کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم

Sunday, 06/03/2011, 12:00



به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی یه‌كێتی ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك پۆلیسین له‌ سنوری یه‌كێتی نزیكه‌ی 300 كارمه‌ندی پۆلیسین ئاگاداری به‌رێزتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ چیتر ناتوانین ئه‌م نایه‌كسانیه‌ قبول بكه‌ین كه‌ له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ زوولمان لێ ده‌كرێت ئێمه‌ زۆربه‌مان خه‌ریجی كۆلێژین پله‌كانیشمان له‌ مفوز نمره‌ 5 و4 و 3 و.... ، تا ئێستا له‌ كۆلێژی پۆلیس وه‌رنه‌گیراوین به‌ بیانۆی نه‌مانی كۆلێژی پۆلیس به‌لام له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی به‌ به‌رده‌وامی له‌ كۆلێژی پۆلیسی هه‌ولێر خولی ئه‌فسه‌ران ده‌كاته‌وه‌ بۆ پۆلیسه‌كانی خۆی ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك پۆلیسی یه‌كێتی وه‌ربگرێت بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ تووندی دژی ئه‌م حكومه‌ته‌ ژێر ده‌ستیه‌ی پارتی ده‌وه‌ستین و چیتر ناتوانین نایه‌كسانی قبول بكه‌ین پارتی پۆلیسی خۆی له‌ كۆلێژی پۆلیس وه‌ر بگرێت و ته‌نها یه‌ك دانه‌ی یه‌كێتیش وه‌ر ناگرێت بۆیه‌ لێره‌وه‌ په‌یوه‌ندی خۆمان له‌ گه‌ڵ حیزبه‌ بێ ده‌سه‌لاته‌كه‌ و شكست خواردیه‌كه‌ی یه‌كێتی پچراندن زۆر به‌ گه‌رمیش پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كه‌ین و داواكارین ئه‌وان بتوانن ماف و داواكاریه‌كانمان بۆ جێ به‌ جێ بكه‌ن .
لێره‌وه‌ش داوا له‌ هه‌موو پۆلیسێك ده‌كه‌ین كه‌وا بروانامه‌ی كۆلێژی هه‌یه‌ ، رۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌لویست وه‌رده‌گرین له‌ سلێمانی له‌ گه‌ڵ خۆپیشانداران مانگرتنێكی پۆلیس راده‌گه‌ینین بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو شارۆچكه‌كان رۆژی چوار شه‌ممه‌ وه‌رن بۆ سلێمانی داوای مافی خۆمان بكه‌ین .
له‌ گه‌ڵ رێزمدا

داواكاری 300 پۆلیس له‌ هه‌موو شارۆچكه‌كانی سنووری یه‌كێتی
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە