دوو حزبە دەسەڵات دارەكە
Sunday, 03/04/2011, 12:00
شۆڕشە یەك لەدوواى یەكەكانى گەلەكەمان بەردەوام بوو ،تا وایلێهات لە بەشێكى كوردستان نیمچە ئازادیێك بەدەست بێت .ئەویش بەهۆى بارو دۆخى ناوچەكە ،وەهەروەها بە هۆى هێزو تینى كەل ،كە چەندەها سال بوو لەژێر ئەشكەنجەو ئازارى ڕژێمى فاشى بێزار بوون ،لە دژى ئەو ڕژێمە ڕاپەڕین .لە پێنجى ئازارى 1991كە بە ڕاپەڕینى گەل ناسراوە .لەو كاتەوە ئەم دوو حزبە دسهەڵاتدارە خۆیان بەخاوەنى ئەم شۆڕشەى گەل دەزانى .ئەگەر چى كۆمەلى پارت ولایەنى سیاسى ترى ئەم گەلە بەردەوام بوون لە خەبات ،وەسەدان شەهیدیان داوە،دوواى ئەوەى ئەم دوو پارتە دەسهەڵاتدارە هەلبژاردنیانكرد حكومەتى هەرێمو پڕلەمانیان دامەزراند ،لە ئەنجامى هەلبژاردنەكەیان نەكۆلیەوە ،بەلكو لە نێوان خۆیان كورسیەكانى بەرێوەبردنیان دابەشكرد،جا هەر لەم كاتەوە ئەم دوو پارتە دەسهەڵاتدارە ،كەوتنە نانەوەى ئاژاوە وناخۆشى و دوو بەرەكانێ،خەباتى سەدان سالەى ئەم نەتەوەیان لەیادكرد هەموو ماندووبونى خۆیان لەیادكرد،گەوتنە مل ملانێى یەكتر،لەوكاتەوە خەباتى خۆیان لەكەداركرد،مافى گەلیان پێشێلكرد،وەكەوتنە نانەوەى دووبەرەكانێ لەناو چێنەكانى گۆمەلكا،تاوایلێهات مل ملانێ یە سیاسیەكەیان بو بە مل ملانێى سەربازى،وەكەوتنە پێكدادان و خاپوركردنى ووڵات ،بەبێ شەرمانە رێزى هیچ كەس ولایەنێكیان لەبەرچاو نەگرت،بۆبەرژەوەندى تەسكى سیاسى خۆیان بەشێوەیەكى شێتانە دوور لە هەموو بەها ئاینى و كۆمەلایەتى ،كەوتنە كوشتن و ئازاردانى ئەم میلەتە هەژارە .تاوایلێهات دووژمن بو بە دۆستیان ،بەوەش نەوەستان كەوتنە مل ملانێ وكبركێ ى نوكەرى بۆ دووژمنانى كورد .ئەم نیمچەئازادیەىیان نەتەوەكەمان خستە ژێرچەقۆى دووژمنان .ئەو نەتەوانەى كە پشتیوانمان بوون لێمان بێزاربوون ،سیاسەتەكەیان هەر ئەوەندەى تیا بو كە مل ملانێ لەنێوان چینەكانى ئەم كومەلگایە بنێنەوە ،بونە هۆى دووبەرەكى كەمیەتیە نەتەوەكان وشێوەزارەكان .گەلێكى وەك كورد كەسەدان سالە هەر بەهاوژیانى ویارمەتى دانى یەكتر ژیانیان بەسەربردووە،لە هەموو كێشەیەكى سیاسى فكرى بەدوور بوون.بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان كردیان بە مۆلگەى شەیتان وشەیتان دۆستان،كردیان بە بنكەى تاجرەكانى موخەدەرات وجاسوسانى ولاتانىتر ،بەهۆى گوێنەدان بە چارەنوسى گەل وخۆزل كردن ودزینى پارەى میللت،بەراستى سیرە گەر بەزەیتان بە خەباتى خۆتان نایەت،بەزەیتان بێ بەومیلەتە هەژارە،بەزەیتان بێ بەو نیمچە ئازادیەى كەسەدان سالە ئەم گەلە ستەم دیتە بۆى هەولدەدات،سەدان لاوى بۆ سوتاوە ،سەدان كەسى كردووە بە شاعیر هەست ونەستى خۆى بۆ دەربڕیوە،هەزاران گوندى ودێهاتى بۆ خاپور بوە بەهەزاران ئەنفالى داوە بەهەزاران دەردوو ناخۆشى بینیوە،گەر ناتوانن بەرێوەى بەرن جێى بێلن.چەند سالێكە ئازادیتان كرد بە ژەهرى مار ،تاكەى خوێنى میللت ئەمژن،سێ شارى بچكۆلانە دەكەن بە دووبەش،سەدان لاوتان بەكوشت دا،سەدان زاناو پیاوى ژیرى ئەم وڵاتەتان بەزلە وشەق لە كونەتاریكەكانى حزب خلتانى خوێن كرد. بێهۆشمەبن ،هۆش بێنەوە بەرخۆتان،مێژووى ڕەش لاپەڕەكانى پڕبوە لەیادگاریەكانتان،تاكەى وازناهێنن،بیرى نەتەوە لەمێشكى هیچ تاكێكى سیاسەتەكەتان نەماوە،هەمووى بوە بەدزو پارە پەرست ناهەق نین چونكە چالەسەركردەكانین دەكەن،شەقى میللت لە هەموو ئیرادەیەك بەهێزترە،گەر دەتانەوێ بەر شەقى میللت كەون چاوەروان بن،ئەو ڕۆژە دێت كە گەل هەموو ئابڕوتان هەل مالێ
25/6/200
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست