کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێدانى زەوى لەرێگایى مه‌كتب به‌ناو سەرۆك و مه‌كتب نێچیر بارودۆخى شارى سۆرانی شێواندووە پێویستى بە مادەیەكى یاسایى لە هاوشێوەى 140 بۆ ئاسای

Monday, 03/01/2011, 12:00


بارى قەزاى سۆران كەبە مەلبەندیكى گرنگ و بازرگانیە بەهۆى هەلكەوتەى جوگرافیەكەى كە كەوتۆتە سەر سنوورى ولاتى توركیاو ولاتى ئێران ئەمەش واى كردووە كە خەلكیكى زۆر روو لەم شارە بكەن لەگەل ئەوەش بازارێكى گرنگى ساغ كردنەوەى سەوزەومیوەى ناوچەكەیە بەتایبەتى بۆ شارە نزیكەكانى مێرگەسور و چۆمان و رەواندوز و سیدەكان .... ، گەورە بونى شارى سۆرانیش چەند هۆكارێكى سیاسیشى لە پشتەوە بووە بەتایبەتى لەلایەن بنەمالەى بارزانیەوە كە ئەم شارەى بەكارهیناوە بۆ نیشتەجى كردنى ئەو تیرانەى كە ترسیان هەیە بۆ سەر بنەمالە لەسەر ئەم بنەمایەش چەندین تیرە دەركراون لە ناوچەى بارزان بە شێوەیەك كە خۆشیان هەستیان بەم خەتەرە نەكردووە وەكو عەشییرەتەكانى هەركى و دۆلەمەلى و هەرگۆشى و مزورى .... نیشتەجى كردنیان لەشارى سۆران بەناوى گەرەكى شەهیدانى بارزان و جوندیان و ئازادى و شاپاوەى هەركیان و ...،بەمەش زەوى خەلكى رەسەنى شار داگیر دەكریت لەلایەن مكتب به‌ناو سەرۆك و مكتب نێچیر لە رێگایى كرمانج دەرگەلى قایمقامى سۆران و تەحسین هەرگۆشى سەرۆكى شارەوانى سۆران ئەمەش بۆتە فرستێك كە گەندەلێكى لە رادە بەدر سۆران بگرێتەوە ئەم گەندەلیەش لەرێگایى (وریا دەرگەلى كۆنە بەعسى نوێنەرى قایمقام) و(مهندیس سیروان نوینەرى سەرۆكى شارەوانى) نزیكەى 327 پارچە زەوى دابەش كراوە بۆ بەرپرسان لەوانە (شهید بارزانى لێهات بارزانى سیروان بارزانى - شەجیع بارزانى نەوزادهادى پاریزگارى هەولێر- عەلى حسین سورچى بەرپرسى لقى 10 مەلاویسى بەرێوەبەرى ئەوقافى سۆران غەفار هەرگۆشى بەرێوەبەرى ئاساییشى سۆران هەلكەوت دیانەى جێگرى ئاسایشى سۆران) لە رۆژى هەلبژاردنى ئەندامانى كۆنگرە لە لقى 10 تەحسین هەرگۆشى 9 پارچە زەوى داوە بە كارگیرانى لق و ئەندامانى لق و بەرپرسى ناوچەكانى سنوورى لقى 10 بەمەش توانى بچێتە كۆنگرە شومەكەى بنەمالە دواى ئەوەى كە پێدانى زەوى بۆ هەندیك لە كاگیران وئەندامانى لقى 10 گەنگەشەى لێكەوتەوە زۆر بەخیرایى لێژنەیەك لە مكتبى سەرۆك !!! لە جیاتى حكومەتى هەرێم پێك هات بۆ شاردنەوەى گەندەلیەكان ئەم لێژنەیەش كرمانج و تحسین بە تاوانبار دیارى دەكەن دواى ئەوەى كە ئەم دوو بەرپرسەش هەرەشەى ئاشكرا كردنى نووسراوەكانیان كرد تاوان خرایە سەر مهندیس سیروانەوە ئەمیش لە كۆبونەوەى قایمقام لەرۆژى 29-12-2010 بەراشكاوى راگەیاندبوو گەر ئەو تاوانبار بكرێت ئەوە گشت مەلەفەكان بۆ رۆژ نامە نووسان ئاشكرا دەكات بەمەش ئەم گەندەلیەش وەكو تەواوى گەندەلیەكانى ترى بنەمالەى بارزانى پەردەپۆش دەكرێت گەندەلیەكەش تەواوى جومگەكانى شارى گرتۆتەوە بەتایبەتى سەر دووسایەدى سۆران - هەولێر و ناوچەى پیشەسازى سۆران ئەم گەندەلیەش كرمانج دەرگەلەى دەكاتە خاوەن 213 دەفتەر دۆلار و تەحسین هەرگۆشیش دەكاتە خاوەنى 124 دەفتەر دۆلار خەلكى رەسەنى شارى سۆرانیش دەكرینە غەریب لە سەر زەویەكەیان پێویستە پەرلەكانى كوردستان !! مادەیەكى دەستورى هاوشێوەى 140 دابنریت بۆ ئاسایى كردنەوەى بارودۆخەكە گەرادنەوەى زەوى بۆ خاوەنەكانیان هەرچى زووە .
سۆران 3-1-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە