سیاسه‌ت به‌و حیزه حیزهییه ناکرێت
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
ئه‌یوب سه‌بووری
له شه‌وه درێژه‌کانی زستان و له ژێر په‌تووی گه‌رم و باوه‌شی نه‌رمدا، دیسانه‌وه هه‌ندیک که‌سی بێکار به تۆ‌و قرتاندن و فشه و گاڵته‌کردن یارییه‌کی فوتباڵیان دامه‌زراندووه که له لایه‌کی ئه‌م یارییه په‌ژاکی تێدا دانراوه و له لایهکهیتریشی کۆماری ئیسلامی و هه‌ندێک لایهنیتریشی تێدایه که وه‌ک هه‌میشه نا‌وێرن ناسنامه‌کان خۆیان ئاشکرا بکه‌ن و وته‌بێژ بۆخۆیان ده‌رده‌خه‌ن و له سایه‌ی حه‌مدی خوداوه‌نده‌وه له‌وه‌تی په‌ژاک دامه‌زراوه زستانان بێکار نامێنن و ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆنی په‌ژاکیان به‌خۆیان داوه‌و ترسیان لێنیشتووه. ترس له پاڕتێک که به قه‌ولی خۆیان زۆر فاوڵ ده‌کات. داوهرهکهیان هه‌ر چه‌نده له ئه‌وروپا ده‌ژیت به‌ڵام هیچ له کولتووری داوه‌ری فیفا فێر نه‌بووه و چه‌نده له جۆرابێن تێده‌گات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له فوتباڵ و ئه‌وه‌نده‌ی له فوتباڵ تێده‌گات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له سیاسه‌ت. هه‌ر چه‌نده له یاری فوتباڵدا یاریزانی هه‌ر لایه‌ک یانزده که‌سه به‌ڵام له به‌رامبه‌ر په‌ژاک، تیمێکی پانزده هه‌تا شانزده که‌سی کایه ده‌کات و داوه‌ریش هه‌ر له‌و تیمه‌دایه. هه‌ڵبه‌ت دیسانه‌وه پێشنیاریان بۆ ده‌که‌ن که ژماره‌یان زیاتر که‌ن، چوونکوو تیمه‌که‌ی به‌رامبه‌ریان هێشتا باش نه‌ناسیه‌وه.
زۆر چاوه‌ڕوان بووم که په‌ژاک بۆچی وه‌ڵامی ئه‌و فه‌رمایشتانه ناداته‌وه، هه‌ڵبه‌ت حیکمه‌تێک له جواب نه‌دانه‌وه بۆ ئه‌و چه‌شنه فه‌رمایشت ههڵڕشتنانه هه‌یه هیوادارم براده‌رانی په‌ژاک به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ته بده‌نه‌وه چونکوو واتای جواب نه‌دانه‌وه له کورده‌واریدا زۆر گرانه‌و له‌وانه‌یه له دڵی نووسه‌رانی کایه‌ی فاوڵ گران بێت.
من خۆم ناشارمه وه‌ک هیندێک که‌س که ده‌ڵێن ئێمه سه‌ر به هیچ لایه‌نێک نین و داوه‌رێکی سه‌ربه‌خۆین. من وه‌ک هه‌وادارێکی فه‌ناتیکی په‌ژاکم و سه‌رم له پێناو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه داده‌نێم و تهلیسێکیشم تۆ‌و بۆ قرتاندن له پێش خۆم داناوه و شه‌وه‌کانم له شه‌وانی زستانی ئێوه درێژتره، چوونکه له‌وانه‌یه ئێوه به‌شێک له شه‌وه‌کانتان بۆ شتی‌تر ته‌رخان بکه‌ن فه‌قه‌ت ئه‌وه بزانن که هه‌تا دوایی ئه‌و یارییه داده‌نیشیم و به‌ڵام دڵنیاش بن که قه‌ت وه‌ک ئێوه‌م لێ نایه‌ت.
داوای لێبوردنم هه‌یه له تهماشاچیهکان له‌به‌ر به‌کار هێنانی هیندێک وشه که له‌وانه‌یه بێئه‌ده‌بی بێ له خزمه‌تتاندا به‌ڵام موخاته‌بانی ئه‌م قسانه زمانێکی‌تر نازانن.
هه‌وڵ ده‌ده‌م زمانم ڕابگرم چوونکوو لێره ده‌مهه‌وێ وه‌ڵام بێئه‌خلاقیه‌کی سیاسی بده‌مه‌وه که له‌وانه‌یه زۆر که‌س له ئه‌سڵی مه‌وزووعه‌که به باشی تێنه‌گه‌یشتبن. سه‌ره‌تای قسه‌کانم به پرسیارێک ده‌ستپێده‌که‌م.
ئایا کۆماری ئیسلامی ئێران زوڵم له گه‌لی کورد ده‌کات یان نا؟ پێم وایه وه‌ڵامی تهماشاچیهکان ئه‌رێ بێت و داوه‌ره‌کانیش وه‌باڵ ئه‌ستۆی خۆیان.
له‌وانه‌یه له وه‌ڵامدا پرسیارێک بکرێت که بۆچی ئه‌و پرسیاره ده‌که‌م؟چوونکوو زۆر شت له‌و پرسیاره سه‌رچاوه ده‌گرێت که پێموایه داوه‌ران له‌م بابه‌ته‌دا گومانیان هه‌یه و منیش گومانم هه‌یه که پێیان وابێت. له قسه‌کانیاندا به ئاشکرایی ئه‌و شتانه ده‌رده‌که‌ون، چونکوو ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر په‌ژاک نه‌ڵێت گیراوه سیاسیه‌کان سه‌ر به ئێمه ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئێران ئێعدام‌یان ناکات!!!
هه‌رچه‌نده ئه‌مه له ڕووی ویژدانی وشیاریان نیه که ئه‌م بابه‌ته باس ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وان زۆر قسه‌ی دی به دوودا دێ.
1. یان په‌ژاک پاڕتیهکه که ناحه‌قی له کۆماری ئیسلامی ده‌کات و ئه‌ندامانی ئه‌و شایانی له‌سێداره دانن؟
2. یان په‌ژاک پاڕتیهکی تیرۆریست و پیاوکووژه یانخود گرووپێک یاخی و چه‌ته و دزن؟
3. یان کۆماری ئیسلامی دووژمن نیه و هه‌موو پیاوچاک و شێخ و مهشایخن؟
4. یان تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی موحته‌ره‌می ئێران وه‌ک دزی وایه و نابێ ئاشکرا بێ و تێکۆشان ده‌بێ به حیزه حیز بکرێت و کاتێکیش ده‌ستگیرکرای له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێت پیڵاوهکانیان ڕامووسی و بڵێی خه‌ڵه‌تم کرد و تۆبه جارێکی‌تر شتی وا ناکه‌م ئه‌و غه‌دره‌ی من کردم تۆ نه‌یکه‌ی و عه‌فووم که؟
هه‌ڵبه‌ت پێم وایه داوه‌ران هه‌ر چواریان مه‌به‌سته. لێره پێویسته بابه‌تێک باس بکه‌م بۆ پێکه‌نین:
دوو پیاو شه‌ڕیان ده‌کرد. یه‌کیان به یه‌کیانی گووت هه‌تیوو بتگرم چوار هه‌زار شه‌قت لێده‌ده‌م، ئه‌ویتر گووتی کاکه گیان یان قه‌ت شه‌قت نه‌خواردوو و یان حیساب نازانی.
منیش به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێم یان ئێوه ئێران ناناسن یان سیاسه‌ت نازانن، یان کوردستان ناناسن یان نازانن تێکۆشان چیه، یان په‌ژاک ناناسن یان نیه‌تان خراپه. منیش ده‌مهه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و سێ ئیحتیماله قسه بکه‌م. هه‌ر چه‌نده گومانم له نیه‌ت خراپی داوه‌ران نیسبه‌ت به په‌ژاک نیه به‌ڵام دیسان له‌سه‌ر ئیحتیمالهکانیتریش ده‌دوێم.
له ئاستی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا ده‌وڵه‌تێک هه‌یه به ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران به مێژوویه‌کی 2500 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و ئه‌زموونێکی به‌هێزی به‌قه‌د مێژووه‌که‌ی که نه‌ته‌نیا زاڵه به‌سه‌ر ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکوو له ده‌وڵه‌تانی ئیڕان، ئێراق، سوریه،فله‌ستین، ئه‌فغانستان، چین، ڕوسیه، ئامریکای لاتین و هتد، یان کاریگه‌ری ڕاسته‌خۆی له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه یان له هاوپه‌یمانێتیه‌کی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ژی و ئه‌مڕۆکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نگی به ئامریکا هه‌ڵچنیه‌وه و چۆکی پێداداوه و له هه‌مووی خراپتر هیوای ئه‌و لایه‌نانه‌ی شکاندووه که چاوه‌ڕوانی لێدانی ئامریکا بوون به‌ڵام وه‌ک زۆر جاری‌تر خه‌ونه‌کانیان وه‌ڕاست نه‌گه‌ڕاوه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌ناوخۆیدا خاوه‌ن داموده‌زگا و کادیری ئایدۆلۆژیکی و ده‌زگای ئیستخباراتی زۆر به‌هێز و ئه‌گه‌ر داوه‌ران پێیان ناخۆش نه‌بێت به زیندان و ئێعدام و چه‌ک و ئه‌رته‌ش و سوپا هێرش له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان ده‌کات و ده‌ست درێژی ده‌کاته سه‌ر دایک و خوشکه‌کان و ته‌نانه‌ت براکانمان و حه‌یا و شه‌ڕه‌ف و نامووس و خاک و وڵات و زمان و کو‌لتوور و هه‌موو شتێکیشیان لێداگیر کردووین و له‌گه‌ڵ داگیرکهرانیتر هاوپه‌یمانی ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمیشیان خستۆته ژێر ڕکێفی خۆیان و پێیان ده‌ڵێن کورده باشه‌کان.
تکایه با داوه‌ران زۆر نه‌ترسن له‌و ڕاستیانه، چوونکه دوای شوێنی ژیانی ئه‌وان ئۆقیانووسی ئارام هه‌یه و چیتر رێی هه‌ڵاتن نامێنێ و له‌وانه بخنکێن. وه‌ک قه‌دیمی ده‌ڵێن با تووشی ئه‌و جومله‌یه نه‌بن که ده‌ڵێن ته‌رکی مه‌یدان کاری نامه‌ردانه‌یه. (هه‌ر چه‌ند ئه‌و ئیمکانه‌ش هه‌یه که داوه‌ران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌گوترێت گۆم چه‌نده قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشتره به‌ر به ئۆقیانووسی ئارام تێ‌یان هه‌ڵکردبێت، به‌ڵام به‌خوای ئۆقیانووسهکهی مه‌ریوان و سه‌ده‌که‌ی مه‌هاباد زۆر له ئۆقیانووسهکهی ئارام قووڵتره).
پرسیاری دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌که چۆن ده‌کرێت له به‌رامبه‌ر دهوڵیتێکی ئاوها تێکۆشان بکرێت (هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر داوه‌ران به پێویستی بزانن). له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ڕای جیاجیا هه‌ن و قسه‌وباسی زۆریش ده‌کرێن که زۆربه‌یان ڕاستن. هه‌ندێک ده‌ڵێن با خه‌باتی مافی مرۆڤ بکه‌ین چوونکوو کێشه‌ی کورد کێشه‌ی مافی مرۆڤه (بێخهبهر له‌وه‌ی که کێشه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ده‌رئه‌نجامی پیلانی سیاسی ده‌رکه‌وتووه و به‌ناو کردنی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو ده‌وڵه‌تێک که ته‌نیا هه‌ندێک مافمان پێشێل ده‌کات حه‌قاره‌ته له‌و هه‌موو خوێنه‌ی که له کوردستان ڕژاوه). بێگومان ئه‌و خه‌باته پێویسته به‌ڵام به پێناسه‌یه‌کی ڕاسته‌وه نه‌وه‌ک مۆد و مۆدگه‌رایی به قسه‌ی ئه‌وروپا و ئامریکا و بۆ خۆ دزینه‌وه له کاری سیاسی و ئایدۆلۆژیکی که له‌وانه‌یه ئێعدامی تێدا هه‌بێت.هه‌ندێک ده‌ڵێن ده‌بێت کاری سیاسی بکرێت له‌به‌رامبه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ش ڕاسته به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌ناو ئێران و کوردستاندا ده‌بێت بکرێت نه‌ک له ئه‌وروپا و ئامریکا و به قسه و ده‌هۆڵ ئه‌وان و نه له کۆیه و زه‌ڕگوێز و له‌سه‌ر تهلویزیۆنهکانی VOA و BBC و به هیوای بوون به عه‌لی ڕه‌زای نوریزاده و ئاغای چالهنگی و سازکردنی جۆک و کاریکاتۆر له‌سه‌ر خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و بڵاوکردنه‌وه‌ی لێدوان له TVیه‌کان و شه‌ڕه قسه له کاتی زستان و له شوێنی گه‌رم و باوه‌شی نه‌رمدا (ئه‌وه‌ی هه‌ری خۆشیش ئه‌وه‌یه که ده‌یان هه‌وێت ببن به چالهنگی که‌چی ده‌بینی ده‌بن به به‌رنامه‌ی پاڕازیت).
هه‌ندێک ده‌ڵێن نابێت چه‌ک به‌کار بێ و له‌و ڕۆژه‌وه په‌ژاک دامه‌زراوه ده‌ڵێن بۆ په‌ژاک ماڵی خه‌ڵک خراپ ده‌کات و که‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تی ده‌کات؟ هه‌ر چه‌ند که چاو بینایی نه‌ما و هه‌موو خهباتهکانیتری ئه‌م پاڕتیهی له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، دیپلۆماتیک، رێکخستنی و هتد نه‌دی دیسان بۆ مه‌سه‌له‌ی چه‌ک و خۆپاراستن له‌به‌رامبه‌ر دڕه‌نده‌یی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند خاڵی گرینگ بکه‌ین.
هه‌ر ده‌ڵێی به‌ر له دامه‌زراندنی په‌ژاک که‌ش و هه‌وای ئێران مه‌دینه‌ی فازیله بووه و ئه‌مڕۆکه په‌ژاک زوڵم له ده‌وڵه‌ت ده‌کات.
هه‌ر ده‌ڵێی له سه‌رکووتکردنی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵات قه‌ت چه‌ک به کار نه‌هاتووه و خه‌ڵک به چه‌کی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات و پۆلیس بێده‌نگ نه‌کراون. ئه‌گه‌ر وایه:
بۆچی ئێوه له ئه‌وروپان؟ مادام چه‌ک به‌کار نایه‌ت و به‌قه‌ولی ئێوه ئه‌گه‌ر په‌ژاکیش نه‌ڵێت ئێوه ئه‌ندامی ئێمه‌ن بۆچی ئێوه ناگه‌ڕێنه‌وه و له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیموکراتیکه‌دا شه‌ڕی دیموکراسی ناکه‌ن؟!
حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه بۆچی له زڕگوێز و کۆیه چه‌ک دانانێن و ئازادانه ناچنه‌وه بۆ ئێران و کار ناکه‌ن؟ له کۆیه و زڕگوێز چه‌ک بۆ چیه؟
بۆچی ئه‌و هه‌موو چالاکه سیاسی و مه‌ده‌نیه له زیندانه‌کاندان و زۆربه‌ی حیزبه‌کان نا‌وێرن خاوه‌ندارێتیان لێبکه‌ن؟
بۆچی خۆپێشاندانی به‌رفراوانی خه‌ڵک ساز ناکه‌ن و وه‌پێش خه‌ڵک ناکه‌ون و ته‌نانه‌ت بۆچی به‌ر له دامه‌زراندنی په‌ژاک ئه‌م کارانه‌تان نه‌ده‌کرد. (چوونکوو ئێوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که ئه‌مریکا به چه‌ك له ئێران بدات و دیسان به چه‌ک بیڕوخێنێت و چه‌ک به ئێوه‌ش بدات و ئێوه‌ش ببن به مام جه‌لال و مه‌سعود و هۆشیارێکیتر له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه بێچاره‌یه).
بۆچی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌دوایی بوونی سه‌رده‌می چه‌ک ده‌که‌ن هه‌ر ڕۆژ مۆدێلی نوێی چه‌ک ده‌ده‌ن به بازار و خه‌ڵکی پێدهکووژن؟ (چوونکوو پرۆپاگهندهکهری وه‌ک ئێوه‌یان هه‌یه).
له هه‌موو گرینگتر بۆچی بانگ له کۆماری ئیسلامی ناکه‌ن که چه‌ک دابنێت و پایگای نوێ ساز نه‌کات و ده‌رگای زیندانه‌کان دابخات؟ (چوونکوو به‌ڕای که‌سانی وه‌ک ئێوه چه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران مه‌شرووعه و ئه‌گه‌ر کوردان بکوژن و ته‌جاوز به ڕۆڵه‌کانمان بکه‌ن و له‌سێداره‌مان بده‌ن ده‌ڵێن ده‌وڵته و هیچی له‌گه‌ڵدا ناکرێت) به‌ڕای ئێوه خوێنی پاسداره‌کان له خوێنی فهرزادهکانمان گه‌شترن و ئه‌وان نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن و نابێت چه‌ک له دژی ئه‌وان به‌کار بێت، ده‌کرێت کورد به چه‌ک بکوژرێت به‌ڵام ته‌نیا توانای به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی مافی مرۆڤی له ئه‌وروپا و ئامریکا هه‌یه، ده‌نا نامه‌شرووعه و ده‌بێت پێیان بڵێی تیرۆریست. هه‌مان پێناسه که کۆماری سێداره له ئێمه‌ی ده‌کات و به زمانی کوردانی وه‌ک ئێوه و هۆشیار زێباریه‌کان ڕه‌وایه‌تی پێده‌به‌خشرێت.
کاتێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و سوکایه‌تیمان پێده‌کرێت ده‌بێت مل که‌چ که‌ین و بڵێین بمان بوورن، ئێمه نه‌مانزانی چ خهڵهتێکمان کرد، فریومان خوارد و ته‌سلیم ده‌بین، نه‌مان کووژن هه‌موو شتێک ده‌ڵێین و له نهمازخانهکانیان نۆژ ده‌که‌ین و له مه‌راسیمی عاشوورا و تاسوعا له سینگمان ده‌ین و تا به لوتفی ئایه‌تووڵاکان ئێعدام ببێت به حه‌پسی ئه‌به‌د. به زیندانیه‌کانمان بڵین مۆره‌ی سوتاو و شۆڕمهزه فرۆش و زیندان کۆتایی تێکۆشان ببینین.
به ڕای کۆماری ئیسلامی ده‌بێت له زیندانه‌وه خه‌ڵک ته‌نبێ بکرێت و خه‌ڵک ته‌سلیم وه‌ربگیرترێت و ئیراده‌یان بشکێندرێت و ببن به ژنی ڕه‌ژیم. به ڕای ئێوه‌ش زیندان کۆتایی تێکۆشان و جێی سوتان و پاڕانه‌وه و سواڵکه‌ری له پێناو ژیانێکه پڕ له بێشهڕهفی و بێئیراده‌یی و ته‌سلیمیه‌ت و جاشایه‌تی و خیانه‌ت و دووڕوویی و برسێتی و بێناسنامه‌یی و سه‌رشۆڕکه‌ری و له ئه‌نجامیشدا پیوازفرۆشتنه.
کاتێک په‌ژاک و ئه‌ندامانیشی له زیندان تێکۆشان ده‌که‌ن و ته‌سلیمیه‌ت قه‌بووڵ ناکه‌ن و خاوه‌ندارێتی له‌و که‌سانه ده‌که‌ن که ته‌سلیم نه‌بوونه و سوێندی درێژه پێدان به خه‌بات له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان به ئه‌ندامانی ده‌دات و ئه‌ندامان و شۆڕهشگهرانی ئه‌م گه‌له به‌و باوه‌ڕیه‌وه له زیندان تێكۆشان ده‌که‌ن، په‌ژاک تاوانبار ده‌کرێت به قاره‌مانپه‌روه‌ری.
دواتر له نیهایه‌تی بێشه‌رمی و هیچ و پووچیدا ده‌گوترێت په‌ژاک به‌وانه ناوی خۆی گه‌وره ده‌کاته‌وه (ئه‌م عۆینه هه‌ر له خۆتان جوانه). ده‌گوترێت په‌ژاک به گوتنی ناوی ئه‌وانه وه‌ک ئه‌ندامی خۆی ئیمزای ئێعدامی ئه‌وان لێده‌دات. پێیان وایه ده‌وڵه‌تی موحتهرهمهی ئێران ئه‌حمه‌قه و هیچ نازانێت و له گوێی گادا نوستووه (داده‌ی قامکی له زاری بنێن بزانن گه‌زه گه‌زه‌ی ده‌زانێت) وا ئه‌زانن ئه‌گه‌ر په‌ژاک نه‌ڵێن ئه‌وانه ئه‌ندامی ئێمه‌ن ده‌وڵه‌ت نازانێ، سه‌ڵا له‌و عه‌قڵه.
پیاوه مه‌عقوله‌کان، بۆیه ده‌ڵێم یان په‌ژاک ناناسن یان نیه‌تان خراپه. ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌ژاک هه‌تا ئێستا وه‌ک ئه‌ندامی خۆی ناوی بردوون به‌ر له‌م پاڕتیه گوتوویانه که ئه‌ندامی ئه‌و پاڕتیهن (له‌وانه‌یه ئه‌وه له خۆتان بشێتهوه که له زینداندا وه‌ک ئێستاتان بکه‌ونه نوزهنووز و قووله‌قوول). ئه‌مانه شۆڕهشگهر و قاره‌مانی ئه‌م گه‌له‌ن و له گیرفانیاندا ته‌نها یه‌ک میراتیان هه‌یه ئه‌ویش ئاواتی دانانی پرسه‌ی شه‌هیدبوونیان له ئامه‌د. هه‌ر وه‌ک چۆن له قه‌ندیل و شاهۆ و داڵاهۆ و کێڵهڕهش به ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه تێکۆشان ده‌که‌ن له زیندانیش هه‌مان ناسنامه ده‌پارێزن (هه‌ر چه‌ند خه‌تاتان ناگرم هه‌موو که‌س له‌وه ناگات له‌وانه‌یه له یاسای یار فۆتباڵی ئێوه‌دا ئه‌م یاسایه هه‌بوونی نه‌بێت). ئه‌و هه‌ڤاڵانه له په‌ت و سێداره و ئه‌شکه‌نجه نه‌ترساون و داوای لێبوردنیان له که‌س نه‌کردووه و قه‌باڵه و سهنهیشیان دانه‌ناوه بۆ ئازاد بوونیان و هه‌ڵاتنیان بۆ ئه‌وروپا (لێره‌دا پێشنیار ده‌که‌ن نامه‌که‌ی شه‌هید فه‌رزاد به سه‌ردێڕی داوای لێبوردن له کێ بکه‌م، بخوێننه‌وه). ئه‌وانه بوونه هه‌ڵبه‌ست و گۆڕانی و ڕۆمان و سیمبۆلی قاره‌مانێتی له‌ناو گه‌له‌که‌یاندا و وره‌ی گه‌له‌که‌یان به‌رز کرده‌وه هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕای داوه‌ران قارهمانهتیش فاوڵ نه‌بێت. هه‌ر چه‌نده زۆر لایه‌ن له ترسی ئه‌وه‌ی توانای خاوهندارهتیان له ئه‌ندامه‌کانی خۆیان له زیندانه‌کان نیه و ئه‌و هێزه له خۆیاندا نابینن یان باوه‌ڕیان به خاوه‌ندارێتی نیه، یان له‌وه ده‌ترسن که جێگای نه‌رمیان لێ لێژ بێت و بۆ ماوه‌یه‌ک باوه‌شی گه‌رم نه‌بینن. به‌ڵام په‌ژاک له ژێر ئه‌م باره قه‌ت شانی به‌تاڵ نه‌کردووه و له پێناو خاوه‌ندارێتی له گیراوان و گه‌له‌که‌ی هه‌موو هێزی خۆی به‌کار هێناوه و هه‌تا ئاستێکیش له به‌رامبه‌ر مێژوو ویژدانی ڕاحهته (وه‌ک پێشنیار ئه‌وانه‌ی که وره‌ی خاوه‌ندارێتیان له زیندانیانیان نیه با لیسته‌ی گیراوانیان بده‌نه په‌ژاک).
10 ڕۆژ ئیعلام نه‌کردنی له‌سێداره‌دانی شه‌هید حوسێنی خزری و ئه‌و هه‌موو ترس و له‌رزه‌ی کۆماری ئیسلامی، ده‌رئه‌نجامی خاوه‌ندارێتی به شکۆی گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و په‌ژاک له شه‌هیدانی له‌سێداره‌دراوی قۆناخی به‌هار بوو. که‌واته سێداره‌و و توند و تیژی له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان، به حیزه حیز کۆتایی پێنایه‌ت. هه‌ر وه‌ک چۆن یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به په‌سه‌ند کردنی هه‌ڵوێستی خائینانه‌ی وشیار زێباری به‌دی نایه‌ت. زیاتر له سه‌د ساڵه گه‌لی کوردتان به‌وه فریودا که تا حیزبه‌کان یه‌ک نه‌گرنه‌وه یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی پێک نایه‌ت به‌ڵام یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌قیقه‌ن له‌و بۆشایهتیهدا ساز بووه و به‌ره به به‌ره په‌ره ده‌ستێنێت. یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی یانی شکاندنی سنووره‌کانی ئێران و تورکیا به ده‌ستی جه‌وانان و ژنان و پیرانی خه‌لکی گه‌ڤه‌ر بۆ شه‌هیدانی رۆژهه‌ڵات و دانانی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی له شاری ئامه‌د بۆ شه‌هید حوسێنی خزری و به‌رده‌بارانکردنی کۆنسولگه‌ری ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکی شاری هه‌وڵێر. یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی یانی هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی سلیمانی و که‌لار و که‌رکووک و په‌نجوێن و کامیاران و سنه و مه‌هاباد و ورمێ و شنۆ و ئیلام و خۆی و سه‌لماس و ئه‌فغانستان. یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی یانی یه‌ککردنی سیمبۆله‌کان و کۆبوونه‌وه له ده‌وری شه‌هیدان نه‌ک چاوه‌ڕوان بوون بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک سه‌رۆک عه‌شیره و ئاغا و ده‌ره‌به‌گ له هه‌ڵوێسته‌کانیان که هیچ کات ئاماده نین ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان هه‌ڵبگرن و گیرفانیان بۆته جهواڵهکا که قه‌ت پڕ نابێ و هه‌ر ڕۆژ خه‌ڵکیان لێ ده‌کشێته‌وه و نه‌فره‌تیان لێده‌که‌ن.
چیتر سه‌رتان ناهیشێنم، داوه‌ره ناشارهزایهکان هه‌ر وه‌ک له زۆر شوێن کارتی سووریا‌ن نیشان داون لێره‌ش هه‌ر شایانی کارتی سوورن.
تووره‌که تۆیهکانتان پڕ که‌نه‌وه و ئه‌م جاره‌یان خۆتان به په‌نجا کهسیتر تازه نه‌فه‌سه‌وه ئاماده که‌ن تا به ته‌نیا پڕ گۆڵتان که‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست