شێخ سیهاد بارزانى - براى سه‌رۆكى هه‌رێم و هه‌ندێ زانیارى گرنگ
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
شێخ سیهاد بارزانى كه پزیشكه و بڕوانامه‌ى دكتۆرى له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه، ئێستا فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پشتیوانى كوردستانه (واته تۆپخانه و موشه‌ك و هه‌نده‌سه) و له فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یدا زیاتر له پێنج هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رى هه‌یه. ئه‌و شێخ سیهاده (كه به شێخ ده‌ڕاسه ناسراوه) دوو كوڕى له فه‌رمانده‌یى پله‌ى به‌رزیان هه‌یه، ئه‌وه‌ى گه‌وره‌یان ناوى جودیه و ته‌مه‌نى 1986 ه‌و پله‌كه‌ى عه‌میده، ئه‌وه‌ى دیكه ناوه‌كه‌ى نه‌زانراوه به‌ڵام پله‌كه‌ى عه‌قیده و له جودى دوو ساڵ بچووكتره.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه مانگانه بڕى 30 هه‌زار دینارى دابین كردووه بۆ خواردنى مانگێك بۆ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك، شێخ سیهاد ته‌نیا بیست هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كات و مانگانه له هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك 10 هه‌زار دینار بۆ خۆى ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌كاته بڕى 50 ملیۆن دینار ته‌نیا قوتى ده‌مى پێشمه‌رگه بۆ خۆى ده‌بات (ئه‌مه ته‌نیا له نه‌سریه). شێخ سیهاد پێشتر لیوا كاكل مامه‌ندى به تۆمه‌تى دزى كردن له فه‌رمانده‌ى تۆپخانه‌ى گشتى ده‌ركرد و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌شى خسته ژێر ده‌ستى خۆى، كه‌چى خۆى له هه‌موو كه‌س دزتره، ئێستاش شێخ سیهاد جیاوازى ده‌كات و ئه‌وانه‌ى سه‌ر به فه‌رمانده‌یى تۆپخانه‌ى گشتى بوون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى لیوا كاكل كاریان كردووه جیاوازیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ و له هه‌موو شت بێ به‌ش كراون.
له‌م ماوه‌یه بڕیاربووه زه‌وى بدرێته هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه‌ى له سنوورى فه‌رمانده‌یی پشتیوانین و ساڵانى خزمه‌تیان گه‌یشتۆته ئاستى وه‌رگرتنى زه‌وى، به‌ڵام شێخ سیهاد ته‌نیا زه‌وى به‌سه‌ر 690 ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى بارزانى و بادینى دابه‌ش كردووه كه سه‌ر به موشه‌كن و یه‌ك سۆرانى بۆ ده‌رمانیش زه‌وى به‌ر نه‌كه‌وتووه، له كاتێكدا ئه‌وانه‌ى زه‌ویان وه‌رگرتووه له رووى خزمه‌ت و پله‌ى سه‌ربازییه‌وه هه‌ندێكیان نزمترن له‌وانه‌ى فه‌رامۆش كراون، كه‌س هه‌یه له‌ناو ئه‌وانه‌ى زه‌ویان وه‌رگرتووه جارى سێیه‌م سوود مه‌ند ده‌بێت، بۆ نمونه (محمد سیاسى) ناسراوه. له كه‌تیبه‌ى دهۆك 220 پارچه زه‌وى تر بۆ ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌وێ به هاوكارى ته‌مه‌ركۆچه‌ر پارێزگارى دهۆك دابه‌شكراوه كه ئه‌ویش ته‌نیا بارزانى و بادینین...ئه‌م كاره‌ى شێخ سیهاد گله‌یى زۆرى له نێو پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ره سۆرانییه‌كان دروست كردووه و له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا یه‌كێك له پێشمه‌رگه كۆنه‌كانى نێو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له شه‌قڵاوه پێى راگه‌یاندین كه به نیازن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ده‌نگى ناڕه‌زایى خۆیان بگه‌یه‌ننه سه‌رۆكى هه‌رێم كه براى شێخ سیهادییه‌و هه‌ر ئه‌ویش هێناویه‌تیه‌وه كوردستان و ئه‌و پله‌یه‌ى پێ داوه، ئه‌م هه‌ڵوێسته ریزه‌كانى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ى په‌رش كردووه و ئێستا سۆرانییه‌كان وه‌كو جاران سه‌یرى شێخ سیهاد و خودى پارتى و فه‌رمانده‌ییه‌كه ناكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست