کاکی گه‌نده‌ڵ له سه‌ره‌وه‌ی یاسایه - به‌شی یه‌که‌م "رامیاریی و کۆمه‌لایه‌تی"
Monday, 25/04/2011, 12:00
کوردستان وڵاتێکی دابه‌شکراو و داگیرکراوه، گه‌لی کوردیش له مێژه که بۆ ئازاد و مافی خۆی له هیچ ههوڵوتێکۆشانێک کۆتایی نه‌کرده‌وه و له‌و پێناوه‌ش دا زۆر ناخۆشی و بێده‌ره‌تانی قبووڵ کرده‌وه.
گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستاندا چه‌ندین قۆناغی دهشواری وجۆرباجۆریان تێپه‌ڕانده‌وه که ده‌تووانین دوو قۆناغ له‌وانه وه‌ک دوو روداوی هه‌ستیار ناو به‌رین، یه‌که‌م ئه‌نفال و دووهه‌م بۆمب بارانی کیمیای شار و گونده‌کانه، هه‌موو ئه‌وانه‌شی به مه‌به‌ستی دابین کردنی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵیی بۆ ژیانێکی دورله چه‌وسانه‌وه، بێعه‌داڵه‌تی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی قبووڵ کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه نه سه‌ره‌تایی کێشه و نه کۆتایی نه‌هامه‌تیه‌کانن و، وابه‌باش ده‌زانم که ئاورێکی کورت له رابوورد بده‌ینه‌وه تا ده‌گه‌ینه سه‌رده‌م مه‌به‌ستی باسه‌که‌م.
داگیر که‌رانی کوردستان به پلانی جۆرباجۆره‌وه بۆ شاردنهوهیی راستییه‌کان ویستویانه کۆسپی ڕێگای گه‌شه‌ی فیکری نه‌ته‌وه‌که‌مان بن، پرۆژه‌ی ڕاگرتنی بوژانه‌وه‌ی ئابووری، سیاسیی، نه‌ته‌وایه‌تی و پێشکه‌وتن گه‌وره‌ترین هه‌وڵی نه‌یاران بووه تا به‌ڵکو ئه‌و گه‌له له قۆناغی دواکه‌وتوویی رامیاریی دا ڕاگرن و ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه‌تووانێت بیرله چاره‌نووسی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیی بکاته‌وه.
به‌ڵام وێرای هه‌موو ئه‌و هه‌ول و تهقهلایهیی نه‌یاران به خۆشییه‌وه ده‌بێت بڵێن ئه‌گه‌ر باری رۆشنبیری سیاسیی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا له پێش نه‌ته‌وه‌کانی دیکه نه‌بووبێت له پاش ئه‌وانیش نه‌بووه و سیاسه‌تی نه‌یاران نه‌یتووانیوه کاریگه‌ریی ئه‌وتۆ له سه‌ر باری بیرکردنه‌وه‌ی رامیاریی گه‌له‌که‌مان دا‌نێت و به هێنانه ئارایی ئه‌زموونیی خه‌باتی چه‌کداری و له کۆتایشدا دۆزینه‌وه‌ی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و گه‌شه دانی هه‌ستی ئازادیخوازی و نه‌ته‌وایه‌تی تووانیویانه گه‌وره‌ترین مکانیزمی دیفاعی بۆ پوچه‌ڵ کرده‌نه‌وه و هه‌ره‌س هێنانی پرۆژه‌ی دواخستنی فیکری له کوردستاندا بێننه ئاراوه. له بیرمان نه‌چێت که ئه‌م به‌رگریی و بیرکردنه‌وه‌یه له سه‌رده‌مێکدا بووه که کورد به‌گشتی که‌مترین ئیمکاناتی ماددیی و مه‌عنه‌وی له به‌رده‌ستدابووه
هه‌روک هه‌مووان ده‌زانن پێشمه‌رگه به‌که‌سێک ده‌گوترا که گیانی خۆیی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌ی دا فیدا ده‌کرد به بێ هیچ چاوه روانییهک، بۆ نموونه قازی محه‌مه‌د وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی نموونه ناو دێنین که گیانی خۆیی به مه‌به‌ستی پێشگیری له کوشتاری خه‌ڵک به ده‌ستی له‌شکری داگیرکه‌ر فیدا کرد.
کۆڕه‌وه‌که‌ی پێش له کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی سه‌دام بوو به هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی که ویژدانی مرۆڤایه‌تی چی دیکه نه‌تووانێت له نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان چاوپۆشی کات، ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤایه‌تیی وه‌ڵاتانی نه‌یاری سه‌دام بوو به هۆکارێک تا ئاڵوگۆڕێکی رامیاریی و کۆمه‌لایه‌تی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا رووبدات که ئه‌و رووداوه مێژوییه بوو به خۆشحاڵی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستاندا به‌تایبه‌تی باشووری کوردستان.
ده‌بێت بڵێن به‌داخه‌وه که دوایی سه‌رکه‌وتن و دابین بوونی شێوه ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا بیرکردنه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه له ئه‌فکار و کرداری زۆرێک له‌و پێشمه‌رگانه دا سه‌ری هه‌ڵدا و ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که که‌لێنێک له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات دا پێک‌بێت و ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه ده‌کڕێت به سه‌رده‌می پێکادادانی گه‌نده‌ڵ و خه‌ڵک ناو دێری که‌ین. کێشه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ته‌نیا گه‌نده‌ڵی نییه هۆکاری دیکه هه‌ن به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره دا گه‌نده‌ڵی ئیداریه که له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک دا زۆرکاریگهریی خه‌راپی هه‌بووه و ململانه‌ی حیزبیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کارتێکه‌ریی له به‌هێز بوونی گه‌نده‌ڵی دا هه‌بووه.
له‌واقع دا ئه‌و گه‌له‌یی که له‌سه‌رده‌می ڕابردوودا به هه‌موو که‌موکوڕییه‌که‌وه تووانیویانه بیری به‌ربه‌ره‌کانێی رامیاریی بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌ستی به‌گه‌لێک به‌هاوه تا سه‌رده‌می ئاڵوگۆڕ ئیدامه بده‌ن ئه‌مڕۆکه له که سه‌رده‌می مه‌وجود دا که گلوبالیزم مژده‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رینی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دیاری هێناوه ناتووانیت فێڵیان لێکه‌یت.
زۆر جار بیرۆکه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان له ڕێگای نایاساییه‌وه کاره‌سات ده‌خولقێنێ، مڕۆڤ له ڕێگای که‌سابه‌ته‌وه ده‌تووانێت ببێت به سه‌رمایه دار، به‌ڵام له وڵاتی خۆماندا ئیمکانی بوون به سه‌رمایه‌دار له ڕێگای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سیاسییه‌وه زۆره، ئینگوار کامپراد له ڕێگای کاسبییه‌وه له فرۆشتنی کرمیتهوه (شهقالته) تا بوون به خاوه‌نی زه‌نجیره دوکانه‌کانی ئیکییا به شێوه‌یی یاسایی بووه به سه‌رمایه‌دار، کاسبی کارێکی بێ مه‌ترسیی و پرزهحمهته به‌ڵام شانسی ئه‌وه‌ی که چه‌ند کاسب ببن به ئینگوار کامپراد زۆرکه‌مه، سیاسه‌تی سیاسه‌ت کردن بۆ بوون به خاوه‌ن کاپیتال کارێکی نایاسایی و مه‌ترسیداره به‌ڵام زۆر له مرۆڤه سیاسییه‌کان له وه‌ڵاتانی دواکه‌وتوو و نێوه دواکه‌وتوو دا له کاتی سه‌رکه‌وتن دا زۆر به ئاسانی ده‌بن به سرمایه‌دار ئه‌و کاره‌ش به مافی خۆیان ده‌زانن، زۆر که‌س سیاسه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه ده‌کات و کاتێک که به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ده‌بێت به سه‌رمایه‌دار و دژی گه‌ل، زۆرێک له ئه‌ندانانی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان کاتێک که به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون هه‌ر زۆر به گورجی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو که‌وتوونه‌ته ره‌قابه‌تی سه‌رمایه کۆکردنه‌وه و له ئاکامدا خه‌ڵک و ئه‌رکی خۆیان له بیرکرده‌وه و ئه‌م له بیرکردنه بووه‌ته هۆی دابران له خه‌ڵک و ئاکامی ئه‌و دابرانه شێوه ئه‌نارشی یه‌کی له داموده‌زگا ئیداریه‌کاندا دروست کرده‌وه که ئه‌و ئه‌نارشی ئیدارییه فیکری خۆ به خودا زانینی له هێندێک مێشک‌دا به هێزکردهوه و هتد...
ئه‌مڕۆکه زۆرکه‌س له‌و که‌سانه که له ڕێگای گه‌نده‌ڵیه‌وه به شوێنێک گه‌یشتوون خۆیان له سه‌ره‌وه‌ی یاس داده‌نێن و یاسا لای ئه‌وان مانا و مه‌فهومێکی نییه یان حه‌قی ۆیتۆیان بهسهریاساوه هه‌یه و هه‌ر گهندهڵیکیش تاقمێک گه‌نده‌ڵ په‌روه‌ری له ده‌وری خۆ کۆکرده‌وه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه کوردستانی ئازادمان ئه‌مڕۆکه له‌گه‌ڵ زۆر کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی رووبه‌رووه و ئه‌وکێشانه خه‌ڵکیان ناچارکرد تا به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆیان روو له شه‌قامه‌کان که‌ن.
من کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانم که بۆ سه‌ربه‌رزی ئه‌و به‌شه‌ی له نیشتمانه‌که‌م هه‌رچی له ده‌ستم هاتووبێت کۆتاییم نکردهوه، به‌ڵام له سه‌فه‌رێکم بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان(سلێمانی) زیاتر بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر بتهه‌وێت وه‌ک مڕۆڤێکی سه‌ربه‌ست له وڵاتێکی 10% دێموکراتیک بجوڵێته‌وه مافت ژێرپێی ده‌بێت ئه‌مه باسێکه که پێویستی به لێدوانێکی چروپر هه‌یه به‌ڵام به‌کورتی ده‌تووانم بڵێم که عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی و هتد... بۆ زۆرکه‌س ئیمکانی بوونی نییه و دیفاع له ره‌خنه‌گران و خۆپیشانده‌ران کارێکی مرۆڤ دۆستانه‌یه به حه‌قه.
بۆ ئه‌وه‌ی که باسه‌که‌م کورت که‌مه‌وه سه‌رنجی خۆێنه‌ران بۆ به‌سه‌رهاتی خۆم وه‌ک کوردێکی گه‌شتیار له سه‌فه‌رێک بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ڕاده‌کێشم تا ئێوه‌ش بۆ خۆتان دادوه‌ر بن و دادوه‌ری که‌ن که ده‌بێت ژیان ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی کهنایانههوێت گیرۆده‌ی به‌ڵای وابه‌سته‌یی بوون بن و کاره‌کانیان له ڕێگای پارتی و پارتی بازییه‌وه جێبه‌جێ که‌ن یان خۆ ئه‌و ئیمکانه‌یان نییه چۆنه.
بۆ ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ری به‌ڕێز ماندو نه‌بێت من ئه‌م باسه به چه‌ند به‌ش دابه‌ش ده‌که‌م و به‌شی دووهه‌می له ژێر ناوی کاکی گه‌نده‌ڵ له سه‌ره‌وه‌ی یاسایه، "حه‌وت خووانی رۆستم و مانه‌وه له ته‌له‌سمی فولادی زرێدا" درێژه پێده‌ده‌م.
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن تا به‌شه‌که‌ی دیکه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست