کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی (ڕیکی مارتن)، لاسایی (ده‌شنێ موراد)ی کرده‌وه‌

Friday, 07/08/2009, 12:00


هونەرمەندی به‌ناوبانگی ئه‌مریکی (ڕیکی مارتن) له‌ به‌رهه‌مێکی ناوازه‌دا، لاسایی کچه‌ گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ر و چالاکوان و پێشکه‌شکار (ده‌شنێ موراد) ی کرده‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ی ده‌شنێ موراد له‌ ساڵی 2009 دا به‌ میلۆدییه‌کی کوردی ڕه‌سه‌ن و له‌ به‌رگێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتوودا له‌ قوتابخانه‌ پڕ له‌ داهێنانه‌که‌ی هه‌ونه‌رمه‌ند و پێغه‌مبه‌ر و داهێنه‌ر و دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌مان، خه‌مخۆری خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌سوکاری ئه‌نفال و قوربانییان حه‌زره‌تی کاک (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) به‌رهه‌م هێنراوه‌.

ئه‌و خاڵه‌ی هه‌موو دنیای تووشی شۆک و سه‌رسوڕمان کردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی (ڕیکی مارتن) له‌ ساڵی 1998 لاسایی ده‌شنێ موردای کردۆته‌وه‌، واته‌ له‌ کاتێکدا ده‌شنێ ئه‌و کاته‌ منداڵێکی ئێسک سوک و په‌پوله‌یه‌کی باڵنه‌خشینی دنیای هونه‌ر و موزیکی کوردی بووه‌.

گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه‌ و ها‌تنی پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مانی هونه‌ری کوردی هه‌ڵکه‌وت زاهیر (د.خ). پێشهاتی نوێ و داهاتوویه‌کی نادیارمان پیشان ده‌دات. سه‌ره‌تای ئه‌م کۆتاییه‌ بێمانایه‌ نیشانه‌کانی ده‌رده‌که‌ون که‌:
(نه‌زانه‌کان ده‌گه‌نه‌ لووتکه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا و هۆشیاره‌کان ده‌نگ و ڕه‌نگیان خه‌فه‌ ده‌کرێت، که‌ناڵێکی هونه‌ری بۆ چوار پێنج گه‌نجی خوێن شیرین و بێ مه‌عریفه‌ی شاری هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه، به‌ناوی کۆڕه‌ک‌ ‌ پاره‌ و موڵکی شه‌رعی هه‌موو گه‌نجانی هه‌ولێره‌، ئاوازه‌ عه‌ره‌بییه‌کان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌ره‌که‌تی پێغه‌مبه‌ری نوێ‌...)
به‌ ڕای من کۆڕه‌ک تیڤی وێستگه‌یه‌که‌ بۆ گاڵته‌کردن به‌ هه‌ست و سۆزی هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ و خه‌ڵکی هه‌ژار و گه‌نجی بێده‌سه‌ڵات. شه‌ڕگه‌یه‌که‌ بۆ وێرانکردن و له‌ گۆڕنانی هونه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی به‌ هه‌موو ماناکانیه‌وه‌.
ئیتر بۆچی له‌لامان سه‌یر بێت ڕیکی مارتن لاسایی ده‌شنێ بکاته‌وه‌؟
بۆچی نابێت؟

له‌م دوو لینکه‌دا هه‌ردوو گۆرانییه‌که‌ ببینن.


گۆرانییه‌که‌ی ریکی مارتن، که‌ له‌ ساڵی 1998دا وتوویه‌تی



گۆرانییه‌که‌ی ده‌شنێ که‌ هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌ڵێ ئاوازه‌که‌ی هی منه‌، له‌ ڕاستییدا هه‌مان ئاوازی گۆرانییه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌. که‌سێک که‌ ڕه‌وشتی نه‌بوو، شه‌رمیش له‌ دزییکردن ناکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە