کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك لە سەركردایەتى كاتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان

Wednesday, 27/01/2010, 12:00


سەركردایەتى كاتى* ئەمرۆ بەروارى 26/1/2010 لەكۆبوونەوەى ئاسایى سەركردایەتى بزووتنەوەكەماندا لە شارى هەولێر دواى توند بوونەوەى ووتووێژەكان لەنێوان ئەندامانى سەركردایەتى دا و دواى دەركەوتنى چەندین پیلان و دەستەگەرێتى كە لە لایەن شكراللە حمد ئەمین و یەك دوو كەس لە دارو دەستەكەیەوە دارێژا بوو بۆدەرپەراندن و تەێفیە كردنى ئەو ئەندام مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیانەى كە مل نادەن بۆ سیاسەتى تاكرەوانەى شكراللە و دەستەكەى ,وپابەند نەبوونى شكراللە بە پرنسیپ و بەرنامەو پەیرەوى نێوخۆى بزووتنەوەكەمانەوە ,وگوێنەدان بەڕاو بۆچونى ئەندامانى سەركردایەتى و هەروا رێنماییەكانى گۆنگرەو كۆنفرانسى حزب ,وئسلوبى بازرگانى كردن بەحزبەوەو قۆرخ كردنى پارەو پولى حزب بۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆى ,و خۆدزینەوە لە گرێدانى كۆنفرانس و كۆنگرە, وێراى كەڵەكە بوونى كۆمەڵێ كێشەى ترى ناوحزب كەواى كردووە مقەوەماتى حزب بوون لەناو بزووتنەوەكەدا لاواز ببێت ,بۆمان رونبۆوە و گەیشتینە ئەو ئەنجامەى كە پێكەوە ژیان و كاركردن لەگەڵ شكراللە و دارو دەستەكەى شتێكى مەحاڵ و ئەستەمە..
بۆیە ئێمەى زۆرینەى ئەندامانى مەكتەیى سیاسى وسەركردایەتى ناچاربووین بریار بدەین بەوەى بەزووترین كات بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرجەم مەڵبەندو دامودەزگاو دامەزراوەكانى حزب كۆنفرانسى نائاسایى ببەستین و ئایندەى خۆمان لەو كۆنفرانسەدا دیارى بكەین , هەموو لایەكیش داوەت و بانگهێشتى كۆنفرانس دەكەین بێجگە لە شكراللە حمدئەمین لەبەر ئەم هۆكارانەى خوارەوە :
1 ئامادە نەبوون بۆ ئەنجامدانى كۆنگرە و خۆدزینەوە لێ ى,وێراى تێپەربوونى كاتێكى زۆر بەسەر ئەنجامدانى دوایین كۆنگرەى حزب دا.
2- بە بریارى تاكرەوانەى شكراللە لە كۆ بوونەوەیەكى سەركردایەتى دا ژمارەى ئەدامانى سەركردایەتى لە (22) ئەندامەوە كراوەتە (13) كەس كە ئەم جۆرە رێو شوێنانە تەنهاو تەنها لەدەسەڵاتى كۆنگرەى حزبدایە نە ك كۆبوونەوەى سەركردایەتى,واتە ئەگەر ئەنجامیش درابێت شەرعیەتى نییە.
3 ئەنجامدانى كۆبوونەوەیەكى نهێنى لەشەوى پێش كەمكردنەوەى سەركردایەتى (22) كەسیەكە لەنێوان (شكراللە,حاجى مەلاسعید ,چەتۆى بەرانەتى ویەك دوو كەسى تر) بەنهێنى تا بریار بدەن لەسەر ئەو كەسانەى كە بۆسەركردایەتى و م0س دەریاندەچێننەوە,بەدانپیانانى بەشداربووانى ئەوكۆبوونەوە نهێنى یە..كە ئەمەش ناتەبایە لەگەڵ بەرنامەو پەیرەوەى نێوخۆى بزووتنەوە و تەواو پێچەوانەى هەموو بنەماكانى دیموكراسیەتەو قابیلى قبوڵكردن نییە.
4 دەست بەسەرداگرتنى پارەو پولى حزب لەلایەن یەك دووكەسەوە.
5 نا ئەمینى شكراللە لە بەكاهێنانى پارەو پولى حزب بۆ پرۆژەى ئابوورى و دواتر تیاچوونى پارەكان بێ ئەوەى خۆى بە بەرپرسیار بزانێ هەرچەندە خۆى بەو مەرجە پارەكانى بردبوو كە بەرپرسە لە نەفەوتانى..!!؟
6 بە ئاراستە بردنى حزب بەشێوەیەكى تاكرەوانە بێ ئەوەى راى سەركردایەتى یاخود كۆنفرانس و هتد.. وەربگرێ..
7- شكراللە پێشتر دەستى لەكار كێشاوەتەوە و شەرعیەتى لە دەست داوە..و بریارى یاساییمان هەیە لەوەزارەتى ناوخۆ كە لەبەر ئەوەى شكراللە سەرچاوەى ئاژاوەكانى ناو بزووتنەوەى دیموكراسخوازانە بە هیچ شێوازێك مامەڵەى لەگەڵ نەكرێت و بۆى نییە بەناوى دیموكراسیخوازانەوە قسە بكات ..
8 شكراللە بە فرت و فێڵ خۆى كردووە بە جێگرى سكرتێرى بزووتنەوەكە كە ئەو پۆستە بە پێ ى رێككەوتنەوەى هەردووباڵ دەبووایە بدرایەتە باڵى سلێمانى.
9 حاجى مەلا كەوەك سكرتێر پێ ى رازى بووین بەو مەرجە كەبرا گەورەو بێ لایەن بێت ,بەڵام ئەویش نەك هەر بێلایەن بەڵكو بۆتە بوكە شووشەى دەستى شكراللە و بەكەیفى خۆى یارى پێ دەكات لە دیكۆرێك بەولاوە هیچى تر نییە و بێهەڵوێستە..
10 تەكەتولانى نا مەشروع و نا شەریفانە لە لایەن شكراللە وە و هەوڵدان بۆ درز خستنە نێوان ئەندامانى سەركردایەتى حزب بۆ بەرژەوەندى خۆى ,بەتایبەتى ئەوانەى گوێرایەڵى ئەو نین و دروستكردنى تۆمەت بۆیان بە شێوازى پەرت كەو زاڵ بە ..
بەرێزان ئێمە لەسەركردایەتى كاتى دیموكراسیخوازان كار دەكەین بۆ ئەوەى بەزووترین كات كۆنفرانس ئەنجام بدەین و بەراى گشتیش رادەگەیەنین كەئێمە زۆرینەى سەركردایەتى ئەو حزبەین ولەهەمان كاتدا 97%ى رێكخستنەكانى ئەو حزبەمان لەگەڵدایە و بارەگاكانى حزبیش بەم شێوەیەى خوارەوە لە ژێر كۆنترۆڵى ئێمەدان (مەكتەبى سیاسى لە (سلێمانى) , بارەگاى مەڵبەندى سلێمانى ,مەڵبەندى شارەزور,بارەگاى مەڵبەندى كەركوك ,بارەگاى مەڵبەندى رانیە,بارەگاى مەڵبەندى كەلار,وە لەبەر ئەوەى كێشە دروست نەبێت بارەگاى مەڵبەندى هەولێرمان دایە دەستى هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس) .. داواكاریشمان لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى ناوخۆى حكومەتى هەرێم هەیە كە بەشێوازى بێلایەنانەو لە رێگاى یاساوە كێشەكەمان یەكلایى بكەنەوەو بەهەر ئەنجامێكیش رازین و خۆمان بە ملكەچى یاسا دەزانین..


سەركردایەتى كاتى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
26/1/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە