کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگەیاندنى یەكیتى وسیاسەتێكى چەواشەكارانە

Sunday, 14/06/2009, 12:00


گومان لەوەدانیە كەراگەیاندنى یەكیتى لەكوردستاندا بوونى نەماوەورۆژبەرۆژیش بەرەو خراپ بوون وهەڵدێر دەروا.هۆكارى ئەو تێكچوون ولەدەست دانى مسداقیەتیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كەلەو راگەیاندنەدا ئەوەندەى دزى وتەكەتولاتى تیادەكرێ نیوئەوەندە گرنگى بەلایەنى راگەیاندن نادرێ .لەو راگەیاندنە ئەگەر خزمى لێپرسراوى مەكتەب یا خەلكى ناوچەكەى ئەونەبیت شوێنت ناكرێتەوە.بەهەمان شێوە ئەگەر لەناوبازنەى تەكەتولاتى هێلى گشتى نەبیت دەرفەتى كارت بۆنیە.رۆویشتن ونەمانى ئەو هەموو كادیرانەش لەناوراگەیاندنى یەكیتى بۆ ئەو هۆكارانە دەگەرێتەوە كەباسمان لێوەكرد.
بودجەوداهاتى راگەیاندنى یەكیتى زیاتر بۆكارى بازرگانى ودزى دەروا نەك بۆ پێشكەوتنى كەنالەكانى راگەیاندن.هەموو ئەوانەى كەلەراگەیاندنى یەكیتى كاردەكەن یاكارییانكردیا ئاگادارن دەزانن (ئازادجندیانى) داهات وپارەى مەكتەب دەدات بەبراكانى بۆكارى بازرگانى ودوایش ووردەووردە بەشێوەى سلفەلێیان وەردەگرێتەوە!!بۆراستى ئەو بابەتەش با ژمێریاریەكانى رابردووئێستا بتوانن وەلامى ئەو زانیاریەمان بدەنەوە بزانن چۆن بە بەلگە وەلامییان دەدەمەوە.
ئێستا لەوەتەى خەتەریاتى لیستى(گۆران) دروست بووە جندیانى بۆئەوەى كادیرەماوەكان نەكەونە تەقەلێى یا قسەى لەسەر نەكەن هەڵساوە بەكرینى سەیارە بۆ هەندێكیان وپێدانى پارە بەهەندێكیتریان .لەوانەشە مەبەستى ئەوەبێ وابكا كادیرە بەگلەیەكان بخاتەبەرنووسین ولێدوان لەسەر هەڤالانى (لیستى گۆران) جا هەندێ لەوانەى كە سوودمەندبوونە فعلن دەستیانكردوە بە نووسینى درۆى چەواشەكارانە لە كوردستانى نوێ وكەنالەكانى ترى خۆیان وەك سەتەلایت ورادیۆ وهەندێ سایتى دەزگاى (زانیارى وپاراستن) وەك رووناكى ودەنگى سەربەخۆوجیهان سات و......هدلەپاڵ ئەوەشدا تا ئێستا هەندێ كادیر نەچوونەتە ژێرداواوداخوازى جندیانى!!چونكە ئەوان دەلێن كێ (كفتەى خواردوە با ئەو بچێت)بنوسێ وبدوێ.
ئێستا ئازاد جندیانى كەلەو كادیرانە بێومێدبووە ،كەوتۆتە پیلانێكى تر بۆ دژایەتى كردنى لیستى گۆران.ئەو پیلانەشى بریتیە لە/
برینەوەى بودجەیەكى خەیالى بۆ هەندێ جاش قەلەمى وەك (دلزارحسن وئیسماعیل كوردەوجەرجیس ابراهیم وخدرمستەفاوسەرتیپ جەوهەروسمكوعبدلكریم و....هدبۆ دەركردن وبلاوكردنەوەى (گۆڤارى) تایبەت بە نوسینى بابەت لەسەر بالى (ریفۆرم) ئەو گۆڤارانەش هاوشێوەى نەهجى گۆڤارەكەى دەزگاى زانیاریە كە (جەمال عبدولاى زوڕناژەنى عومەر فتاح وعەدالەت عبدولاى هێرو) لەم ماوەیەدا دەریان كردوە بۆ چەواشەكردنى خەلك ودەنگدەران ودژایەتى كردنى لیستە جەماوەریەكانى وەك كۆمپانیاى ووشە.
[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە