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌ دوربینه‌که‌ی لایه‌ له‌مانه‌ گه‌وره‌ تره‌ و ناتووانن بڕیاری بۆ بده‌ن، نه‌قیب ئه‌کرم و که‌سه‌که‌ی دیکه‌ قه‌وڵییان دا که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆکه‌ کێشه‌که‌ چاره‌ سه‌ر ده‌بێت. وام به‌ باش زانی که‌ ئه‌و ڕێگاش تاقیکه‌مه‌وه‌. ‌سووپاسیان ده‌که‌م که‌ هه‌ر بۆ خۆیان نامه‌یه‌کیان نووساو بانگیان له‌ شۆفێرێک کرد تا منی گه‌یانده‌ ئه‌و شوێنه‌ که‌ پیویست بوو که‌ نووسراوه‌که‌ی ئه‌وان‌ مۆرکه‌ن "تا پرسگه‌یی مه‌تار‌"
دوای ئاماده‌ بوونی نامه‌که‌ له‌ یه‌که‌مین پرسگه‌ی نێوانی شارو فڕۆکه‌خانه‌ به‌ پێ له‌گه‌ڵ کڕێکارێکی داماو روومان له‌ شارکرد تا گه‌یشتینه‌ سه‌ر جاده‌ی گشتی و تاکسییه‌کم پێدا کرد و به‌زگی برسی یه‌کسه‌ر ڕۆیشتم بۆ ئاسایشی گشی.
ئه‌و رۆژه‌ تا کاتی ته‌واو بوونی کاری ئیداری ئاسایشه‌کان ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستیان پێکردم بۆ خۆشیان نه‌یانده‌زانی ئه‌و نووسراوه‌‌ به‌ کام به‌ش بده‌ین، ئاسایش داخراو منی ماندو هیچم بۆ نکرا.
رۆژی سیهه‌م وه‌ک بریارم دابوو دیسان له‌ به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستم پێکرده‌وه‌، دوای هێندێک ئه‌ملاو ئه‌ولای دیکه‌ کاتژمێر 11ی به‌یانی گوتیان ده‌بێت بیبه‌م بۆ به‌شی یاسایی ئاسایش، له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی مه‌لازم ئیبراهیم چاوپێکه‌وتنم کرد که‌ گه‌نجێکی جێگای ڕێز بوو، مه‌لازم ئیبراهیم "یش" له‌و به‌سه‌رهاته‌ی من نیگه‌ران بوو و گوتی هه‌ر ئێستاکه‌ کاره‌که‌ت جێبه‌چێ ده‌که‌م، ناردی لیستی ئه‌و کالایانه‌یی که‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ هێنایان که‌ شاملی دوربینی من نه‌ده‌ بوو و خۆی ئیمزای کرد و بردی بۆ به‌رپرسه‌که‌ی که‌ ئه‌ویش ئیمزای کرد و دای به‌ ئاسایشێک تا تۆماری کات، نۆره‌ی که‌سێکی دیکه‌ بوو من ڕۆیشتمه‌ ده‌ره‌وه‌ و قه‌رار وا بوو دوای چه‌ند خوله‌کێک نووسراوه‌ ‌که‌ وه‌رگرمه‌وه‌ به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆر راوه‌ستام و باسێک له‌ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ نه‌بوو، ته‌قم له‌ ده‌رکی غورفه‌که‌ی مه‌لازم داو گوتم به‌ڕێز با من برۆم له‌وه‌ ناچێت کاره‌که‌مان سه‌رکه‌وتووبێت، گوتی شتی وا مه‌ڵێ و بانگی ئاسایشه‌کانی کرد که‌ هه‌موویان له‌ ژورێک کۆ ده‌بوونه‌وه‌ جگه‌ره‌یان ده‌کێشا، گوتی کاری ئه‌م مامه‌یه‌ بۆ وه‌دواکه‌وتووه‌، گوتیان هه‌ر ئێستاکه‌ جێبه‌جێی ده‌که‌ین، کاتێک مه‌لازم ئیبراهیم ده‌رگاکه‌ی پێوه‌ دا دیسان هه‌موویان چوونه‌ همان ژوره‌وه‌ و ده‌رگاکه‌یان له‌ سه‌ر خۆ داخسته‌وه‌ پاش ماوه‌یه‌کی دیکه‌ دیسان بێتاقه‌ت بوومه‌وه‌ و ته‌قم له‌ ده‌رگای غورفه‌که‌ی مه‌لازم دایه‌وه‌، پێوابوو که‌ کاره‌که‌م دروست بوو و خواحافیزی لێده‌که‌م، گوتم نه‌ به‌ڕێزم هێشتا هه‌ر چاوه‌روانم که‌ زۆر ناره‌حه‌ت بوو و گوتی هه‌ر ئێستاکه‌ نووسراوه‌که‌م ده‌وێت، به‌ په‌له‌ ده‌ستیان کرد به‌گه‌ران به‌ دوای نووسراوه‌که‌ دا که‌ پێدا نه‌بوو له‌ ئاکامدا ده‌رکه‌وت که‌ دزراوه‌ و براوه‌ بۆ به‌رپرسێکی بالایی ئاسایش له‌ ئاسایشی گشتی دا" تێبینی له‌ روانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌بالایه‌ هه‌مان به‌رپرسی گه‌نده‌ڵه‌ که‌ له‌ ده‌ستی له‌ کاری نمانی دوربینه‌که‌ی مندایه‌" مه‌لازم ئیبراهیمی داماو زۆر له‌و کرده‌وه‌یه‌ نیگه‌ران بوو و به‌گورجی تله‌فوونی کرد بۆ ئه‌و که‌سه‌ و گوتی به‌ ده‌ستوری کێ ئه‌وکاره‌ت کرده‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ تازه‌ کار له‌ کار ترازا بوو، مه‌لازمی گه‌نج هه‌ر دوو ده‌ستی له‌سه‌ر مێزی کاره‌که‌ی داناو سه‌ری له‌ سه‌ر ده‌ستانی، هێندێکیش بۆ مه‌لازم ناره‌حه‌ت بووم به‌لام ئه‌گه‌ر شتێکم له‌ ده‌ستهاتبا خۆڵم به‌سه‌رکوڵێره‌ی خۆم دا ده‌کرد، لام روون بوو که‌ کابرایه‌کی به‌ته‌من که‌ لای مه‌لازم بوو ئه‌ویش به‌ دیتنی ئه‌و وه‌زعه‌ نیگه‌ران بوو و له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێک پێوه‌ندی کرد و به‌ منی گوت وه‌ره له‌ گه‌ڵ من تا نامه‌که‌ت بۆ وه‌رگرمه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆیشتین بۆلای خودای دزه‌کان، کاتێک که‌ ئێمه‌ چوونه‌ ژوره‌ له‌گه‌ڵ که‌سێک که‌ له‌ سوئید دا مافی په‌نابه‌ری هه‌یه‌ باسی دوربینه‌که‌ی منیان ده‌کرد، منیش فه‌قیر فه‌قیڕێک له‌ به‌رده‌میدا راوه‌ستابووم، له‌ باسه‌که‌یان دا بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌و کابرا ‌که‌ په‌نابه‌ری سوئید هه‌یه‌ گه‌نده‌ڵ په‌روه‌رێکه‌ که‌ ده‌ستڕه‌سی به‌ هێندێک ئه‌شیا که‌ له‌ گومرگ دا ده‌سیتیان به‌سه‌رداده‌گیڕێ هه‌یه‌. رووم له‌ به‌رپرسی بالا کردو گوتم ئه‌و دوربینه‌ی من کاڵایه‌کی قه‌ده‌غه‌ نه‌بوو و من ماوه‌یه‌ک پشووم هه‌یه‌ و هاتوومه‌ته‌وه‌ بۆ کوردستان که‌ دوو رۆژی به‌ دوای تازه‌ کردنه‌وه‌ی ئیزنی مانه‌وه‌ و ئازمایشی خۆێن دابووم و 5 رۆژم به‌ دوای دوربینه‌که‌ دا ته‌رخانکرده‌وه‌ نازانم بۆچی ده‌بێت وابێت و به‌گوێره‌ی یاسایی گه‌شتی نێونه‌ته‌وه‌یی و یاسایی مرۆڤایه‌تی کاڵایه‌ک که‌ له‌ بازاری ئازاد دا بۆ کڕین و فرۆشتن داده‌نڕێت ئه‌و شته‌ هه‌ڵگرتنی بۆ هه‌مووانه‌ به‌ڵام ئێوه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ منتان له‌ کاروباری خۆم کرده‌وه‌ و ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک له‌و باره‌وه‌ هه‌بێت من ده‌تووانم داوای رۆژێک 300 دولارغه‌رامه‌ش بکه‌م، کاکی به‌رپرسی بالا گوتی کاکی خۆم یاساو ڕێسایی چی، باسی چ ده‌که‌یی له‌م وڵاته‌دا من بۆ خۆم یاسام هه‌رکه‌س که‌ پێم خۆش بێت له‌ زیندانی ده‌که‌م یان له‌ زیندان ئازادی ده‌که‌م و دوربینی تۆ لای ئێمه‌یه بردومانه‌و ناده‌ینه‌وه‌ ‌ و شوکری خواکه‌ که‌ خۆتیشمان نگرتووه‌، برۆ هه‌رچی له‌ده‌ستت دێت کۆتایی مه‌که‌، هه‌روه‌ها پیی زیاد کرد و گوتی تۆ چۆن هاتوویی بۆ کوردستان ده‌بێت پاسپۆرته‌که‌ت پیشان بده‌یت. گوتم پاسپۆرتم هه‌یه‌ و پیشانم دان، له‌ ولامی ئه‌وه‌ دا که‌گوتی شوکری خواکه‌ که‌ خۆتمان نگرتووه‌ گوتم 5 مندالم له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، مه‌به‌ستی من له‌ هه‌بوونی 5 منداڵ ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌گه‌ر منی بێتاوان بگری هه‌رنه‌بێت ئه‌و منداڵانه‌ ریسوات ده‌که‌ن به‌ڵام گومانم له‌وه‌یه‌ که‌ کاکی گه‌نده‌ڵ له‌ مه‌به‌ستی من تێگه‌یشتبێت. کابرای فه‌قیر که‌ منی هێنا بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵخانه‌ له‌ ترسا خۆشی بوو به‌ هاوده‌نگی ئه‌وان و منیش گه‌نده‌ڵخانه‌که‌م به‌جێهێشت و بریارمدا سه‌ردێری بابه‌ته‌کانم کاکی گه‌نده‌ڵ له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌ بێت. ئه‌وه‌ خاڵه‌ی که‌ ده‌ڵێت ده‌بێت شوکری خوا که‌م که‌ خۆشم ناگرن بابه‌تێکه‌ جێگای تێبینیی و گرنگه‌ که‌ نابێت به‌ ساکاری به‌سه‌ری دا تێپه‌رین و ئه‌و وه‌شه‌یه‌ واکارتێکه‌ری له‌ مندا هه‌بوو که‌‌ بریارم دا خێرا بگه‌ڕێمه‌وه‌ و بلیته‌که‌م بسووتێنم و بلیتێکی دیکه‌ بکڕم بۆ 19ی ئاپریل. بڵێ منیش له‌ سه‌ر ئه‌و بروام که‌ کاکی گه‌نده‌ڵ بۆ خۆی یاسایه‌ و هه‌ر جۆر پێی خۆش بێت وا ده‌کات، به‌ڵام منیش ئه‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌که‌م و ده‌ڵێم داخۆ ده‌تووانیت برۆیت له‌ ناو شاری سلێمانی دا بێ پاڕێزه‌ر پیاسه‌یه‌ک به‌که‌یت؟، بێشک وه‌ڵام نایه‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆکه‌ هه‌موومان ده‌یبینین به‌رهه‌می کرده‌وه‌ کانی جه‌نابت و که‌سانی وه‌ک تۆیه‌ و رۆژێک دێت که‌ ده‌بێت له‌ دادگایه‌کی گه‌لیدا وه‌لامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کردارانه‌ خۆت بیت و منیش تا ئه‌و جێگاییی که‌ یاسا ئیزنم بدات ده‌ست له‌ مافی خۆم هه‌ڵناگرم و به‌ دوای دا ده‌گه‌ڕێم. خۆشی تان ئاواتمه‌، چاوه‌روانی به‌شکه‌ی دیکه‌بن به‌ سه‌ردێڕی خواره‌وه‌.
به‌شی سیهه‌مم: کاکی گه‌نده‌ڵ له‌ سه‌ره‌وه‌ی یاسایه‌: کۆمه‌ڵایه‌تیی و سایکۆلۆژیی "دز ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتدار بێت ساحێب ماڵ ده‌گڕێت"
له‌ فه‌یسبووک دا مالیه‌که‌شم ده‌تووانی پێداکه‌یت
Facebook: Fateh Aresh
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە