کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باپیر کامەلا،بەهەرەشەی پاراستن کچە شەهیدێکی پارتەکەی بەتەلاقدان دەدا و خۆیی مارەی دەکاتەوە

Thursday, 21/11/2013, 12:00






باپیر کاملا سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەران ،کچی شەهیدی سەرکردەی حزبەکەی (حمە رەش) دوای هەڕەشەیەکی زۆر لەمێردەکەی بەتەڵاقدان دەدا و دواتر خۆی کچەکە مارە دەکاتەوە لە کاتێکدا ٣٠ ساڵ لە خۆیی بچوکترە ، سەرچاوەیەک لەنێو مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان پێیراگەیاندین ، باپیر بە هێزی پارتی و پاراستن هەرەشە لە میردی کچی شەهید حەمە ڕەش دەکا کە کوڕی خێزانێکی تورکمانی هەولێرن و چەندین ساڵ پەیوندیان هەبوە تا دواتر زەواجیان کردوە و منالێکیشیان هەبوە،بەڵام باپیر تماحی خۆی تیا بوە ،هەرەشەی لە مێردەکەی کردوە و شەش مانگ لەمەوبەر تەلاقیداوە لە دادگا و دوایی دوو مانگ فشار بۆسەر خێزانی شەهید حەمە رەش دەهێنێت و دواجار کچەکەی لە خۆی مارە کرد بە نهێنی ، ئەم ئەندامی مەکتەبی سیاسیە ئەوەشی پێڕاگەیاندین کە بە پێی پەیڕەو پرۆگرامی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان هیچ کەسێک نابێت دوو ژنەی هەبێت بۆیە باپیر ئەم باسەی بە نهێنی هێشتۆتەوە ،بەڵام لەبەر ئەوەی خێزانی شەهید حەمە رەش دەزانن غەدریان لێکراوە و بە هەڕەشەی پاراستن شیرازەی خێزانیان تێکچوە و ناشتوانن قسە بکەن ئەم کەیسەیان لەنێو خزم و کەس و کار و ئەندامانی پارتەکەیان بڵاوکردۆتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە